عەبدولڕەحمان غافقی: سەرکردەیەکی ئیسلامی لە ئەندەلوس

عەبدولڕەحمان کوڕی عەبدوڵڵا غافقی (بە عەرەبی:عبدالرحمن بن عبداللّه الغافقي) فەرماندەیەکی عەرەبی ئەمەوی بوو و دووجار پارێزگاری ئەندەلوس بووە.

عەبدولڕەحمان غافقی
عەبدولڕەحمان غافقی: ژیانی سەرەتا, شەڕی تۆلۆز, یاخیبوونی لەسەردانیە
عەبدولڕەحمان لە جەنگی ڕێگای شەهیدان
ناوی لەدایکبوونعەبدولڕەحمان کوڕی عەبدوڵڵا غافقی
لەدایکبوونتیهامە، نیمچەدوورگەی عەرەبی, خەلافەتی ئەمەوی
مردن١٠ی ئۆکتۆبەری ٧٣٢
پۆیتیێرس، شانشینی فرانکەکان
دڵسۆزیخەلافەتی ئەمەوی
ساڵانی خزمەت٧٢٢–٧٣٢
پێکدادانەکان/جەنگەکانشەڕی تۆلۆز
شەڕی بۆردۆ
جەنگی ڕێگای شەهیدان

ژیانی سەرەتا

لە هۆزی غافقییەوە لە تیهامە گواستراوەتەوە بۆ ئیفریقیە (ئێستای توونس)، پاشان بۆ باکووری ڕۆژئاوای ئەفریقا کە ئێستا پێکهاتووە لە جەزائیر و مەغریب و توونس و مۆریتانیا، لەوێ لەگەڵ پارێزگای ئەندەلوس موسا کوڕی نوسەیر و کوڕەکەی عەبدولعەزیز ئاشنا دەبێت.

شەڕی تۆلۆز

عەبدولڕەحمان بەشداری لە شەڕی تولۆزدا کردووە، کە ئەلسەمح کوڕی مالیک لە ساڵی ٧٢١ز (١٠٢ کۆچی) لەلایەن هێزەکانی دووک ئۆدۆی ئاکویتانیا کوژرا. دوای ئەو شکستە سەختە عەبدولڕەحمان لەگەڵ فەرماندە و سەربازەکانی دیکەدا بەرەو باشوور ڕۆشت، و فەرماندەیی ئەندەلوسی ڕۆژهەڵاتی گرتە دەست. بۆ ماوەیەکی کورت لە فەرماندەییەکەی دوورخرایەوە، کاتێک عەنبەسەی کوڕی سەحەیم لە ساڵی ٧٢١ (١٠٣ کۆچی) دامەزرا. دوای مردنی عەنبەسە لە ساڵی ٧٢٦ (١٠٧ی کۆچی) لە باشووری گال، چەندین فەرماندەی یەک لە دوای یەک دانران کە هیچ کامیان زۆر درێژەیان نەکێشا.

یاخیبوونی لەسەردانیە

لە ساڵی ٧٣٠ (١١٢ی کۆچی) خەلیفە هیشامی کوڕی عەبدولمەلیک عەبدولڕەحمانی وەک وەلی (حاکم/فەرماندە)ی ئەندەلوس دەستنیشان کرد. دەیڤید لیڤەرینگ لویس بە "زیرەک و قسەخۆش و بەڕێوەبەرێکی لێهاتوو" وەسفی دەکات. بە بیستنی ئەوەی کە مونوسا، جێگری پارێزگاری بەربەرەکانی کەتەلۆنیا، هاوپەیمانی لەگەڵ دووک ئۆدۆی ئاکویتانیا ئەنجامداوە، بۆ ئەوەی کەتەلۆنیایەکی سەربەخۆ بۆ خۆی دابنێت، عەبدولڕەحمان بەپەلە یاخیبوونەکەی دامرکاندەوە. لەگەڵ هێزەکانی بەربەرەکان شەڕ کرد و کوشتی لە ساڵی (٧٣١). (هەندێک سەرچاوە دەلێن، مونوسا خۆی کوشتووە).

