خانای قوبادی (ناوی تەواو: محەممەد کوڕی قوباد بەگ کوڕی ئەمیر خان کوڕی سەید ئەحمەد بەگی یەکەمی جاف کوڕی سەید عەلی یەکەم کوڕی ئێناقی ئەسڵی یەکەم کوڕی سەید ھانم ئەناعمە) (لەدایکبووی ١٦٦٨ – مردووی ١٧٥٤)، بە ڕەچەڵەک نەوەی قوباد بەگە لە بنەماڵەی بەگزادەکانی جافی قوبادی.
ھۆنراوەنووسێکی بەناوبانگی کورد بووە لە شاری جوانڕۆ زمانەکانی فارسی، عەرەبی و تورکی زانیوە ھەروەھا زۆربەی ھۆنراوەکانی بە شێوەزاری گۆرانین کە شێوەزاری ھۆنراوە و وێژەی ئەو سەردەمە بووە. خانای قوبادی لە سەدەی ۱۷دا ژیاوە. گرنگترین بەرھەمی «شیرین و خەسرەو»ە. بیروڕاکان سەبارەت بە ڕێکەوتی لەدایکبوون و مردنی جیاوازن. بەپێی دەستنووسێکی کۆن کە بە دەستی مامۆستا سدیق بۆرەکەیی کەوتووە، لە ساڵانی (١٠٨٣ — ١١٦٨) کۆچیی ژیاوە.
خانای قوبادی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٦٦٨ |
مەرگ | ١٧٥٤ |
نەتەوە | کورد |
سەردەم | سەدەی حەڤدە و ھەژدە |
ئایین | ئیسلام |
سەبارەت بەو بەرھەمانەی خانا کە تاکو ئێستا لەبەردەستان، بریتین لە ئەمانای خوارەوە:
١- بەشێک لە دیوانی شیعری خانا، لە ئامادەکردن و لێکۆڵینەوەی کاروان عوسمان خەیات (ڕێبین)، چاپی یەکەمی بەم بەشە لە زنجیرەی بڵاوکراوەکانی کۆمەڵەی ڕووناکبیری و کۆمەڵایەتیی کەرکووک، ساڵی (٢٠١٢) چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
٢- خوسرە و شیرین، ئەم بەرھەمە چەند جارێک چاپ و بڵاو کراوەتەوە. یەکەمین جار موحەممەدی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس لە ساڵی (١٩٧٥)دا بڵاوی کردەوە. ئەم بەرھەمە لە بڵاوکراوەکانی کۆڕی زانیاریی کوردە، زنجیرەی ژیاندنەوەی کەلەپووری ئەدەبیی کورد – ژمارە (٢) بووە.
٣- لەیلا و مەجنوون، ئەم بەرھەمە ساڵی (٢٠١١) غەففار ئیبراھیمی لە بنکەی ژین چاپی کردووە.
٤- سوڵتان ئیبراھیم و تۆش ئافەرین، ئەم بەرھەمە لە لایەن مامۆستا موحەممەد ڕەشیدی ئەمینیی پاوەییەوە ئامادەی چاپ کراوە، دەزگای ئاراس لە ھەولێر ساڵی (٢٠١١) چاپی کردووە.
٥- یووسف و زوڵەیخا، ئەم بەرھەمە مامۆستا حەکیم مەلا ساڵح لە ساڵی (٢٠٠٦) ئامادەی کردووە، کۆڕی زانیاریی کوردستان بە ژمارە (١٧) لە کتێبەکانی خۆیدا لە ھەولێر چاپی کردووە.
٦- شیرین و فەرھاد حەکیم مەلا ساڵح دەڵێت کۆپیی نوسخەیەکی ئەم بەرھەمەم لەبەردەستدایە، تاکو ئێستا چاپ نەکراوە.
٧- ئەسکەندەر نامە، ئەم بەرھەمە تا ئێستا نوسخەی بەردەست نەکەوتووە.
نموونە شیعرێکی دڵداری خانای قوبادی:
زوخاو جە جەرگم، زوخاو جە جەرگم | زوخاو سەر کەردەن مەشۆ جە جەرگم | |
گوڵ گوڵ گوڵ بەستەن، سەرتاپا بەرگم | نازداوەن وادەن، قەیران مەرگم | |
پەی چێش پەی ھیجران بووم بە دەر سافێ؟! | سەمەن سیما سام، سۆسەن کڵافێ | |
سەد داخ ھا نە جەرگ سیاھچارەمدا | سفتەن کۆن ڕەنگ ھەزار پارەمدا | |
خەیر جە من فێشتەر جەرگ بە داخ سفتەم | بە جەستەن مەجنوون، پەی لەیل کۆسکەفتەم | |
وەرنە کەس بێ تۆ ڕجام زووخ نۆشەن؟ | کەس بە سفتەن داخ سیابەرگ پۆشەن |
ئەم دوو بەیتەی خانای قوبادی زۆر بەناوبانگن:
ڕاستەن مەواچان فارسی شەککەرەن | کوردی جە فارسی بەڵ شیرینتەرەن | |
پەی چێش نەدەوران ئی دنیای بەد کێش | مەعلوومەن ھەرکەس بە زوان وێش |
ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article خانای قوبادی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.