ھاوپەیمانیی فەتح (بە عەرەبی: ائتلاف الفتح یان تحالف الفتح) ھاوپەیمانییەکی سیاسی لە عێراقە کە لە سەرەتاوە بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنە گشتییەکانی ٢٠١٨ پێکھێنرا.
پێکھاتە سەرەکییەکانی ھاوپەیمانییەکە، گرووپەکانی ئەندامی حەشدی شەعبین کە ڕێکخراوێکی چەتری بە پشتێوانیی حکوومەتە و زۆرتر لە موسڵمانە شیعەکانی عێراق پێکھاتووە کە لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ شەڕکردن دژبە داعش دامەزرا. ھاوپەیمانیی فەتح لە لایەن ھادی عامری سەرۆکی ڕێکخراوی بەدرەوە سەرپەرشتی دەکرێت. ھاوپەیمانیی فەتح بە ھەڵویستەکانی نزیک بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ناسراوە.
ھاوپەیمانیی فەتح ائتلاف الفتح، تحالف الفتح | |
---|---|
Wiki Soranî / کوردی | |
سەرۆک | ھادی عامری |
دامەزراندن | ٢٠١٨ |
جیابووەتەوە لە | ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا |
ئایدۆلۆژیا | ئیسلامەتیی شیعە لایەنگری ئێران دژە جیھانگەرایی گەندەڵیی ڕامیاری خێوەت گەورە ئەندامەکان: دژە ئەمریکی دژە زایۆنیزم ویلایەتی فەقیھ پەیڕەوی سیستانی قوتبیزم-خومەینیزم دیموکراسیی ئیسلامی پان ئیسلامیزم |
شوێنی سیاسی | نادیار |
ئایین | ئیسلامی شیعە |
ئینتیمای نێودەوڵەتی | تەوەری بەرگری |
ڕەنگەکان | سەوزی تۆخ زێڕین |
پەرلەمانی عێراق | ٢٩ / ٣٢٩ |
ئەنجومەنەکانی پارێزگاکان | ٠ / ٤٤٠ |
فەرماندارانی پارێزگاکان | ٠ / ١٨ |
سونبوولی هەڵبژاردن | |
شێر | |
ماڵپەر | |
https://www.alfateh.iq |
ھاوپەیمانیی فەتح بریتییە لە ڕێکخراوەی بەدر، بلۆکی سادیقون (بالی سیاسیی عەسائیبی ئەھلی حەق)، کەتیبەکانی حیزبوڵڵا و کەتیبەکانی ئیمام عەلی کە ھەموو پێکھاتە سەرەکییەکانی حەشدی شەعبین. ھاوپەیمانی فەتح لەسەر ئەوەی بە ھاوبەشی لەگەڵ پێڕستی نەسری عێراقی حەیدەر عەبادی بەشداری ھەڵبژاردن بێت ڕەزامەندیی خۆی دەربڕی، بەڵام تەنیا بەدوای ٢٤ کاتژمێر بەپێی زانیارییەکان بەھۆی مەرجەکانی عەبادی ڕێککەوتنەکە ھەڵوەشێندرا. ڕێکخراوەی بەدر کە ھادی عامری سەرۆکایەتیی دەکات، پێشتر بەشێک لە ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بوو کە دەسەڵاتی بەدەست بوو، بەڵام لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ەوە کشانەوەی خۆیان لەو ھاوپەیمانییە ڕاگەیاند، و توانیویان ٢٢ کورسی بەدەستبھێنن.
عەسائیبی ئەھلی حەق لە ساڵی ٢٠٠٤ لە ڕەوتی سەدر جیابووەوە. ھەروەھا یەکێک لە گرووپە چەکدارە سەرەکییەکانی عێراق بووە کە لە شەڕی ناوخۆیی سووریادا چالاکیی کردووە. عەسائیبی ئەھلی حەق لە لایەن سوپای قودسی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پارە و مەشق و ڕاھێنان وەردەگرن و باس لەوە دەکرێت کە وەکوو زۆرێک لە سەدرییەکان، بەیعەتی ئایینییان بە ئایەتوڵڵای گەورەی ئێران کازم حائیری ھەیە. عەسائیبی ئەھلی حەق بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٤ باڵێکی سیاسی بە ناوی بلۆکی سادیقون پێکھێنا و یەک کورسی بەدەستھێنا.
بەپێی ڕاپرسییەک، پێشبینی دەکرا لە ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨دا ٣٧ کورسیی پەرلەمان بەدەستبھێنن.
ھەڵبژاردن | دەنگەکان | % | کورسییەکان | +/– | پلە | دەوڵەت |
---|---|---|---|---|---|---|
٢٠١٨ | ١,٣٦٦,٧٨٩ | ١٣.١٦% | ٤٨ / ٣٢٩ | تازە | دووەم | |
٢٠٢١ | ٤٦٢,٨٠٠ | ٥.٢٣% | ١٧ / ٣٢٩ | ٣١ | پێنجەم |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھاوپەیمانیی فەتح, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.