شەڕی بۆردۆ

عەبدولڕەحمان سەربازەکانی لە پامپلۆنا (باکووری ئەندەلوس) کۆکردەوە، داوای هێزی لە یەمەن و شامەوە کرد. و خۆیان ئامادە کرد بۆ ئەوەی لە پیرینیس بپەڕنەوە بۆ ناو گال. زۆربەیان گەیشتن، و ئەو لەگەڵ سوپایەک کە بە پلەی یەکەم لە عەرەب پێکهاتبوو، پیرینی (زنجیرە چیایەک لە نێوان ئیسپانیا و فەرەنسا) تێپەراند. ئەمیر عەبدولڕەحمان ڕێگەی خۆی بەناو گاسکۆنی و ئاکویتانیا کرد، بە گوتەی یەکێک لە عەرەبەکان، "ئەو سوپایە وەک زریانێکی وێرانکەر بە هەموو شوێنەکاندا تێپەڕی"، دوورخستنەوە و گرتنی شاری بۆردۆ، دوای ئەوەی شکستی بە دووک ئۆدۆی ئاکویتانیا هێنا لە شەڕێکدا لە دەرەوەی شارەکە، و پاشان دیسانەوە شکستی بە سوپای دووەمی دووک ئۆدۆ هێنا لە شەڕی ڕووباری گارۆن - کە مێژوونووسانی ڕۆژئاوا دەڵێن "تەنها خودا ژمارەی کوژراوەکان دەزانێت." بە پێچەوانەی شەڕی تولۆز کە ئۆدۆ سەرکەوتنێکی تەواوی بەسەر هێزە موسڵمانەکاندا بەدەستهێنابوو لە ساڵی ٧٢١ز، ئەمجارە هێزەکانی ناچاربوون لە شەڕێک ڕووبەڕووی سوارچاکە موسڵمانەکان ببنەوە و کە تیایدا بە تەواوی لەناوچوون.

سەرچاوەکان

Tags:

عەبدولڕەحمان غافقی ژیانی سەرەتاعەبدولڕەحمان غافقی شەڕی تۆلۆزعەبدولڕەحمان غافقی یاخیبوونی لەسەردانیەعەبدولڕەحمان غافقی شەڕی بۆردۆعەبدولڕەحمان غافقی سەرچاوەکانعەبدولڕەحمان غافقیئەندەلوسدەوڵەتی ئەمەویزمانی عەرەبیعەرەبفەرماندەی گشتی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

مەترڕۆژھەڵاتی ناوینخەتەنەکردنی کچانئابوورھەورامانئیمام شافعیمێژووی ئیسلاممارکۆ پۆلۆشانشینی یەکگرتووپەیمانی سیڤەردەربەندیخانفێمینیزمبنەواشەی سەروبەربوونی ھۆکارپرۆتۆکۆل (دیپلۆماسی)٢٠٢٤سێگۆشەدەستپەڕلەتیف ھەڵمەتکەوژاپۆنتوخمی پێنجەم (فیلم)ڕێواسکەنەداھۆمەر دزەییشێرپەنجەی مۆخی ئێسکدڵدارسوێرەفەقێ ئەحمەدی دارەشمانەباحەسیب قەرەداخیئەحمەدی خانیسووریادەستوورمافەکانی مرۆڤدھۆکڕووناکیجەنگی جیھانیی دووەمگوڵمافی مناڵانڕۆژژمێری کوردینەبەز گۆرانجۆ بایدنئۆرمۆند بیتیشێرپەنجەی سیکازانڕیالیزممەلا مستەفا بارزانیپارتی کرێکارانی کوردستانتەندروستیئاوەزوڵاتچیای ئیڤرستتڕۆڵ فەیسشێرپەنجەی مەمکخاکی زیکۆلامۆسیقاناسیۆنالیزملیندا کارتێرلەیلا قاسممۆرفیمئەفلاتوونپاکستانعادیلە خانمقەزای شارباژێڕمارکێتینگزمانتەرزە جافڤینۆسئەنزیمکوردساتئینتەرنێت🡆 More