ئەمە ئەرشیڤکراوەیەکی وتووێژە کۆنەکانە. دەستکاریی ناوەڕۆکی ئەم پەڕەیە مەکە. ئەگەر دەتەوێت باسێکی نوێ دەستپێبکەیت یان درێژە بە باسێکی کۆن بدەیت، تکایە پەڕەی وتووێژی ئێستا دەستکاری بکە. |
بە فارسی برچسب، بە عەرەبی لصیقة. -Aza (لێدوان) ١٢:٣٩، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
ئەگەر لکێنە بێ labeling دەبێ بە چی؟ لکێنەلکاندن؟ یا لکێنە لێدان؟ بە لای منەوە جوان نین. من ئێتیکێتم زۆرتر بەدڵە. -Aza (لێدوان) ١٠:٣٩، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
@Calak: ئێتیکێتلێدان. -Aza (لێدوان) ١٦:٢١، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
من بەتەواوەتی کێشەم لەگەڵ وشەی (سەعات)دا هەیە، لای زۆرێک لە مامۆستا و نوسەرەکانیش پرسیارم کردوە زۆریان دەڵێن لەئەسڵدا کاتژمێره، بەڵام لێرە لەزۆر وتاردا سەعات بەکاردەبرێت، وشەی سەعات هیچ مانایەکی کوردی نیە، ئیتر نازانم بۆ زۆری بەکارهێنەران بەکاری دێنن لەجیاتی کاتژمێر، گەر ڕوونکردنەوە بدرێت و ئەو کێشە چارە بکرێت کارێکی زۆرباش دەبێت بۆ زمانەکان. — ئەم لێدوانە لەلایەن Zamand Karim واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان) ١٧:٣١، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
سڵاو وشەی District لە کوردیدا مانای چییە؟. نموونە en:Inabe_District,_Mie لە ویکی ئینگلیزی بەرامبەری چی دادەنرێت؟ زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٠:٥١، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
سڵاو بێزەحمەت Vehicle لە کوردیدا دەبێت بەچی؟ زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ٢٢:٠٠، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
سڵاو پێتوانیە ئەوە وشەیەکی زۆر کەم باوە بەڕای من نەفەرهەڵگر باشترە سوپاسDiyary27 (لێدوان) ١٣:٤٩، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
دەی ئەگەر نەفەری ھەڵنەگرت چی؟ وەک ھەندێ جۆری ئەم شتە- — ئەم لێدوانە لەلایەن Aza بەتەواوی واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان) ١٤:٠٣، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
بەڕای من دەتوانین وشەی جوانتری بۆ دابنێین چونکە مەرج نیە هەموویان پێڕاگوێز بن واتە هەموویان شتیان پێ بگوازرێتەوە وەک بلدۆزەر خۆ شت ناگوازرێتەوە بەڵکو کاری پێدەکرێ بۆیە وشەیەکی تر هات بە مێشکمدا کە وشەیەکی گشتیە هەم بۆ ئەوانەی شتیان پێ دەگوازرێتەوە یان ئەوانەی بۆ کارکردن بەکاردەهێنرێن یان ئەوانەی مرۆڤیان پێ دەگوازرێتەوە ئەویش وشەی (گەڕۆکە)یە کە لە وشەی گەڕۆک وەرمگرتووە بە پاشگری (ە) دەبێتە گەڕۆکە چونکە هەموویان دەتوانن بگەڕێن وە بەتەنیا گەڕۆک جوان نیە یان نابێت چونکە لە زمانی کوردی دەکرێ ناوی ئامێرێک لە شتێک وەرگیرابێ بەڵام پاشگری (ە)ی بۆ زیادبکرێ وەک دووچەرخە یان فڕۆکە کە ئەویش لە وشەی فرۆک وەرگیراوە کە فڕۆک هەر شتێکە کە بتوانێ بفڕێ وەک (شلەی فڕۆک) لە کیمیا بەڵام بە زیادکردنی پاشگری (ە) دەبێتە ئامێر ، وە بەهەمان شێوە بۆ گەڕۆکەش کە لە گەڕۆک وەرگیراوە گەڕۆک هەر شتێکە بتوانێ بگەڕێ بەڵام بەزیادکردنی پاشگری (ە) دەبێتە گەڕۆکە کە ئامێرە وەک فڕۆکە بۆیە من پێمباشە مانایەکی جوانتری هەیە و خەڵکیش بە ئاسانی لێیتێدەگەن بۆیە هیوادارم لە پێڕاگوێز بیگوازنەوە بۆ گەڕۆکە ئەگەر بە دڵتانە هیوادارم ڕای خۆتان دەربڕن سوپاس. Diyary27 (لێدوان) ١٢:٥٣، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
سڵاو بەرێزان پۆل:پۆستەری مۆزەخانەکان بەرامبەر بە Category:Poster museums
ئایا ھیچ کێشەیەک ھەیە؟ زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٠٨:١٥، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
سڵاو وابزانم کێشەی نیە با ئەوانی تریش ڕای خۆیان دەربڕن Diyary27 (لێدوان) ١٢:١٩، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
کێشەی ھەیە، مۆزەخانەی پۆستر دروستە. -Aza (لێدوان) ١١:٢٩، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
