جۆسێپ پیپ گواردیۆلا سالا ( Catalan pronunciation: ;لەدایکبووی ١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٧١) یاریزانی پێشوو و ڕاهێنەرێکی پیشەگەری ئیسپانییە، کە ئێستا بەڕێوەبەری یانەی مانچستەر سیتی لە خولی پرێمەر لیگ، بە یەکێک لە گەورەترین ڕاهێنەرەکانی هەموو سەردەمێک دادەنرێت لە ساڵی ١٩٨٤ دەستی کردووە بەیاریکردن لە تیمی دووەمی بارسـێلۆنالە هێڵی ناوەڕاست .
پێویستە ئەم وتارە نوێبکرێتەوە. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
زۆربەی یارییەکانی بۆ بارسێلۆنا بووە، بۆ ماوەی شەش ساڵ کە توانی ٢٦٣ یاری ئەنجام بدات لە کۆی ئەم یارییانە توانی ٦ گۆڵ بۆ یانەکەی تۆماربکات، تا لەساڵی ١٩٩٠ ڕاھێنەری ئەوکاتی تیمی یەکەمی یانەی بەرشلۆنە یۆھان کرۆیـڤ بانگھێشتی گواردیۆلای کرد بۆ یاریکردن لە تیپی یەکەمی یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا کە ئەو کات تەمەنی ١٩ساڵ بووە، بەشێک بووە لە تیپی خەونەکانی یۆهان کرۆیف کە یەکەم جامی ئەوروپای یانەکەی لە ساڵی ١٩٩٢ بەدەستهێناوە، هەروەها چوار نازناوی یەک لە دوای یەک لە خولی ئیسپانیا لە ساڵی ١٩٩١تا ١٩٩٤ بەدەستهێناوە. لە ساڵی ١٩٩٧ کاپتنی تیپەکە بووە تا ساڵی ٢٠٠١ کە یانەکەی جێهێشتووە. پاشان گواردیۆلا یارییەکانی لەگەڵ برێشیا و ڕۆما لە ئیتاڵیا و ئەهلی لە قەتەر و دۆرادۆس لە مەکسیک ئەنجامدا. ٤٧ یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا کردووە و لە جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٤ و هەروەها لە یۆرۆی ٢٠٠٠ بەشداری کردووە . هەروەها یارییە دۆستانەکانی بۆ کەتەلۆنیا ئەنجامداوە .دوای وازهێنانی وەک یاریزان، گواردیۆلا بۆ ماوەیەکی کورت ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا بی بوو، لەگەڵیدا نازناوی تێرسێرا دیڤیزیۆنی بەدەستهێنا. لە ساڵی ٢٠٠٨ ڕاهێنەری تیپی یەکەمی گرتە ئەستۆ. لە وەرزی یەکەمیدا ، توانی هەرسێ نازناوی لالیگا و جامی شا و خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەدەستبهێنێت و بووە بچووکترین ڕاهێنەر کە نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەدەستهێنابێت. لە ساڵی ٢٠١١ دوای ئەوەی یانەکەی هەردوو نازناوی لالیگا و خوولی پاڵەوانەکانی ئەوروپای بەدەستهێنایەوە، گواردیۆلا میدالیای زێڕی پەرلەمانی کەتەلۆنیای پێبەخشرا، کە بەرزترین نازناوی ئەوان بوو. هەر لەو ساڵەدا وەک باشترین ڕاهێنەری جیهانی فیفا دەستنیشانکرا. لە ساڵی ٢٠١٢ دوای چوار ساڵ و بەدەسهێنانی ١٤ نازناو لەگەڵ یانەکە وەک یاریزان و ڕاهێنەر وازی لە ئەرکەکەی هێنا.دوای ماوەیەکی پشوو، بایرن میونشن ڕایگەیاند، گواردیۆلا لە ساڵی ٢٠١٣ وەک ڕاهێنەر پەیوەندی بە یانەکەیەوە دەکات. گواردیۆلا لە هەر سێ وەرزی ڕاهێنەری بایرن نازناوی بۆندسلیگای بەدەستهێنا، لەنێویاندا دوو دووانەی ناوخۆیی . لە ساڵی ٢٠١٦دا یانەی باڤاریای بەجێهێشت و بەرەو مانچستەر سیتی ڕۆیشت، و چەندین ژمارەی پێوانەیی ناوخۆیی شکاند، چونکە بووە یەکەم یانە کە ١٠٠ خاڵ لە خولەکەدا بەدەستهێنا. هەروەها بۆ یەکەمجار لە مێژوودا یانەکەی گەیاندە یاریی کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە ساڵی ٢٠٢١ کە تێیدا بە یانەی چێلسی دۆرا.بەڵام لە وەرزی ٢٠٢٢-٢٣، توانی یەکەم نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەدەستبهێنێت لەگەڵ مانچستەر ستی دوای بردنەوەیان لە یاری کۆتاییی بەرامبەر ئینتەر میلان.
