پێڕاگوێز یا پێگوێزەرەوە مەکینەیەکی گەڕۆکە بۆ گواستنەوەی مرۆڤ یا بار.
نموونە ئاسایییەکانی بریتین لە واگۆن، دووچەرخە، ئۆتۆمۆبیل، بارکێش، باس، شەمەندەفەر، کەشتی، فڕۆکە و ھتد.
پێڕاگوێزەکان ھێزی پێویست بۆ بەرەوپێشەوەچوونیان لە یەکێ لەم سەرچاوانەوە بە دەست دێنن:
زیاتر لە یەک میلیارد دووچەرخە لە سەرانسەری دنیادا بەکار ئەھێنرێن. لە ٢٠٠٢دا، وا خەمڵی بۆ کرا کە لانی کەم ٥٩٠ میلیۆن ئۆتۆمۆبیل و ٢٠٥ میلیۆن مۆتۆرسایکڵ لە جیھاندا لە سووڕانەوەدا بن.
زۆرتر لە گشت مۆدێلەکانی تری ھەموو چەشنە پێگوێزەرەوەیەک، لانی کەم ٥٠٠ میلیۆن دووچەرخەی فڵایینگ پیجن (کۆتری ھەڵفڕیو) لە چیندا درووست کراوە. ھۆندای سووپەر کاب -یش کە لە ٢٠٠٨دا ٦٠ میلیۆن یەکەی تێپەڕاند، بە بەرھەمھێنراوترین پێگوێزەرەوەی مۆتۆری ئەژمێردرێ. لە ناو ئۆتۆمۆبیلەکانیشدا تۆیۆتا کۆرۆلا زۆرترین ژمارەی لێ بەرھەم ھێنراوە، واتە لانی کەم ٣٥ میلیۆن تا ساڵی ٢٠١٠.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پێڕاگوێز تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پێڕاگوێز, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.