ئەمەوێ وتاری https://en.m.wikipedia.org/wiki/Category_of_being بنووسم. بۆ category چیتان بێ باشە؟ ھەر کاتەگۆری؟ یا مەقوولە؟ یا وەک لە ھەندێ کتێبا ھاتووە «وتەزا»؟ -Aza (لێدوان) ١٢:١٩، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
سڵاو وتەگەلت پێچۆنە واتە کۆمەڵە وتەیەک کە پەیوەندیدارن بە یەک و باس لە بابەتێکی دیاریکراو دەکەن بەڵام زۆریش لێی دڵنیا نیم بەڵام وابزانم باشە.Diyary27 (لێدوان) ١٦:٥٥، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
بەرامبەری وشەی still lifes لە کوردیدا چیە؟ Jutyaar (لێدوان) ١٨:١١، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
سڵاو تا ئێستا نەمبینیوە هیچ وشەیەکیان بۆ دانابێت بەڵام دەکرێ بڵێین سروشتی کپ یان سروشتی ئارام Diyary27 (لێدوان) ١٢:٢١، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
کاتی خۆی ھیچ شتێکم بەرامبەر ھەنێک لە زاراوە زانستییەکان نەدەدۆزیەوە یەکێک لەوان پۆل:وەستێنەرەکانی 5α-Reductase کە ھەروەک خۆی نووسیوومەتەوە ئایا لە کوردی لەبەرامبەری چی بەکاردێنین؟ سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٢٠:٠٩، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
ئایا ناکۆنفراس بەرامبەر unconference تەواوە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٥:٤٤، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
لێکدانەوە؟ -Aza (لێدوان) ١٢:٠٨، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
بەڕای من تەواوە کێشەی نیەDiyary27 (لێدوان) ١٧:٢٨، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
ڕۆژ باش دەتوانیت مانای ئەم سێ وشەیە بدۆزیتەوە کە لە ئەندازیاریی کشتوکاڵیدا بەکاردێت: Fertilizers (پەینەکان) Pesticides (ژەهری دژە مێروو) Knot tying (گرێدان) من خۆم سێ مانام بۆ دروست کرد، بەڵام دڵنیا نیم. سپاس Caravaneternity (لێدوان) ٠٦:٣٠، ٢ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)
سڵاو من پەینی کیمیاییم پێباشەDiyary27 (لێدوان) ١٢:٢٩، ٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)
بە فارسی دەڵێن موجودیت، لەم بەینە دیم کە ئاکادیمیای فارسی وشەی «هستار» بۆ پێشنیار کردووە. بە عەرەبی وا بزانم دەڵێن کیان. خۆم ھەندێ جار لە وەرگێڕانی وتارەکانا کردوومە بە بوونەوەر کە خراپ نییە بەڵام تەواویش نییە. بوونایەتیشم دیوە لە فەرھەنگەکانا، پێم ڕاست نییە، چونکە وا ئەزانم ئایەتی بە چاوگەوە نالکێ. لەم شەوانە تووشی وشەی «بوو»ش ھاتم. «قەوارە»ش ھەیە. ئێوە چیتان پێ باشە؟ -Aza (لێدوان) ١٠:٤٨، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
سڵاو!من قەوارەم پێ باشە چونکە بوون کەمێک گشتیە و لەگەڵ existence گونجاوە.Diyary27 (لێدوان) ١٨:٠٩، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
ئێ ئێمەش هەر مەبەستمان ئەو هەبوونەیەDiyary27 (لێدوان) ١٧:٥١، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
گوازرایەوە، تکایە لە وتاری پەیوەندیدار درێژە بە وتووێژەکە بدە🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٢١:١٥، ١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)
لەسەر ناوێک ڕێک ناکەون؟ ھەر بەکارھێنەرێک بە جۆرێک ناوەکەی دەنووسێ! ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٤:٣٨، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)
سڵاو بەرامبەری municipality شارەوانییە لە کوردی؟ زۆر سوپاس! بۆ بەشدارییەکانتان. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٧:٢٩، ٧ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)
تەواو پێکاوتە. مامۆستا (لێدوان) ١٤:٢٥، ٨ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)
تا ئێستا بۆ river و sea ھەر دەریام بەکارھێناوە و بۆ Lake دەریاچە، ئایا لە کوردیدا وشەی بەرامبەر بۆ:
چییە؟ زۆر سپاس 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٥:٥٧، ١٣ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)