جۆزێـپ ″پیپ″ گواردیۆلا سالا | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٧١/١/١٨ |
نیشتەجێی | ئینگلتەرا |
نەتەوە | ئیسپانی |
ناوەکانی تر | پێپ گواردیۆلا |
پیشە | ڕاھێنەر و پێشووتر یاریزان |
چالاکبوون | ١٩٨٣ - ئێستا |
باڵا | ١٫٨٠م |
ئایین | مەسیحی |
ھاوسەر | کریستینا سێررا |
مناڵ(ەکان) | ماریا، ماریوس، ڤالەنتینا |
خەڵاتەکان | مەدالیای ئاڵتوون ١٩٩٢ |
گواردیۆلا شوێنی سەرەکی ھەبووە لە یانەکە و یەکێک بووە لە پلانەکانی راھێنەر (یوھان کرۆیف) و ھەمیشە بە یاریزانێکی باشی دەزانی و دوای ئەوەی رِاھێنەر ھۆلەندی (لویس فان گال) ئەرکی رِاھێنانی یانەی بەرشلۆنە دەگرێتە ئەستۆ لە شوێنی راھێنەری پێشوو بەلام گواردیۆلا لەگەل ئەم رِاھێنەرەشدا ئاستێکی باش و نموونەیی پێشکەش دەکات تا دوایی ئەوەی راھێنەر متمانەی تەواو بەو یاریزانە دەدات و لە دوایدا گواردیۆلا دەبێتە کاپتنی یانەکە.
لە رِۆژی ١١/٤/٢٠٠١ و دوای تێپەربوونی (١١) سال یاریکردن لە تیپی یەکەمی یانەی برشلۆنە لە یاریگای (نیو کامپ) لە یاری نێوان یانەکەی و یانەی سێلتا فیگۆ لە یاری ھاتن لە جامی شای ئیسپانیا کە ھاندەران بە درێژایی یاریەکە دەیان گوت سوپاس بۆ تۆ گواردیۆلا ھەست بە ناخۆشیەکی زۆر دەکەین! و دوای تەواوبوونی یاریەکە گواردیۆلای یاریزان بە ھەموو ھاندەرانی گوت لە بیرتان ناکەم، بەم شێوەیە یانەی بەرشلۆنە جێھێشت.
دوای ئەوەی یانەی بەرشەلۆنەی جێھێشت لە سالی ٢٠٠١ یاریزان گواردیۆلا رووی کردە یانەی (بریشیا) ی ئیتالی و کە ماوەیەک یاری بۆ کردن و توانی دوو گۆل بۆ یانەکەی تۆماربکات، لەگەل نزیک بوونەوەی کۆتایی ھاتنی وەرزەکە (٢٠٠١-٢٠٠٢) گواردیۆلا دووچاری پێکان ھات.
لە ھاوینی ٢٠٠٢ لە یانەی (بریشیا) و گواسترایەوە بۆ یانەی (رِۆما) ی ئیتالی لەسەر داوای (فابیۆ کاپیلۆ)
جارێکی تر لە سالی (٢٠٠٣) گواسترایەوە یانەی (بریشیا) ی ئیتالی و دواتر دوو وەرز (٢٠٠٣-٢٠٠٤ و ٢٠٠٤-٢٠٠٥) یاری بۆ یانەی (ئەھلی) قەتەری کردووە و دواتر یاری بۆ یانەی (دی سینالوا) ی مەکسیکی کردووە و لە سالی (٢٠٠٦) کۆتایی بە ژیانی وەرزشی ھێناوە.
