ھەوری یان گوڵوەنی (Gulwenî) لەچکێکی کۆنی خەڵکانیی کورد و لوڕە کە زیاتر لە بەشەکانی ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان کەڵکی لێ وەردەگیرێت.
ئەم جۆرە لەچکە لە ھەموو ناوچەکانی کوردستان بەدی دەکرێت، بەڵام زۆرتر لە ناوچەی باشووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان واتە کرماشان، ئیلام و لەکستان و ھەروەھا لە نێوان لوڕەکانی پارێزگای لوڕستانیش باوە.
لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان "گوڵوەنی" پێ دەوترێت، بەڵام لە زاراوەی سۆرانی "ھەوری" و لە ھەندێک ناوچەی تری کوردستان "شەدە"ی پێ دەوترێت.
گوڵوەنی ھەم بۆ پیاوان و ھەمیش بۆ ژنان باوە. لە زۆرینەی ناوچەکانی کوردستان وەکوو ڕووسەری، ڕەشتی، مشکی، لەچک و سەروێن کەڵکی لێ گیراوە و ھەروەھا وەکوو شاڵ و دەورەملە بە دەوری ملدا دەبەسترێت و بەر سەر شاندا دەخرێت. لە ساڵانی ١٩٩٠ بەم لاوە وەکوو شێوەیەکی نوێ لە جلی ژنانە وەکوو کراسیش دەدوورێت و لە بەر دەکرێت.
لە ئازەربایجاندا جۆری سەرپۆش ھەیە کە بە کەلاغەیی (Kəlağayı) دەناسرێت و لە ئاوریشم دروست دەکرێت و شێوەی چاپکردنی لەسەر قوماش ھەر وەکوو گوڵوەنییە. کەلاغایی لە ساڵی ٢٠١٤دا لە پێڕستی میراتی جیھانیی یوونێسکۆدا تۆمار کراوە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەوری تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھەوری, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.