سڵاو باشە lake گۆمیشی پێدەگوترێ لە کوردی وابزانم زۆریش باوە. — ئەم لێدوانە لەلایەن Diyary27 واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان) ١٣:٣٩، ٨ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)
سڵاو ئایا Ethnicity بەرامبەر بە نەتەوایەتییە یان ڕەگەزێتی لە کوردی؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٠٦:٣٧، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)
سڵاو دەتوانین بڵێین ڕەگەز هەرچەندە زۆر گشتیە یان نەژاد دەبێت.Diyary27 (لێدوان) ١٢:٤٣، ١١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)
سڵاو بەڕێزان پۆلی ئەو یارییە ڤیدیۆییانەی تێپەڕبوونی شەڕیان تێدایە بەرامبەر Category:Video_games_containing_battle_passes ئایا درووستە؟ زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٨:٤٤، ٩ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)
دەبێت بە ئەو یارییە ڤیدیۆییانەی ڕێڕەوی جەنگیان تێدایە یان ڕێڕەوی جەنگ لەخۆدەگرن . مامۆستا (لێدوان) ١٧:٥٣، ١١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)
سڵاو بەرێزان یارمەتی ئێوەم پێویستە بۆ وتاری مەڵبەندی ئەما، ئایا بۆ District، مەڵبەند گوونجاوە؟ زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٠٠:٢٩، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)
سڵاو، چی بۆ en:Friendly fire بە گونجاو دەزانن؟ تەقەی دۆستانەم بۆی بینی، بەس زۆر بەدڵم نەبوو. لە فارسی کراوە بە «آتش خودی» کە وا بزانم دەبێتە «براکوژی»، بەس ھێشتا باش نییە چونکە ئەمە ھەر بۆ مرۆڤ نییە، بەڵکوو بۆ دەبابە یان فڕۆکەی جەنگیش دەگونجێت. دەبێت شتێکی باشی بۆ دیاری بکرێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢١:٢٢، ١١ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)
بە فارسی دەڵێن «خلسه»، بە عەرەبی «غشية». -Aza (لێدوان) ٠٤:٥٨، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)
ئارسەر یان ئارتەر بۆ "Arhur"
؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٠٧:١٤، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)
پێشتر قسەی کراوە th دەبێتە ت لە کوردیدا. Aza (لێدوان) ٠٦:٢٦، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)
نازانم بە کوردی دەبێتە چی ئایا سەرتۆپ بۆ top باشە؟ ئەی bottom چییە بە کوردی؟Diyary27 (لێدوان) ٠٩:١٧، ٢١ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)
سڵاو لەسەر جیاکردنەوەی ھەردوو جۆرەکە تاکە شت کە من بتوانم لەیەکیان جیابکەمەوە ئەوەیە hippo شاخی نییە و دەم و ددانێکی گەورەی ھەیە ، و ئەمە جیای دەکاتەوە لە rhino، و لەکوردی مانای تەواویان چییە؟ زۆر سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٢٣:٠٩، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)
سڵاو، ئەو ڕستەیە زۆر تەنگی پێ ھەڵچنیوم و دروست نازانم چۆن وەری بگێڕم! شتێکی کورتم دەوێت کە ڕێک ماناکەی بپێکێ. پێشنیارتان چییە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٧:٥٧، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)
سڵاو ھاوڕێیان، ھیچ بەرانبەرێکمان بۆ Apocalypse و Apocalyptic ھەیە؟ جارێکیش بۆ پۆلێک ھەر ناوە ئینگیزییەکەم دانایەوە پۆل:زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی پۆست-ئەپۆکالیپتیک. جا پێشنیارتان چییە؟ Gêjełûk ١٤:٥٩، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)
بۆ intiution چیتان پێ باشە؟ Aza (لێدوان) ١٩:٢٠، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
Aza ژیری، گومان، هەڵهێنان. لە شوێنێکیش چاوم بە سووسەکردن کەوتووە. مامۆستا (لێدوان) ٢٠:١٢، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
