فێستیڤاڵی فیلمی سەندانس (بە ئینگلیزی: Sundance Film Festival) بە گەورەترین فێستیڤاڵی فیلمی سەربەخۆ دادەنرێت لە ئەمریکا، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٧٨ لە شاری سالت لەیک بەڕێوەچوو.
فێستیڤاڵەکە بە سەرۆکایەتی ڕۆبەرت ڕێدفۆرد و یاریدەدەری پارێزگاری ویلایەتی یوتا، مەبەست لێی گرنگیدان بە فیلمە سەربەخۆکانی دروستکراوی ئەمریکا و پاڵپشتیکردنی ئەو فیلمانەی کە بە بودجەیەکی کەم بەرھەم دەھێنرێن و فراوانکردنی کاری فیلمسازی و گرنگیدان بە سینەما لە ویلایەتی یوتا بوو. لە ساڵی ١٩٨١ەوە ئەم فێستیڤاڵە گواستراوەتەوە بۆ پارک سیتی لە ویلایەتی یوتا و لەو کاتەوە لەبری مانگی ئەیلوول لە مانگی یەکدا بەڕێوەدەچێت. دەوترێت ئەم گۆڕانکارییە لەسەر پێشنیاری سیدنی پۆلاک سینەماکاری ئەمریکی بووە، بۆ ئەوەی بینەر بتوانێت لە ناوەڕاستی مانگی یەکدا لەم شوێنەدا خلیسکێنەی سەر بەفر بەکاربھێنێت و فێستیڤاڵەکە سەرنجی زیاتری بۆ خۆی ڕابکێشێت. مەبەست لە دامەزراندنی فێستیڤاڵی فیلمی سەندانس پشتگیریکردنی فیلم و سینەماکارانی سەربەخۆیە. فیلمی زۆرێک لە سینەماکارە بەناوبانگەکانی سینەمای ئەمریکا، وەک کوینتین تارانتینۆ، ستیڤن سۆدەربێرگ، جیم جارموش و کیڤن سمیس، بۆ یەکەمجار لەم فێستیڤاڵەدا نمایشکران و بووە ھۆی پەرەپێدان و ناوبانگیان لەمڕۆدا. ئەم فێستیڤاڵە لە مانگی یەکدا ھەموو ساڵێک بە بەشەکانی وەک فیلمی دیکۆمێنتاری و دراما و فیلمە ئەمریکی و جیھانییەکان بەڕێوەدەچێت. جگە لە فیلمە ئەمریکییەکان لە فێستیڤاڵی سەندانس، فیلمە ھەڵبژێردراوەکانیش لە بەشی سینەمای جیھانیدا ھەڵدەبژێردرێن. ئەمڕۆ ئەم فێستیڤاڵە بووەتە یەکێک لە گەورەترین ناوەندە کۆمەڵایەتییەکان بۆ سینەماکارانی کەم بودجە لە دەرەوەی ھۆلیوود.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فێستیڤاڵی فیلمی سەندانس تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فێستیڤاڵی فیلمی سەندانس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.