کریستیانە (جانی) نوسلاین ڤۆلھارد (Christiane Nüsslein-Volhard؛ لە دایکبووی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٢) زانای گەشەپێدەری بایۆلۆجیی ئەڵمانییە، یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی نۆبێل.
ئەو لە ساڵی ١٩٧٤ لە زانکۆی تونبنگین بڕواننامەی دکتۆرای وەرگرتووە، لەوێ لەسەر بابەتی کاریگەریی و بەرکەوتنی دی ئێن ئەی و پڕۆتین دەیخوێند. ئەو لە ماوەی ژیانیدا، کۆمەڵێک دکتۆرای شانازیشی پێبەخشرا لەلایەن کۆمەڵێ زانکۆوە، لەوانەش لە ساڵی ١٩٩٣ بوو لەلایەن زانکۆی ھارڤارد، ھەروەھا لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن زانکۆی پرینستۆن.
کریستیانە نوسلاین ڤۆلھارد | |
---|---|
بە ئەڵمانی: Christiane Nüsslein-Volhard | |
لەدایکبوون | ماگدێبورگ، ئەڵمانیا | ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٢
بواری کار | ژینناسی، ژینکیمیا، genetic research، developmental biology، ئاولەمەناسی |
پەروەردە | University of Tübingen، Goethe University Frankfurt |
پلەی ئەکادیمی | Doctor of Science |
ڕاوێژکاری دکتۆرا | Heinz Schaller |
Doctoral student | Ruth Lehmann |
شوێنی کار | Tübingen |
Interested in | جێنەتیک |
ئەو لە ساڵی ١٩٩١، خەڵاتی ئەلبەرت لاکسەری بۆ توێژینەوەی سەرەتایی پزیشکی بەدەستھێنا. دواتر لە ساڵی ١٩٩٥، لەپاڵ ھەریەکە لە ھەردوو زانای ئەمریکی ئیریک فیشاوس و ئێدوار لویس خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی وەرگرت، ئەمەش لە پای ئەو کار و توێژینەوەیان لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی جێنەتیکی لەسەر گەشەکردنی ئاولەمە.
لە ئیستادا کریستیانە لە بێبینھاوسن، بادن-ڤویرتمبێرگ لە ئەڵمانیا دەژی.
کریستیانە نوسلاین ڤۆلھارد لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٢ لە شاری ماگدێبورگ واتە پایتەختی پارێزگای ساکسۆنیا-ئەنھالت لە ئەڵمانیا لە دایکبوو. خێزانەکەیان لە سێ خووشک و برایەک پێکھاتبوون. باوکی کریستیانە تەلارساز بوو. سەرەتای ژیانی لە ناو ھونەردا گەورەبوو بەجۆرێک پەروەردە دەکرا کە تاکاوو «سەیری شتەکانی دەکرد و دەیانی ناسییەوە».
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کریستیانە نوسلاین ڤۆلھارد تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کریستیانە نوسلاین ڤۆلھارد, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.