جەیکەب «جەیک» شێرلۆک پڕاڵتا (١٩٨١ لەدایکبووە) کەسایەتییەکی خەیاڵییە و پاڵەوانی چیڕۆکی نمایشی سیتکەمی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکیی بڕۆکلین ناین-ناینە و لە لایەن ئاندی سامبێرگەوە ڕۆڵی گێڕدراوە.
ئەو لێکۆڵەرێکی گاڵتەجاڕ بەڵام بلیمەتی بنکەی ٩٩یەمی پۆلیسی نیویۆرکە. پڕاڵتا سیفەتی «گاڵتەچی پۆل» ھەڵگرتووە، بەبەردەوامی گاڵتە ڕادەکێشێتو گاڵتە لەسەر ھاوکارەکانی، و بەتایبەتیش ئێمی سانتیاگۆ، دروست دەکات. ئەو کاڵتەبازێتی خۆشدەوێت و ھەدێک جار زیاتر لە ھاوکارکانی بە کارەکانی کاریگەر دەبێت. لەگەڵ سیفەتی منداڵانەی ھەیە، پڕاڵتا زۆر زیرەکە، بیرکردنەوەیەکی خێرا و ھەستیاری ھەیە، ھەر لەبەر ئەمەش زۆرترین ژمارەی دەستگیرکردنی لە بنکەکەدا ھەیە. پڕاڵتا لە ئەڵقەی «شەوی یاری» ی وەرزی پێنجەمدا ڕاگەیاند کە ناوی ناوەڕاستی بۆ شێرڵۆک گۆڕیوە.
جەیک پڕاڵتا | |
---|---|
کەسایەتیی بڕۆکلین ناین-ناین | |
یەکەم دەرکەوتن | «پایڵت» |
دروستکراوە لەلایەن |
|
بەرجەستەکراوە لەلایەن |
|
زانیاریی ناو-گەردوونی | |
ناوی تەواو | جەیکەب شێرلۆک پڕاڵتا |
ناوی خواستراو |
|
نازناو | چەنەبازەکە (قوتابخانەی ئامادەیی) |
ڕەگەز | نێر |
پیشە | لێکۆڵەر لە بنکەی ٩٩یەمی پۆلیسی نیویۆرک |
خێزان |
|
ھاوسەر | ئێمی سانتیاگۆ |
خۆشەویست |
|
ئایین | جوولەکە |
نەتەوە | ئەمریکی |
جەیک زۆربەی کات گاڵەتچێتییەکەی وەک ئامێرێک بۆ سەرکەوتن بەسەر ھەستەکانیدا بەکاردەھێنێت. جەیک ئاشقی دای ھارد، تەیلۆر سویفت، بڕۆکلین نێتس، شارستانیەتی گشتی، ڕقی لە شانۆگەری و مۆسیقای کلاسیکییەکانە. ئەوەش بڵاوە کە خوی خواردنی ناتەندروست ھەیە وەک نەخواردنەوەی ئاو و وەرزش نەکردن.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جەیک پڕاڵتا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.