بۆ یەکەم جار لە سالی (١٩٩٣) درێسی ھەلبژاردەی ئیسپانیا (ماتادۆر) ی پۆشی لە یاری نێوان ھەلبژاردەکەی لەگەل ھەلبژاردەی ئێرلەندا و لەوکاتەوە جێگای خۆی لە پێکھاتەی سەرەکی ھەلبژاردەکە کردەوە و بووە یاریزانێکی سەرەکی. لەگەل ھەلبژاردەی ئیسپانیا بەشداری کرد لە کۆتاییەکانی مۆندیالی (١٩٩٤) و گەیشتە قۆناغی چارەگی کۆتایی بەلام لەسەر دەستی ھەلبژاردەی ئیتالیا مالئاواییان لە جامەکە کرد. بەھۆی بوونی پێکان نەیتوانی بەشدار بێت لەگەل ھەلبژاردەکەی لە یۆرۆی ١٩٩٦ لە ئینگەلتەرا و دواتر لە مۆندیالی فەرِەنسا.
لە یۆرۆی ٢٠٠٠ لەگەل ھەلبژاردەکەی بەشداری کرد و ئاستێکی باشی پێشکەش کرد بەلام لە قۆناغی چارەگی کۆتایی لەسەر دەستی ھەلبژاردەی فەرەنسا مالئاواییان لە پالەوانیەتیەکە کرد. بەھۆی بوونی پێکان نەیتوانی جارێکی تر بەشدار بێت لە جامی جیھانی (٢٠٠٢) کۆریا و ژاپۆن.
لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ بووە ڕاھێنەری تیپی دووەمی بەرسێلۆنا لەگەڵ یاریدەدەرەکەی تیتۆ ڤیلانۆڤا بەڵام دوای دەرکردنی فڕانک ڕێکارد ڕاھێنەری بارسێلۆنای تیپی یەکەم ھەریەکە لە گواردیۆلا وەک ڕاھێنەر و ڤیلانۆڤاش وەک یاریدەری جێگای فڕانکیان پڕکردەوە، لەگەڵ ھاتنی گواردیۆلا ناوبراو ھەلسا بە دوور خستنەوەی چەندین یاریکەری بەناوبانگی یانەکە وەک ڕۆناڵدینھۆ و ساموێل ئیتۆ و دیکۆ کە بەو ھۆیەوە تووشی چەند ڕەخنەیەک بوو بەڵام دوایی بۆ ڕەخنەگران ڕوونبوویەوە ئەو پڕؤسەیەی گواردیۆلا سوودی بە بارسێلۆنا دیت لەھەمبەردا گواردیۆلا ئەوکات داوای لەیانەکەی کرد کە چەند یاریزانێک بکڕن دانی ئاڵڤێس و سێدۆ کیتا و ئەلێکساندەر ھیلب و گیرارد پیکێ ھاوکات گواردیۆلا ڕای گەیاند کە پشت بەچەند یاریکەرێک دەکات وەک جیفرێن و سێرگیۆ بۆسکێس و پێدرۆ ڕۆدریگس، دوای چەند ساڵ ڕاھێنەرایەتی یانەکە گواردیۆلا مێژوویەکی زێڕینی لەگەل یانەکە تۆمار کرد لەماوەی چوار ساڵ ڕاھێنەرایەتی کردنی یانکەی تەنیا لەیەکەم ساڵیدا توانی شەش نازناو دەستە بەر بکات ھاوکات لە وەرزی دووەمی سێ نازناو وەرزی سێێەم پێنج نازناو و تەنیا وەرزی کۆتایی وەک شکست بۆی چاو لێ دەکرێت کە یەک نازناوی بردەوە، تاکوو ئێستاش سەردەمی گواردیۆلا لەنێو دڵی ھاندەرانی یانەکە ماوەتەوە دوای جێھێشتنی بارسێلۆنا گواردیۆلا بڕیاریدا لەماوەی ساڵێکدا واز لەکاری ڕاھێنەرایەتی بھێنێت بەمەبەستی پشوو وەرگرن دواتریش، لە ڕؤژی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ گواردیۆلا بەشێوەی فەرمی بووە ڕاھێنەری یانەی بایەرن میونخی ئاڵمانی لەیەکەم ھەنگاویشدا توانی جامی سووپەری ئەوڕووپا لەگەڵ یانەکەی بەرێتەوە دوای سەرکەوتنیان لەیاری کۆتاییدا بەرامبەر یانەی چێڵسی ئینگلیزی.
دوای ئەوەی لەوەرزی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ ئەرکی رِاھێنەرایەتی پێسپێردرا ئەم نازناوانەی بەدەست ھێنا:
بارسێلۆنای ئیسپانی (٢٠٠٨ - ٢٠١٣)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پێپ گواردیۆلا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پێپ گواردیۆلا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.