بڕۆکلین ناین-ناین: زنجیرەیەکی کۆمیدیی پۆلیسیی ئەمریکی

بڕۆکلین ناین-ناین زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی کۆمیدیی ڕێوشوێنی پۆلیسییە لە لایەن دان گور و مایکڵ شور دروستکراوە.

زنجیرەکە دەربارەی جەیک پڕاڵتا (ئاندی سامبێرگ)، لێکۆڵەرێکی پێنەگەیشتوو بەڵام بەھرەمەندی ئێن وای پی دیی بنکەی ٩٩یەمی بڕۆکلین دەسووڕێتەوە، کە زۆربەی کات لەگەڵ فەرماندە ئۆفیسەرە نوێکەیدا، کاپتن رەیمۆند ھۆڵدی (ئاندرێ بڕاوەر) ھەتەر و مۆن، کێشەی دەبێت. ئەکتەرانی تری وەک ستێفانی بیاتریز وەک ڕۆزا دیاز، و تێری کروز وەک تێری جێفۆردز، و مێلیسا فومیرۆ وەک ئەیمی سانتیاگۆ، و جۆ لۆ تروگلیو وەک چارڵز بۆیڵ، و چێڵسی پرێتی وەک جینا ڵینێتی، و دیرک بڵۆکەر وەک مایکڵ ھیچکاک، و جۆڵ مککینۆڵ میڵەر وەک نۆڕم سکاڵی، تێدایە.

بڕۆکلین ناین-ناین
بڕۆکلین ناین-ناین: پێشەکی, کەسایەتییەکان, بەرھەمھێنان و پێشخستن
چەشن
دانەر
  • دنن گور
  • مایکڵ شور
ئەکتەران
  • ئاندی سامبێرگ
  • ستێفانی بیەتریز
  • تێری کروز
  • مێلیسا فومیرۆ
  • جۆ لۆ تروگلیو
  • چێڵسی پرێتی
  • ئاندرێ بڕاوەر
  • دیرک بڵۆکەر
  • جۆڵ مککینۆڵ میڵەر
بابەتی مۆسیقای ئاوازدانەر
  • دان مارکۆ
  • فیچیرینگ
  • جاک سڵەید
  • ڵەمار ڤان سکایڤەر
  • فڕانک گرینفیڵد
ئاوازدانەر(ان)دان مارکۆ
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووکان
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٦
ژمارەی ئەڵقەکان١٣٠ (پێرستی ئەڵقەکان)
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
  • دان گور
  • مایکڵ شور
  • دەیڤد ماینەڕ
  • فێڵ لۆرد
    کریستۆفەر مێڵەر
  • ڵوک دێڵ تریدیچا
بەرھەمھێنەر(ان)
  • ماڕشاڵ بون
  • نۆڕم ھیسکێک
  • مات نۆدێڵا
  • ئاندی سامبێرگ
  • نیڵ کامبڵ
  • مات ڵاتن
  • کۆڕنی کاریڵۆ
  • کاڕۆڵ کۆڵب
  • فیڵ ئەیگەستا جاکسۆن
  • سیێرا ئۆرنێڵەس میڵەر
  • ڕیچارد ئێچ. پرێنس
کامێراتاک کامێرا
ماوەی پەخش٢١–٢٣ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر
  • فرێموڵان
  • بەرھەمھێنانی دکتۆر. گور
  • ٣ ھونەر بۆ کات بەسەربردن
  • تەلەڤیزیۆنی جیھانی
دابەشکەربڵاوکەرەوەی تەلەڤیزیۆنی ئێن بی سیی جیھانی
پەخش
تۆڕفۆکس (٢٠١٣–٢٠١٨)
ئێن بی سی (٢٠١٩–ئێستا)
فۆرماتی وێنەHDTV 1080i
فۆرماتی دەنگDolby Digital 5.1
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣ (2013-09-17) – ئێستا (ئێستا)
گرێدان بۆ دەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی

وەک تاک کامێرای کۆمیدی بەرھەمھێنراوە، فۆکس سەرەتا بڕیاریدا کە ١٣ ئەڵقەی بێت، بەڵام لە کۆتاییدا بە ٢٢ ئەڵقە تەواوبوو. بڕۆکلین ناین ناین لەسەر فۆکس بۆ یەکەم جار لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣دا پەخشکرا. لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٨، دوای پێنج وەرز فۆکس پڕۆژەکەی ھەڵوەشانەوە. ڕۆژی دواتر، ئێن بی سی پڕۆژەکەی بۆ وەرزی شەشەم ھەڵگرتەوە، لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لەسەر ئێن بی سی بۆ یەکەم جار پەخشکرا. لە ٢٧ی شوباتدا، ئێن زی سی زنجیرەکەی بۆ وەرزی حەوتەم نوێکردەوە، کە لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٠ بۆ یەکەم جار پەخش دەکرێت. زنجیرەکە بۆ ھەشتەم وەرز لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩، پێش یەکەم نمایشی وەرزی حەوتەم، نوێکرایەوە.

زنجیرەکە ڕەخنەی باشی لێگراوە، بەتایبەتیش لەبەر بوونی ئەکتەرانی وەک سامبێرگ، بیاتریز، فومیرۆ، بڕاوەر بوو. زنجیرەکە خەڵاتەکانی خەڵاتی ئێمی ھونەری داھێنەرانە و خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین زنجیرەی - مۆسیقی یان کۆمیدی بردەوە. سامبێرگ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین ئەکتەر لە زنجیرەیەکی مۆسیقی یان کۆمیدی بردەوە، لە کاتێکدا بڕاوەر بۆ سێ خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم بۆ باشترین ئەکتەری دیاری پاڵپشتیکەر پاڵێورا و ھەروەھاش دوو خەڵاتی ھەڵبژاردنی ڕەخنەگران بۆ تەلەڤیزیۆن وەک باشترین ئەکتەری یاردەدەر لە زنجیرەیەکی کۆمیدی بردەوە. ھەروەھا زنجیرەکە پیاھەڵدانی تایبەتی لەبەر باسکردنی بابەتی ڕاستەقینە لەگەڵ ھەڵگرتنی ھەستی گاڵتە وەرگرتووە. بۆ تۆمارکردنی ئێڵ جی بی تی بۆ خەڵک، زنجیرەکە خەڵاتی گڵاد میدیا بۆ زنجیرەیەکی دیاری کۆمیدی بردەوە.

پێشەکی

لە بنکەی خەیاڵی ٩٩یەمی پۆلیسی نیویۆرک لە بڕۆکلین، بڕۆکلین ناین ناین دوای تیمێک لە لێکۆڵەران بە فەرماندەێتی کاپتنی نوێی بنکەکە ڕەیمۆند ھۆڵت (ئاندرێ بڕاوەر) دەکەوێت. لێکۆڵەرەکان جەیک پێراتا (ئاندی سامبێرگ) دەگرێتەوە، لەگەڵ ئەوەی ھەڵسوکەوتەکانی منداڵە و پێکەناویانەیە بەڵام ئەو ئاستێکی بەرزی لە دەستگیرکردن و شیکارکردنی دۆسییەکاندا ھەیە. لە کۆتاییدا دکەوێتە داوی ھاوبەشە ڕێک جێبەجێکەرەی یاساکان ئێمی سانتیاگۆ (مێلیسا فومیرۆ). خۆماندووکەر بەڵام شەرمن لێکۆڵەر چارڵز بۆیڵ (جۆ لۆ تروگلیو) بەشداری لەگەڵ تووندڕەو و دڵڕەق لێکۆڵەر ڕۆزا دیاز (ستێفانی بیاتریز) دەکات. زۆربەی کات لێکۆڵەرانی مایکڵ ھیچکاک (دیرک بڵۆکەر)، و نۆڕم سکاڵی (جۆڵ مککینۆڵ میڵەر) بە گەمژە و کەمترخەم و بێکەڵک دەردەکەن بەڵام ئەوانی بەدرێژایی ساڵان چەندین دۆسییەیان شیکارکردووە کە ئەوەش تەنھا لەبەر ئەوەیە کە لە ھەمووان زیاتر کارەکەیان کردووە. لێکۆڵەرەکان ڕاپۆرت بۆ ڕەقیب تێری جێفۆردز (تێری کروز) پێشکەش دەکەن، کە زەبەلاحێکی نەرمونیان و پیاوی خێزانە لەسەرەتادا لە گەڕانەوە بۆ گۆڕەپان و کوژرانی لە کاتی ئەرکدا و لە بێباوک کردنی کچەکانی دەترسا. بنکەکە ھەروەھاش سکرتێر جینا ڵینێتی (چێڵسی پرێتی) دەگرێتەوە کە ڕقی لە کارەکەیەتی و گرنگی زۆر بە بووارەکانی ڕاگەیاندن دەدات و پێی وایە ھۆکاری ژیانی سەماکردنە.

