ڕێککەوتننامەی ناگۆرنۆ-قەرەباغ ٢٠٢٠ کە بریتییە لە ئاگربەستی ئاشتی بۆ کۆتایی ھێنان بە شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ ٢٠٢٠ کە لە ٩ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠ ئیمزاکرا لەلایەن سەرۆکی ئازەربایجان، ئیلھام عەلیێڤ و سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا، نیکۆڵ پاشینیان و سەرۆکی ڕوسیا، ڤلادیمیر پوتین، کە کۆتایی بە ھەموو پێکدادانەکانی ھەرێمی ناگۆرنۆ-قەرەباغ ھێنرا، لە کاتژمێر ٠٠:٠٠ لەسەر ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠ بەکاتی مۆسکۆ.
جۆر | ئاشتی |
---|---|
ناوەڕۆک | شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ ٢٠٢٠ |
ڕێکەوتی ئیمزاکردن | ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ |
جێبەجێکردن | ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ |
نێوەندگیران | |
Signatories |
دوای ڕاگەیاندنی شەڕ لە نێوان ئازەربایجان و کۆماری ئارتساخ لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠دا، کە پشتگیر دەکرا لەلایەن ئەرمینیا، ئازەربایجان لە ماوەی شەش ھەفتەدا توانی چەندین دەسکەوتی زەمینی بەدەست بھێنت کە توانی شارۆچکەی ستراتیژی شوشە بگرێت و بەھۆی توندی پێکدادانەکان لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا ئاگربەست لەنێوان ھەردوو لەلایەن کرا.
بەپێی ئاگربەستەکە ھەردوو لایەن دیلەکانی شەڕ و تەرمی کوژراوان ئالوگۆر دەکەن، ھەروەھا بە ھاتنی ١ی مانگی کانوونی یەکەم ھێزەکانی ئەرمینیا دەکشێنەوە لەو شوێنانەی کە کۆنترۆلی کردووە لە بەرزایەکانی قەرەباغ، و ھێزی ئاشتی پارێزی ڕوسی کە ٢٠٠٠ سەربازی زەمینی ڕوسیا دەگرێتەوە لە ھەرێمەکە دەمێننەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە لانیکەم بۆ پاراستنی ڕاڕەوەی لاچین لە نێوان ئەرمینیا و ناوچەی بەرزایییەکانی قەرەباغ.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕێککەوتننامەی ناگۆرنۆ-قەرەباغ (٢٠٢٠) تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕێککەوتننامەی ناگۆرنۆ-قەرەباغ (٢٠٢٠), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.