یانەی وەرزشیی شێلادزێ (بەزارەوەی کوردی بادینی یانا شیلادزێ یا وەرزشی) یانەیەکی وەرزشیی کوردستانە، دەکەوێتە پارێزگای دھۆک لە باشووری کوردستان.
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
یانەکە لە ساڵی ٢٠٢١ بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان - یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دامەزراوە. یانەکە بەشدارە لە خولی پلە دووەکانی کوردستان. یانەکە پێکھاتووە لە کۆمەڵێک وەرزشی جۆراوجۆر لەوانەش تۆپی پێ. و ئامانجی بەڕەوپێشبردنی وەرزش و توانا وەرزشییەکانی ناوچەکەیە، و بارەگا و مەڵبەندی سەرەکی یانەکە دەکەوێتە سەنتەری ناحیەیی شیلادزێ
لۆگۆی فەرمیی یانەی شیلادزێ | ||
ناوی تەواو | یانا شێلادزێ یا وەرزشیی | |
---|---|---|
نازناو | ئەلھووەکانی کۆرەژار | |
ناوی کورتکراوە | Sheladze FC | |
دامەزراندن | ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ | |
یاریگا | یاریگای گولان (کاتی) | |
سەرۆک | شەریف ئیبراھیم | |
خول | خولی پلە دووی کوردستان | |
وێبگەی فەرمی | ماڵپەڕی فەرمی | |
یەکەم یاری | بەرامبەر زانکۆی پۆلیتەکنیک دھۆک لە خۆلی پلە دووی ھەرێمی کوردستان بە ئەنجامی بردنەوە ٣ بە ١ بوو یانەی شیلادزێ | |
گەورەترین بردنەوە | ٦ بە سفر بەرامبەر یانەی بجیل لە خۆلی پلە دووەکانی کوردستان | |
گۆڵکەر | عەلی عەبدۆڵڵا بە ١٠ گۆڵ گۆڵکاری یانەکەیە | |
|
جلوبەرگەکانی سەرەکی پێکھاتووە لە سوور و سپی؛ و دڕووشمەکەشی کە ئاڵایەکەیە ئەویش بە ڕەنگی سوور و سپییە. سوور: بە مانای قوربانیدان و خوێنی شەھیدان دێت. سپی: بە مانای ئاشتی و تەبایی دێت. نازناوی یانە (ئەلھوویێن کۆرەژاری)
یانەی وەرزشیی شیلادزێ زیاتر بریتییە لەم جۆرانەی وەرزش کە تیاییدا بەردەستە، (تۆپی پێ - لەش جوانی - تۆپی سەر مێز - پایسکل سواری). دووزینەوەی توانای یاریزانە ئاست بەرزەکان
بەشدار لە خولی پلە دووی کوردستان وەرزی (٢٠٢١–٢٠٢٢) بەشدار لە جامی کوردستان (٢٠٢٣) بەشدار لە خولی پلە دووەکانی کوردستان وەرزی (٢٠٢٣–٢٠٢٢)
پەڕەپێدانی وەرزش و تواناکانی گەنج و لاوی ناوچەکە و پشکداریکردن لە خول و پاڵەوانێتییەکانی کوردستان و گرنگیدان بە یاریزانانی یانەکە و مەشق و ڕاھێنانەکانیان، بەرجستەکردنی گیانی وەرزشی، و بەدەستھێنانی نازناوەکان لە داھاتوو.
ساڵی ڕابردوو بڕیاردرا یانەی شیلادزێ دامەزرێت. یانەکە دامەزراوە، بەڵام یاریگایەکی تایبەت بەخۆی نییە. ئەگەر بیانەوێت ڕاھێنان یان یارییەکی فەرمی و نافەرمی بکەن، دەبێت لە یاریگای ئەھلی و نا حکۆمی بکەن و بە پارە ئەنجامی دەدەن.
سەرباری ئەوەش لە یەکەم یاریی خولی پلە دووەکانی کوردستان بە بردنەوە دەستی پێکرد.
شیلادزێ نزیکەی ٥٠ ھەزار کەس تیاییدا دەژین و بەگڕوتینەوە بەشداری چالاکییە وەرزشییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن و خاوەن ھاندەرێکی زۆر و سەرسەختە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article یانەی وەرزشیی شیلادزێ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.