کەسایەتییەکان

  • ئاندی سامبێرگ وەک جەیک پڕاڵتا
  • ستێفانی بیاتریز وەک ڕۆزا دیاز
  • تێری کروز وەک تێری جێفۆردز
  • مێلیسا فومیرۆ وەک ئەیمی سانتیاگۆ
  • جۆ لۆ تروگلیو وەک چارڵز بۆیڵ
  • چێڵسی پرێتی وەک جینا ڵینێتی
  • ئاندرێ بڕاوەر وەک کاپتن ڕەیمۆند ھۆڵد
  • دیرک بڵۆکەر وەک مایکڵ ھیچکاک (وەرزی ٢-ئێستا، دووبارەبووەکانی وەرزی ١)
  • جۆڵ مککینۆڵ میڵەر وەک نۆڕم سکاڵی (وەرزی ٢-ئێستا، دووبارەبووەکانی وەرزی ١)

بەرھەمھێنان و پێشخستن

بڕۆکلین ناین-ناین: پێشەکی, کەسایەتییەکان, بەرھەمھێنان و پێشخستن 
The NYPD 78th precinct بینایەکی بڕۆکلینە. وێنەیەکی دەرەکی لە کاتی نمایشەکەدا وەک گرتەیەکی دامەزراندنانە بەکاردێت.

مایکڵ شور و دان گور، کە لە کاتی خوێندنیانەوە لە ھاڕڤرد یەک دەناسن و پێشتر لە باخچە و پارکی یاریدا بەیەکەوە کاریان کردووە، بیرۆکەی تێکردنی کۆمیدیا بۆ شوێنێک پۆلیس کاری تێدا دەکات بەدڵبوو، شوێنێک کە پێیان وابوو لە باڕنی میڵەرەوە بەپێی پێویست بۆ کۆمیدیا بەکارنەھێنراوە. بیرۆکەکەیان بە تەلەڤیزیۆنی جیھانی دانا، چونکە شور ڕێکەوتنێکی لەگەڵیان ھەبوو. ھەروە‌ھاش جیھانی لەسەر بە بەرھەمھێنانی نمایشەکە ڕازیبوو، ئێن بی سی خۆی لێ لادا، ھەر بۆیە مافەکانی زنجیرەکە بە ھێڵی تەلەڤیزیۆنی فۆکس فرۆشرا.

لە ٨ی ئایاری ٢٠١٣دا، فۆکس داوایەکی بۆ سیازدە ئەڵقە بە وێنەگرتنی تاک کامێرایی پێشکەش کرد. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣دا، زنجیرەکە بۆ تەواوی زنجیرە بە ٢٢ ئەڵقە ھەڵگیرایەوە، و دواتر بۆ نمایش کچە نوێکە لە «ڕووداوێکی کۆمیدیی تایبەت بۆ یەک کاتژمێر» ھەڵبژێردرا.

دیمەنی دەرەوەی بنکەی ٩٩یەم لە ڕاستیدا بنکەی ٧٨یەمە کە کەوتۆتە سوچێکی ڕێگای شەشەم و شەقامی بێرگن. ئەو یەک بینای باشووری باڕکلەیز سەنتەرە و یەک بینا سەرو ڕۆژھەڵاتی ڕێگاکانی میترۆی نیویرۆکی ٢، ٣، ٤ە.

لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٨دا، فۆکس دوای پێنج وەرز زنجیرەکەی ھەڵوەشانەوە. دوای ماوەیەکی کورت، ھەندێک ڕیکلام دەربارەی ئەوەی کە گوفتوگۆ لەگەڵ ھوڵو، تی بی ئێس، ئێن بی سی، نێتفلیکس بۆ ئەگەری زیندووکردنەوەی زنجیرەکە بۆ وەرزی شەشەم ھەبوو. ڕۆژی دواتر، تیڤی ڵاین ڕایگەیاند کە ھوڵو بەسەر زنجیرەکەدا تێپەڕیوە. دوای ماوەیەکی کورت، گور ڕایەگەیاند کە ئێن بی سی زنجیرەکە لە بە سیازدە ئەڵقە ھەڵدەگرێتەوە. لە ڕاگەیاندنێکیا، سەرۆکی تۆڕی ئێن بی سی بۆ کات بەسەربردن ڕۆبێرت گرینبلات دەربارەی پەشیمانی لە دانی زججیرەکە بە فۆکس ڕاگەیاند و ئەو لە زیادکردنی بۆ ئێن بی سی لە «خۆشییەکی تەواو» دا بوو. چەند ڕۆژێک دواتر، ڕاگەیەندرا کە زنجیرەکە لە ناوەڕاستی وەرزی ٢٠١٨–١٩ وەرزی تەلەڤیزیۆن پێشکەش دەکرێت. لە ئەیلوولی ٢٠١٨دا، ئێن بی سی داوای پێنج ئەڵقەی تری بۆ وەرزی شەشەم کرد، بەوەش گەیشتە ١٨ ئەڵقە. وەرزی شەشەم لەسەر ئێن بی سی لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ دەستی بە پەخش کرد. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٩دا، ئێن بی سی زنجیرەکەی بۆ وەرزی حەوتەم نوێکردەوە، کە وابڕیارە لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٠دا پەخش بکرێت. لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٩دا، ئێن بی سی دەربارەی وەرزی ھەشتەمی زنجیرەکەی پێش پەخشی وەرزی حەوتەم ڕاگەیاند.

ئەڵقەکان

وەرزئەڵقەکانپەخشی ڕەسەن
یەکەم پەخشکۆتا پەخشکەناڵ
1٢٢١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣ (2013-09-17)٢٥ی ئازاری ٢٠١٤ (2014-03-25)فۆکس
2٢٣٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (2014-09-28)١٧ی ئایاری ٢٠١٥ (2015-05-17)
3٢٣٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (2015-09-27)١٩ی نیسانی ٢٠١٦ (2016-04-19)
4٢٢٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (2016-09-20)٢٣ی ئایاری ٢٠١٧ (2017-05-23)
5٢٢٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (2017-09-26)٢٠ی ئایاری ٢٠١٨ (2018-05-20)
6١٨١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (2019-01-10)١٦ی ئایاری ٢٠١٩ (2019-05-16)ئێن بی سی

کاردانەوە

وەرزەکان کاردانەوەی ڕەخنەگرانە
ڕۆتن تۆمەیتۆز نرخاندن
وەرزی ١ ٨٩٪ (٥٦ نرخاندن) ٧٫٢٥/١٠
وەرزی ٢ ١٠٠٪ (١٧ نرخاندن) ٧٫٩٦/١٠
وەرزی ٣ ٩٣٪ (١٤ نرخاندن) ٨٫١٩/١٠
وەرزی ٤ ١٠٠٪ (١٣ نرخاندن) ٨٫٠٩/١٠
وەرزی ٥ ١٠٠٪ (١٣ نرخاندن) ٨٫٣٣/١٠
وەرزی ٦ ١٠٠٪ (٢٦ نرخاندن) ٨٫٣٢/١٠

