عەشیرەتی قوبادی یەکێکە لە عەشیرەتە گەورە و گرنگەکانی جافی جوانڕۆ و چەندین تیرە و خێڵ و بنەماڵەی جیا جیا دەگرێتە خۆ.
لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن. |
ڕۆڵەکانی قوبادی بەگشتی خەڵکانێکی تێگەیشتوو و ئازا و بە ئینساف و ھەقپەروەر و ڕەسەنن و چەند سەرۆکێکی لێھاتوو و ناسراویان تێدا ھەڵکەوتووە. وەک: قوباد بەگ، خانای قوبادی، سەید احمد بەگ، موئمین بەگ، امیر خان بەگ، یارحسین بەگ، خانلەر بەگ، کەیخسرەو بەگ. زێدی قوبادییەکان دەکەوێتە نێوان زێدی ڕۆستەم بەگی جوانڕۆییەکانەوە (لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە)، زێدی وەڵەبەگی لە باشووری ڕۆژئاواوە، زێدی قەڵخانی لە باشوورەوە، ناوچەی ئەزگڵە و زێدی باوەجانی و سنووری عێراق لە ڕۆژئاواوە. لە ھاویناندا دەچوونە ناوچەکانی ڕووباری ئاب و ناراو و بەنیگەز و بازان و ملە ترشکە، لە زستانانیشدا کۆچیان بۆ ناوچەکانی بناری بەمۆ و گاڕێ و ئەزگڵە و گاوارە و قەیتول و دەربەندە ھۆڵ دەکرد.
ناوی قوبادی لە (قوباد بەگی) قوبادی باپیرە گەورە و دامەزرێنەر و یەکەم سەرۆکی عەشیرەتی قوبادی سەرچاوەی گرتووە و قوباد بەگ کۆڕەزای سەید ئەحمد بەگی گەورەی جافە و کوڕی ئەمیر خانە. خانای قوبادی ئەڵێت:
نەوەی ئەمیر خان، بەچەی بێ باکم
بێ فەرش، بێ باڵین ئوفتادەی خاکم
شاعیری پایەبەرزی کورد خانای قوبادی لەم عەشیرەتەیە و کوڕی قوباد بەگی قوبادییە و دوای باوکی سەرۆکایەتی قوبادی و جافی لە ئەستۆ گرتووە بەھۆی لێھاتووی و شارەزای و خوێندەواریەوە توانویەتی سنوری قەڵەم ڕەوی قوبادی و جاف فراوان بکات تا دەشتی زەھا و لەو سەری شەوە تا پاوە و پایەنگان و سەریاس و تا نزیک سنە، چەند دێڕ شیعری خانای قوبادی سەبارەت بە قوبادی و جافەوە:
لە مێژووی کورددا بەتایبەت لەبەشی جاف و ھۆزایەتیدا قوبادی پایەیەکی بەرزی بۆخۆی دروستکردووە بەھۆی ئەوڕۆڵە گرنگەی لەچەندین سەدەی ڕابردوودا لە بوارەکانی ئەدەبی و کلتوری و مێژوویەکی پاک کە پێشکەش بە میلەتی کورد کردووە، ڕۆڵەیەکی ئەدیب و فەیلەسوف و زانایەکی بەتوانای پێشکەش بە کوردستان و گەلەکەی کردووە ئەویش شاعیری پایەبەرز خانای قوبادیە. ئەم شاعیرە قەڵەم بە بڕشت و بە توانایە چەندین شیعری لە بوارەکانی نیشتیمان پەروەری و پاراستی زمانی کوردی داناوە و لەوسەردەمە سەخت و دژوارەدا کە میلەتی کورد تێیدا تێپەڕیوە لە سایەیی حوکمی سەفەوی و عوسمانیەکاندا. لە ھەموو سەرچاوە مێژووەکاندا لەباسی ئەدەبی و ھۆزایەتیدا ناوی قوبادی جێگەی بەرزە و ئەم ناوە ئاشنایە لەنێو میلەتی کورددا.
