سێر ئارسەر کۆنان دوێڵ (بە ئینگلیزی: Sir Arthur Ignatius Conan Doyle)(٢٢ی مایسی ١٨٥٩–٧ی تەممووزی ١٩٣٠)، نووسەر و پزیشکی سکۆتلەندی بوو.
ناسراوە بە دروستکردنی کەسایەتیی شارلۆک ھۆڵمز و نووسینی کورتە چیرۆک لەسەری. ھەروەھا چیرۆکی خەیاڵی-زانستی و چیرۆکی مێژووییی نووسیوە. دوێڵ لە ٢٢ی مایسی ١٨٥٩ لە ئێدینبەرەی سکۆتلەندا لەخێزانێکی ھەژار لەدایک بوو. کۆلیجی پزیشکیی لە زانکۆی ئێدینبەرە تەواو کرد و مامۆستاکەی جۆزێف بێڵ زۆر کاری تێ کردووە کە خاوەنی توانایەکی نائاسایی بووە لە گەیشتنە دەرەنجام و بەرھەمھێناندا. پاشان شوێنی نیشتەجێبوونی گواستەوە بۆ لەندەن، لەوێ کلینکێکی تایبەت بەخۆی کردەوە، بەڵام لە کلینیکداریدا سەرکەوتوو نەبوو.
لەپاش ھەشت ساڵ لە کارکردن لە بواری پزیشکیدا، ئارتەر بیری لە نووسینی چیرۆکێک کردەوە، بەکردەیی، ھەستا بەنووسینی یەکەمین چیرۆکی لەژێر ناوی «ژوورەوە ڕەنگ سوورە گەشەکە»، و پێشوازییەکی زۆر باشی لێ کرا لەلایەن خەڵکەوە کە ئەمەش بوو بە ھاندەرێک بۆ ئەو کە چەند چیرۆکێکی تریش بنووسێت.
دوێڵ ژیانێکی ھەمیشە گۆڕاو و پڕ سەرچڵی ژیا و مێژووناس، ڕاوچیی نەھەنگ، وەرزشەوان و پەیامنێری جەنگی بووە. دوو پیاوی لە مردن ڕزگار کردوە کاتێک بێتاوانییانی سەلماند بەھەمان شێوازانەی کە لە ڕۆمان و چیرۆکەکانیدا بەکاری دەبرد. شاژن ڤیکتۆریا پلەی سوارچاکیی (بەئینگلیزیی: Knight) پێ بەخشی، کە نازناوی (سێر، Sir) پێ دەبەخشێت لە ساڵی ١٩٠٢ بەھۆی کارە جوان و سەربەرزکەرەوەکانی لە دروستکردنی نەخۆشخانەی مەیدانی لە باشووری ئەفریقا لەماوەی جەنگی بۆیری دووھەمدا. سێر ئارتەر کۆنان دوێڵ، لە ساڵی ١٩٣٠ کۆچی دواییی کرد.
دوێڵ بەدرێژاییی ژیانی لە ململانێدا بوو لەگەڵ کەسایەتییە دەستکردەکانی خۆی (شارلۆک ھۆڵمز). ئەو بڕوای وا بوو کە ھۆڵمز لە خۆی بەناوبانگتر بووە، بۆیە ھەوڵی کوشتنی کەسایەتییەکەی دا، بەکردەییش؛ لە چیرۆکە بەناوبانگەکەیدا «کەیسی شارلۆک ھۆڵمز» دەیکوژێت. گەرچی تووشی زۆرێک لە ڕەخنە و ھێرش دەبێت بەھۆی ئەمەوە، بەڵام دواتر ھۆڵمز دەھێنێتەوە بۆ ژیان، لە (گەڕانەوەی شارلۆک ھۆڵمز).
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئارتەر کۆنان دۆیڵ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئارتەر کۆنان دۆیڵ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.