ڕاتن تۆمەیتۆز ٨٩٪ نمرەی لە ٥٦ نرخاندنی بە وەرزی یەکەم داوە. کە دەڵێت "لەژێر سەرکردایەتی جووتە سەرسووڕھێنەرەکەی ئاندی سامبێرگ و ئاندرێ بڕاوەردا، بڕۆکلین ناین ناین دڵفڕێنە، بە زیرەکی نووسراوە و شێوەی نماشێکی پۆلیسی دەگرێت." بۆ وەرزی ٢، زنجیرەکە بەپێی ١٧ نرخاندن ١٠٠٪ بەدەستھێنا. کە کۆکراوەکەی دەڵێت «ئەکتەرە براوەکانی بڕۆکلین ناین-ناین، کەسایەتییە سەرنجڕاکێشەکان و پارووە گەورەکان وای لێدەکات خۆراکێکی باش بێت.» مێتاکریتیک بە وەرزی یەکەم ٧٠/١٠٠ بەپێی ٣٣ پیاچوونەوە دەدات، بە «پینچوونەوەی گشتی گونجاو» ئاماژەی بۆ کرد.

ھافینگتن پۆست «٩ خاڵ کە وات لێدەکات سەیری بڕۆکلین ناین-ناین بکەیت» بڵاوکردەوە، لە کاتێکدا گۆڤاری پەیست بە «١٠ باشترین دیمەن لە وەرزی یەکەمی بڕۆکلین ناین-ناین» ئاھەنگی گێڕا.

بڕۆکلین ناین-ناین پیاھەڵدانی تایبەتی لەبەر باسکردنی کەسانی ئێڵ جی بی تی لەگەڵ ھێڵانەوەی ھەستی گاڵتەبازی وەرگرتووە. تۆمارکردنی کاپتن ھۆڵت، کەسایەتییەکی سەرۆکایەتی، وەک ڕەشپێستێکی گەی، کە لەگەڵ ھەمان ڕەکەزدا ھاوسەرگیری نەکردووە پێشتر لە سینەما و تەلەڤیزیۆن ڕووی نەداوە. خۆئاشکراکردنەی کە لە ئەڵقەی ٩٩ زنجیرەکە لە لایەن لێکۆڵەر ڕۆزا دیاز ئەنجامدرا، بە ڕۆڵگێڕانێکی گرنگ بۆ ڕووتێکردنی سێکسی پێناسە کراوە.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

بڕۆکلین ناین-ناین پێشەکیبڕۆکلین ناین-ناین کەسایەتییەکانبڕۆکلین ناین-ناین بەرھەمھێنان و پێشخستنبڕۆکلین ناین-ناین ئەڵقەکانبڕۆکلین ناین-ناین کاردانەوەبڕۆکلین ناین-ناین سەرچاوەکانبڕۆکلین ناین-ناین بەستەرە دەرەکییەکانبڕۆکلین ناین-ناینبڕۆکلینتێری کروزجەیک پڕاڵتاکۆمیدی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

مەحویدەنگناسی (زمانەوانی)وزەئیسماعیل بێشکچیئەلبانیاکۆلۆمبیامایکرۆسۆفت پاوەرپۆینتسەرواڤایرۆس١٩٨٨وێبگەکۆندۆمکلیتۆریسفارابیسیڤیویکیپیدیافۆنیمئاسکئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردیسێجۆنگی مەزنشنگالشانشینی یەکگرتووڕۆمانسافیی ھیرانی٢٣ی نیسانسەروەریی یاساقەرزپەخشاننۆکەندی سوێزنزار قەبانیچارڵی چاپلنشەبەنگی کارۆموگناتیسیقەل بە قەل دەڵێت ڕووت ڕەشکۆمۆنیزمدەستموراد قەرەیلانتەلەفۆنمحەممەد کوڕی جەریر تەبەریعومەر کوڕی خەتتابجەنگی جیھانیی دووەممنارەی چۆلیسێکسی خێرائومێد خۆشناویەکەکانی دژەتیرۆرماوسمەلای باتەییدادپەروەریڕەوشتمەھابادخانزادی سۆرانحەپسەخانی نەقیبئەحمەد شەماڵزانکۆی ئەزھەرمیسرشازادە دایاناماڵدیڤلۆژیکشێخ سەعیدمەسروور بارزانیشەڕی ئێران و عێراقبیارەداگرتنشۆڕشئەفسانەژن، ژیان، ئازادیورمێئارنی سلوتچێ گیڤاراکێری مرۆڤفەقێ ئەحمەدی دارەشمانەزمانی ئەڵمانییانەی وەرزشی سێمێلجوگرافیای عێراق🡆 More