لە فەرھەنگی مەردۆخدا وشەی بیناو ھاتووە بە مانای جیھانی کەشف و کەرامەت، ئەوەی بۆ مرۆڤی دەروون خاوێن و پارێزگار دەردەکەوێت. عەلی نانەوازادەش لە فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردیدا دەڵێ بیناو بە دیمەنێکی خەیاڵی دەوترێ کە لە بێداری و بەئاگایی دەبیندرێ. دەڵێ وشەکەش لە پاڵەویدا «ڤیناپ» بووە و لە فارسیدا «بیناب» -ە. پاری بین -ەکەشی ھەمان ڕەگی دیتن یا بینین -ە. ئاو -کەشی ھەر ئەوە ئاوەیە کە دەیخۆینەوە. ئەگەر سەیری وشەی فارسیی بیناب بکەن لە فەرھەنگی دێھخودادا، دەبینن کە نووسراوە بیناب شتگەلێکە کە خەڵک لە حاڵی موکاشیفە دەیبینن و بە عەرەبی موعایەنەی پێ دەڵێن. لە فەرھەنگی ئیستیلاحات و تەعبیراتی عیرفانیی دوکتۆر سەیدجەعفەر سەجادیدا، لە لاپەڕەی ۷۲۸دا، لە بەرانبەر موعایەنەدا نووسراوە موشاھیدە، شوھوود. کەوایە، دەکرێ بڵێین بیناو ھەمان بیناب -ی فارسی و بینابیش ھەمان موعایەنە و موعایەنەش ھەمان شوھوودە. دەشگونجێ کە وا بێ، چونکە موعایەنە یانی بە چاو دیتن، شوھوودیش ھەر یانی شاھید بوون و دیتن و بینین، ئەوە بیناویشە کە دیارە کە لە بینین و دیتنەوە دێ. جا وشەی intuitionیش لە بنەڕەتا بە مانای دیتن و تەماشاکردن و بۆخوویابوون و بۆئاشکرابوونە. ھەر بۆیە لە فارسیدا وشەی شوھوودیان وەک ھاوسەنگی داناوە و بە کاری دێنن. جا کە زانیشمان شوھوود ھەمان بیناوە، با ئێمەش بیناو وەک بەرامبەری intuition بە کار بێنین.
وشەیەکی تریش کە چاوم پێ کەوت وشەی «دیناو»ە کە لە ھەنبانەبۆرینەدا وەک «بە گیان خودا دیتن» مانا کراوەتەوە. ئاشکرایە ئەمەش ھەمان شوھوودە، دوکتۆر سەجادی لەو فەرھەنگەدا کە لە سەرەوە ئاماژەم پێ کرد دەڵێ «شهود رویت حق بە حق است» یانی شوھوود بە حەق دیتنی حەقە. دیاریشە کە دیناو ھەمان بیناوە کە لە جیاتی ڕەگی بینین ڕەگی دین یا دیتن -ی تیا بە کار براوە.
پێم خۆشە ئێوەش ڕا و بۆچوونی خۆتانم بۆ بنووسن. من ئیتر ڕازی بوومە کە intuition کە لە فارسیدا شهودی پێ دەڵێن، لە کوردیدا دەبێ بە بیناو یا دیناو.-Aza (لێدوان) ٢٠:٥٩، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
ڕەنگە بڵێن بۆ لە ھەنبانەدا بۆ دیناو بە فارسی نووسراوە مکاشفه و نەنووسراوە شهود؟ ھۆکەی ئەوەیە کە «مکاشفه و مشاهده» یا «کشف و شهود» زۆر لە یەک نزیکن. فەرقێکی وایان نییە و زۆر جار لە جیاتیی یەک بە کار دەبرێن و بە ھاومانای یەک ڕەچاو دەکرێن. کەشف ئەوەیە کە بۆ سۆفی ئاشکرا دەبێ، شوھوود دیتنی ئەوەیە کە کەشف بووە. -Aza (لێدوان) ٢١:١٣، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
خۆم ھەستخەڵەتان -م پێ دروستە. Aza (لێدوان) ١٧:٢٢، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
وەهم یان ساوێر هەم سادەیە هەم لە زۆر شوێن بینیومە و باوە هەمیش مانای تەواو دەدا. Diyary27 (لێدوان) ١٨:٠٥، ١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)
ڕێدۆزیم پێ باشە، بەڵام لێرە ڕەوانەکەری ڕاوتینگە. ڕێنیشاندەریشم بۆی بینیوە. Gêjełûk ١٨:٢٥، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)
کەشتییەوانی. -Aza (لێدوان) ١٢:٥٣، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)
mesa, plateau, ridge, flat, table و butte بەرامبەرمان بۆ ئەم زاراوە جوگرافییانە ھەیە؟ Gêjełûk ١١:٤٣، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)
ئەمە Modality بە کوردی چیی پێ بڵێین باشە؟ Aza (لێدوان) ١٢:٥٥، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)
landform ئەبێتە چی؟ Gêjełûk ١٩:١٩، ٣ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)
پۆلە؟ پۆلێنە؟ یا ھەر تاکسۆن؟ Gêjełûk ١٨:٣٢، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)
چی بۆ Outline باشە؟ بۆ نموونە، en:Outline of Biology ئەبێ بە چی؟ Gêjełûk ١٨:٣٧، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)
لە ھەندێ شوێندا (وەکوو ئەم پۆلە)، پاشکۆ بەرامبەر Sequel بە کار ھاتووە. نازانم دروستە یان نا. و ھیچم بۆ Prequel نەبیستووە. Gêjełûk ٢١:٣٣، ٢٩ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)
ئەمەوێ ئەم زاراوەیانە یەکلایی بکەینەوە:
thunder, storm, blizzard, whirlwind, squall, cyclone, hurricane, typhoon, lightning و thunderstorm.
