غەفار ئیبراھیمی ناسراو بە سارۆ جوانڕۆیی چالاکی بواری بووژاندنەوە و لێکۆڵینەوە و ساغکردنەوەی دەستنووسە خەتییەکانە و چەندین بەرھەمی باشی بە کتێبخانەی کوردی بەخشیوە.
غەفار ئیبراھیمی خەڵک و دانیشتووی شاری جوانڕۆی کوردستانی ڕۆژھەڵاتە. لە منداڵییەوە ھۆگری وێژە و زمانی کوردی بووە و بەشێک لە کاتی ڕابواردنی منداڵیی خەریکی خوێندنی بەیتە کوردییەکان بووە. بەڵام لە بەر چەند ھۆکارێکی گاڵتەجاڕی نەچووەتە قوتابخانە. دواتر بە مەبەستی خوێندنی زانستی ئایینی چووەتە حوجرە و لە چەندین حوجرەی ناوچەکەدا خوێندوویەتی.
ھاوکات لەگەڵ خوێندنی حوجرە بە شێوەی ئازاد دیپلۆم وەردەگرێ و دوای کۆتاییھێنانی حوجرە و زانستی مەلایی، بەھۆی خۆشەویستی زمان و وێژە دەست لە مەلایەتی ھەڵ دەگرێ.
بەھۆی نەبوونی بەشی زمان و وێژەی کوردی لە زانکۆکانی کوردستانی ڕۆژھەڵات و ئێران لە زانکۆی پەیامی نووری جوانڕۆ خوێندنی زمان و ئەدەبی فارسی دەست پێ دەکات. ھەروەھا دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی خانای قوبادی و مەولەویی جوانڕۆ کە لە بواری فەرھەنگ و زمانی کوردیدا چالاکن و ھاوکاری زۆربەی ڕێوڕەسمە ئەدەبی و کلتوورییەکانی جوانڕۆی کردووە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article غەفار ئیبراھیمی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.