کۆدە ناوچەیییەکانی دی ڤی دی (دیجیتاڵ ڤیدیۆ دیسک) تەکنیکێکی بەڕێوەبردنی مافی دیجیتاڵییە کە بۆ ئاسانکردنی کۆنترۆڵکردنی دابەشکردنی بڵاوبوونەوەی دی ڤی دییە لەلایەن ماف ھەڵگرەکانەوە، وەک بەرھەمەکانی ناوی، ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە، و نرخ، کە ھەر یەکەیان بەپێی ناوچەیەک دەگۆڕێت.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەمە لە ڕێی دی ڤی دی خوێنەرە بەربەستکراو بەپێی ناوچەوە دەکرێت، کە تەنھا ئەو دی ڤی دییانە دەخوێنێتەوە کە بۆ ناوچەکە دروستکراوە (لەگەڵ ئەوانەی کە کۆدی ناوچەییان نییە).
کۆدی ناوچەیی | ڕووبەر |
---|---|
ھەر ناوچەیەک | |
ویلایەتە یەکگرتووەکان (لەگەڵ پۆرتۆ ڕیکۆ)، کەنەدا، و بەرموودا | |
ئەورووپا (بێجگە لە بیلاڕووس، ئوکراینا، و ڕووسیا)، گرینلەند، گویانای فەڕەنسی، تورکیا، ڕۆژھەڵاتی ناوین، میسر، سوازیلاند، لیسۆتۆ، ئەفریقای باشوور، و ژاپۆن | |
باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا، کۆریای باشوور، تایوان، ھۆنگ کۆنگ، و ماکاو | |
ئەمریکای لاتینی (جگە لە گویانای فەڕەنسی و پۆرتۆ ڕیکۆ)، کاریبی، و ئۆقیانووسیا | |
ئەفریقا (جگە لە میسر، لیسۆتۆ، سوازیلاند، و ئەفریقای باشوور)، ڕووسیا، بیلاڕووس، ئوکراینا، ئاسیای ناوەندی، باشووری ئاسیا، مەنگۆلیا، و کۆریای باکوور | |
چینی سەرەکی | |
دی ڤی دییە پەیوەستەکان بە کۆمەڵەی وێنەی جوڵاوی ئەمریکا و «کۆپییە میدیایییەکان»ی بڵاوبوونەوەی زووتر لە ئاسیا | |
شوێنە نێودەوڵەتییەکان وەک فڕۆکە، کەشتییە گەشتیارییەکان و کەشتیی بۆشایی. | |
ئەم ناوچە دیسکانە ھەموو ئاڵاکانی ١–٨یان ھەیە، کە وا لە دیسکەکە دەکات لە ھەموو شوێنێک بخوێنرێتەوە، لەسەر ھەموو خوێنەرێک. |
دیسکەکانی بلوڕەێ سیستمێکی کۆدی ناوچەیی سادەتر لە دی ڤی دی بەکاردێنن کە تەنھا سێ ناوچەن، بە ناوەکانی A و B و C. وەک دی ڤی دی، زۆر لە بلوڕەیییەکان ناوچەی سفرن (بێ ناوچە)، کە وایان لێدەکات بۆ ھەموو خوێنەرێک ببن لە جیھاندا.
کۆدی ناوچەیی | ڕووبەر |
---|---|
/١ | ئەمەریکاکان و ڕووبەرەکانیان، ھۆنگ کۆنگ، ماکاو، تایوان، ژاپۆن، کۆریا، و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا |
/٢ | ئەفریقا، ڕۆژھەڵاتی ناوین، ڕۆژاوای ئاسیا، زۆربەی ئەورووپا، ئوکراینا، ئۆقیانووسیا، و ڕووبەرەکانیان |
/٣ | ئاسیای ناوەندی، چینی سەرەکی، مەنگۆلیا، باشووری ئاسیا، بیلاڕووس، ڕووسیا، کازاخستان، مۆلدۆڤا، و ڕووبەرەکانیان |
زاراوەیەکە بە مانای «جیھانی». بێ ناوچە دانراوەیەکی فەرمی نییە؛ ئەو دیسکانەی ھێمای بێ ناوچەیان ھەیە یان ھیچ ئاڵایەکیان نییە یان ھەر سێ ئاڵاکەیان بۆ دانراوە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کۆدە ناوچەییەکانی دی ڤی دی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.