لە سەردەمی (ئەمان اللە خان) والی سنە موئمین بەگی قوبادی سەرۆکی قوبادی و باوەجانی و ئەتوانین بڵێن سەرۆکی جاف بووە لەو سەردەمەدا، ئەمان اللە خان لەگەڵ محمد حسن خانی کوڕی دەبێتە کێشەیان محمد حسن خان پەنا ئەھێنێت بۆ موئمین بەگ و دێتە ناراو کە پایتەختی قوبادیە موئمین بەگیش پەنایدەدات، موئمین بەگ لەو شەڕەی نێوان کوڕ و باوک پشتیوانی محمد حسن خان دەکات، محمد حسن خان کوڕێکی ئازاو توانا دەبێت و لەگەڵ باوکی لە شوێنێک بە ناوی تم تم بەناچاری سوپای کوڕ و باوک ئەدەن بەیەکدا و محمد حسن خان زۆر بە سوپاکەی باوکی ئەھێنێ و خەریکە ئەیشکێنێت، خزمەتکارێکی ئەمان اللە خان بەناوی میرزا لە بێ ئاگایی محمد حسن کەڵک وەردەگرێت و زەبرێکی قورسی لێدەوەشێنێت و بە برینداری باش کەمێک کۆچی دوایی دەکات دوای مردنی سوپاکەی بڵاوەی لێکەن، بەبیستنی ئەم ھەواڵە ئەمان اللە خان زۆر دڵتەنگ دەبێت، موئمین بەگیش دەگەڕێتەوە ناراو، ھەر لەو سەروبەندەدا ئەمان اللە خان کچێکی پاشای قاجار بۆ کوڕێکی بەناوی خوسرەو خان مارەدەکات محمد حسن خان لەبەر ئەم باسە کێشەی لەگەڵ باوکیدا ھەبوو، امان اللە خان ھەموو سەرۆک عەشیرەتەکان بانگێشت دەکات بە موئمیین بەگیشەوە و ئەچن بۆ تاران تا کچی پاشای قاجار بۆ کوڕەکەی بھێنێت، لەکاتی گەشتنی ئەمان اللە خان ڕمبازی و شمشێر بازی دەبێت کەسێک لەناو گۆڕەپاندا نمایش دەکات و توانای خۆی نیشانی ئامادەبوان دەدات، ئاماژە بۆ ئەو خەڵکە دەکات یەکێکیان بێنە بەرامبەری بەڵام کەس ئامادە نابێت، موئمین بەگ بێ ئەوەی ناوی خۆی ئاشکرا بکات ئەچێتە گۆڕەپان و لەگەڵ قولی شا ئەدەن بەیەکدا و بە لێدانێکی خێرا موئمین بەگ قولی شا دەکوژێت، پاشای قاجار داوای ئەو کەسە دەکات کە پاڵەوانەکەی کوشتووە و ئەمان اللە خان و سەرۆک عەشیرەتەکان بانگ دەکات و ئەوانیش ناوی موئمین بەگی پێنادەن، دەڵێن سوار چاکێک بووە لەنێو ئەم ھەموو سوارچاکەدا چۆن بتوانین بیدۆزینەوە، دوایی تەواو بونی ئاھەنگەکە بۆ ماوەی یەک مانگ شا ئەمان اللە خان و سوپاکەی لای خۆی ئەھێڵێتەوە باش ئەوەی بکوژی قولی شای ئاشکرا نابێت بەناچاری ڕێگە بە ئەمان اللە خان دەدات بگەڕێتەوە، پاش گەیشتنیان بە کوردستان واتە سنە ئەمان اللە خان دەزانێت موئمین بەگ بکوژی قولی شایە ئەمە وەک دەرفەتێک بەکارئەھێنێ تا وەک تۆڵە سەندنەوەیەک ئەم مەسەلەیە بجوڵێنێ دژی موئمین بەگ چونکە لەکاتی کێشەکەیدا لەگەڵ محمد حسن خانی کوڕی پشگیر نەکردووە لەبەر ئەمە بۆ ماوەی یەک ساڵ لای خۆی ئەیھێڵێتەوە، ڕۆژێک ئەمان اللە خان ئەڵێت بە موئمین بەگ پێمخۆشە لەبەرچاوی خۆم ڕم بازیەکم بۆ بکەی، ھەر ئەسپێکی بۆدێنن بەدڵی نابێت و داوای ئەسپەکەی خۆی دەکات و بۆی دێنن کە ناوی ئەسپە بۆلاش بووە لەکاتی مەشقەکەدا موئمین بەگ ئەسپەکەی غاردەدات و لەدەستی ئەمان ئەڵڵا خان دەربازی دەبێت و دێتەوە ناراو لەوێشەوە دێتە سلێمان و لە بازیان کۆچی دوایی دەکات، باش مردنی خزم و برا و کەسەکانی و عەشیرەتی قوبادی دەبیستن کە کۆچی دوایی کردووە دێن بەشوێنیدا و دەیبەنەوە ناراو لەوێ بەخاکی دەسپێرن. لە کاتی گەڕانەوەی تەرمی موئمین بەگدا ئەو کۆڕەی لەگەڵیدا بوون بە دوو دێڕ شیعر ناڕەحەتی و دڵتەنگیی خۆیان دەربڕیوە بۆ ئەم کەڵە پیاوە بە توانا و ناودارە و وتوویانە:
۱ تیرەی بەگزادە،
۲ تیرەی میرکی،
۳ تیرەی قەلانی،
٤ تیرەی کۆرەی،
٥ تیرەی مەلازۆراوی،
٦ تیرەی بازانی،
۷ تیرەی مامەنان،
۸ تیرەی تەنگی ئەژدیها،
۹ تیرەی نەیجانی،
۱۰ تیرەی الیاخەی،
۱۱ خێڵی نەختە،
۱۲ تیرەی زلانی،
۱۳ خێڵی داود،
۱٤ خێڵی فەیاد،
۱٥ خێڵی وەیسە،
۱٦ خێڵی بــاوا،
۱۷ خێڵی ڕەمەزان،
۱۸ خێڵی مەیتاو،
۱۹ تیرەی پشماڵە،
۲۰ تیرەی کڵاشی،
۲۱ تیرەی مەنوچەری،
۲۲ تیرەی حسن علی،
۲۳ تیرەی مستەفا بەگی،
۲٤ تیرەی سمایل ئاخە (ئیسماعیل ئاغایی) لە پێج خێڵ پێکدێن:
۱هۆخلوگی،
۲ ئاغلی بەگی،
۳ شاوەیس ئاخەی،
٤ مەسور ئاخەیی،
٥ عەلی ئاخەیی.
له ساداتی پیر خدری شاهۆن و پاشماوەی بنەماڵەی قوباد بەگن و بەگزادەی قوبادین.
سنوری دەستکردی نێوان باشوور و ڕۆژھەڵاتی کوردستان کەوتووەتە نێوان ئەم چوار گوندەی باشوور و گوندەکانی ڕۆژھەڵات کە ٦٧ گوندن و یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی قوبادی شارۆچکەی ئەزگڵەیە کە لە ئێستادا ناحیەیە. گوندەکانی ناوچەی قوبادی ھەموویان لە یەک سنووری جوگرافیی دانەبڕاودان.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article قوبادی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.