کچێک شەو بە تەنھا دەڕواتە ماڵەوە (بە فارسی: دختری در شب تنها به خانه میرود) فیلمێکی ترسناکی ڕۆژئاوایی ئەمریکییە لە نووسین و دەرھێنانی ئانا لیلی ئەمیرپوور.
کە بە «یەکەم فیلمی ڕۆژئاوایی خوێنمژی ئێرانی» ناسراوە، لە پڕۆگرامی «نێکست»ی فێستیڤاڵی فیلمی سەندانسی ٢٠١٤دا ھەڵبژێردرا.
کچێک شەو بە تەنھا دەڕواتە ماڵەوە | |
---|---|
دەرھێنەر | ئانا لیلی ئەمیرپوور |
بەرھەمھێنەر |
|
نووسەر | ئانا لیلی ئەمیرپوور |
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | بێی ڕوو |
وێنەگری سینەمایی | لایل ڤینسێنت |
مۆنتاژ | ئالێکس ئۆ فلین |
بڵاوکردنەوە | Vice Films |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٠١ خولەک |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | فارسی |
داھات | $٦٢٨٬٠٠٠ |
فیلمەکە وا باس کراوە کە لە «شارۆچکەیەکی ڕۆحی ئێرانی بە ناوی شاری بەد» دانراوە و باسی کار و کردەوەکانی «خوێنمژێکی تەنھا» دەکات.
دەرھێنەرەکە، لەبارەی ئەفسازانیی خوێنمژەوە، ئاماژەی داوە کە: «خوێنمژێک زۆر شتە: زنجیرە بکوژ، ڕۆمانسیی، مێژووناس، ئالوودەی مادەی ھۆشبەر – زۆربەیان لە یەکێکدا کۆبوونەتەوە.» فیلمەکە ورد سەرنجدەداتە سەر ئەم ڕووانەی خوێنمژەکە کە لەلایەن ئەمیرپوورەوە باسکراوە بە چەند شێوازێکی جیاواز.
کەسی سەرەکیی فیلمەکە، کە ناوی «کچەکە»یە، قارەمانێکی ناپاڵەوانە کە مەیلێکی بۆ پیاوی خراپ ھەیە. وەک خوێنمژێک، دەتوانێت شەوان بە شەقامەکاندا بسووڕێتەوە بێ ترسان لە سەلامەتیی خۆی، کە بووەتە ناونیشانی فیلمەکە. ئەو تاوانکارە، نەک قوربانی، و دەست بەسەر ئەو ھێز و دەزگایەدا دەگرێت کە بۆی ھەڵناگیرێت لە ژینگەیەکی وەک شاری بەددا. بەم ڕێگایە، لاربوونەوەیەکی فێمینیستانەی تێدایە.
ڕۆکابیڵی، کە کاراکتەرێکی کەم ڕۆڵی ڕەگەز چەوسێنە، کە لە پشتەوە دەردەکەوێت و لە ڕیشەی شاری بەددا دەژیت، لە ناو فیلمەکەدا دەردەکەوێت، و وەکو ڕەچاوکەرێکی بێدەنگ بەرامبەر ڕووداوەکانی دەوروبەری مامەڵەدەکات. دەرھێنەر ئەمیرپوور دەڵێت کە: «گەر شتێکی سیاسی ھەبێت [لە فیلمەکەدا]، ئەوە چادرەکە نییە، بەڵکو ڕۆکابیڵییە، چونکە ئاسایی نییە ھاوڕەگەزخواز بیت لە ئێران.»
فیلمێکی کورتی سەرەتایی بە ھەمان ناوەوە لە دەرھێنانی ئەمیرپوور لە فێستیڤاڵەکان پەخشکرا و خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی بردەوە لە فێستیڤاڵی فیلمی ئێرانیی نوور.
کەمپینێکی ئیندیگۆگۆ ڕاگەیەندرا لە تەممووزی ٢٠١٢دا بۆ دروستکردنی وەشانێکی درێژی کورتە فیلمەکە. لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٢دا، ئامانجی $٥٥,٠٠٠ی کەمپینەکە تێپەڕێندرا. پڕۆژەکە بە کۆی $٥٦,٩٠٣ کۆتایی ھات لەلایەن ٢٩٠ خۆبەخشەوە.
فیلمەکە لە ماوەی بیستوچوار ڕۆژدا وێنەگیرا، لە شارۆچکەی تافت لە کێرن کەنتری لە باشووری کالیفۆرنیا.
فیلمەکە لە فێستیڤاڵی فیلمی سەندانس لە ٢٠١٤دا پریمیەرکرا.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مووڤیمەیکەر، ئەمیرپوور دەربارەی پەیوەندییەکەی لەگەڵ فیلمسازیدا ووتی:
”خەڵک لێم دەپرسن، ”بۆچی کچێک شەو بە تەنھا دەڕواتەوە ماڵەوەت دروستکرد؟“ وەڵامەکەم ئەوەیە کە تەنھا بووم—لەبەر ئەوەیە. بەڵام ڕوونتر بڵێم، ڕاستییەکە ئەوەیە کە فیلم بۆ پەیداکردنی ھاوڕێ و دۆزینەوەی پەیوەندی نزیک دروستدەکەم؛ پەیوەندییەک لەگەڵ ئەوانی تر لەسەر بنەمای شتێک کە بۆ من مانادارە. ئەو کەسانەی ئەم فیلمانە لەگەڵ تۆدا دروستدەکەن، کاستەکەت و ستافەکەت—وەک ئەوە وایە کە لە گەشتێکی بینیندا بن لەگەڵ تۆدا. ئەوە ئەزموونێکی بێھاوتایە. و کاتێک فیلمەکە تەواودەبێت و دەردەچێت، ئەو کەسانەی حەزیان بە فیلمەکەتە—بینەر، فێستیڤاڵەکانی کە لەخۆی دەگرن، فیلمسازەکانی تر، ھونەرمەندەکان، ڕەخنەگران کە حەزیان بەو شتەیە کە کردووتە—ئەوانە ھاوڕێمن. و منیش لەگەڵ ھەموو کەسێکدا ھاوڕێیەتی ناکەم.“
ئەمیرپوور لە مێژە سکێتەرە، دیمەنی سکێتبۆردینگەکانی فیلمەکەش لەوەوە سەرچاوەیان گرتووە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کچێک شەو بە تەنھا دەڕواتە ماڵەوە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.