بەرامبەرمان بۆیان ھەیە؟ Gêjełûk ١٥:٤٣، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)
blizzard = کڕێوە.
چی بە Flora و Fauna بڵێین؟ ھەر فلۆرا و فۆنا بن؟ Gêjełûk ١١:١٣، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)
بۆ representation لە mental representation دا چی باشە؟ بەختیار سەجادی دەڵێ «نواندنەوە»، محەمەد کەمال دەڵێ نوێنەرایەتیکردن، لە فەرھەنگەکانی ئاکادیمیای زمانی کوردیا زۆرتر «نوێنەرایەتی» ھاتووە.
ڕوونکردنەوە: ھەر لە کۆنەوە باوەڕ ئەوەیە کە زەین دنیای دەرەوە دەنوێنێتەوە، تا ڕادەیەک وەکوو ئاوێنە وایە. بۆ وێنە کە من شتێ دەبینم یا شتێ تام ئەکەم، لە ناو زەینی مندا پێکھاتە یا سیمبۆل یا وێنەیەک دروست دەبێ ھاوتا و ھاودەقی ئەو شتە. یانی ئەو شتە کە دیومە تا تامم کردووە لە دەرەوەی زەیندا بووە و شوێنی خۆی لەسەر زەیندا داناوە. شوێندانانەکەشی ئەوە بووە کە لە زەینا پێکھاتە یا ھێمایەکی خولقاندووە تا بینوێنێتەوە. بەو پێکھاتە یا ھێمایە دەڵێن mental representation. ئێستا بۆ representation لەم تانوپۆیەدا چی باشە؟ نواندنەوە؟ نوێنەر؟ نوێنەری؟ نوێنەرایەتی؟ وانواند؟ وانوێن؟ ئەبێ وشەکە وەھا بێ کە بۆ وێنە representational یشی لێ دەربێ. ئەگەر نواندنەوە بێ representational دەبێ بە نواندنەوەیی و representationlism دەبێ بە نواندنەوەییخوازی و representational theory of mind دەبێ بە تیۆریی نواندنەوەییی زەین. کە بە ڕای من زۆر جوان نین. خۆم پێم وایە وانواند جوان بێ. ئێوە چی ئەڵێن؟ Aza (لێدوان) ٠٨:٣٠، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
چی بەمە بڵێین؟ quantum لە quantus -ەوە ھاتووە کە وشەیەکی لاتینییە و یانی how much. «چەندە» لە کوردستانیکادا ھاتووە. بە عەرەبیش کم -ی پێ ئەوترێ کە ئەبێتە «بڕ» یان «ھێند». کامی باشترە؟ Gêjełûk ١٥:٢٨، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
سڵاو بەرانبەر (فقه اللغة) عەربی یان (لغتشناسی) فارسی چییە لە کوردیدا؟ DK2 (لێدوان) ١١:٢٤، ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
سڵاو لە کوردیدا بە (تمثیل صوتی) عەربی یان (صدا پیشه) فارسی چی دەڵێن؟ ئەکتری دەنگی یان نواندنی دەنگی دەبێ؟ DK2 (لێدوان) ١١:١٨، ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
چی بەم دوو پاشگرە بڵێین؟ hydrophile و hydrophobe ئەبن بە چی؟ Gêjełûk ١٩:٣١، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەرشیڤی ٤, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.