جەیکب جێرمیا سولیڤان (لەدایکبووی ١٩٧٦) کاربەدەستێکی حکومەتی ئەمریکایە و لە ئێستادا ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانییە بۆ سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن.
جەیک پێشتر ڕاوێژکاری باڵا لە بواری سیاسەت بوو بۆ ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠١٦ی ھیلاری کلینتۆن ھەروەھا جێگری سەرۆکی دەستەی کاروبار بووە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا. جەیک ھەروەھا ڕاوێژکارێکی باڵای حکومەتی ئەمریکا بوو بۆ دانوستانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران و پرۆفیسۆر بووە لە کۆلێژی یاسا لە زانکۆی یەیڵ.
جەیک سولیڤان | |
---|---|
جەیک سولیڤان لە ساڵی ٢٠١٦ | |
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | |
دەستبەکاربوون ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ | |
سەرۆک کۆمار | جۆو بایدن |
جێگر | ئێلیزابێت شێروود ڕانداڵ |
دوابەدوای | ڕۆبێرت ئۆبرایان |
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بۆ جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | |
لە پۆستدا بووە ٢٦ی شوباتی ٢٠١٣ – ١ی نیسانی ٢٠١٤ | |
جێگری سەرۆک | جۆو بایدن |
پێشینە | تۆنی بلینکن |
پاشینە | کۆڵن کاھڵ |
بەڕێوەبەری دەستەی دانانی پلانە سیاسییەکان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا | |
لە پۆستدا بووە ٤ی شوباتی ٢٠١١ – ١٥ی شوباتی ٢٠١٣ | |
سەرۆک کۆمار | باراک ئۆباما |
پێشینە | ئانی ماری سلۆتەر |
پاشینە | دەیڤد مەکین |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | جەیکب جێرمیا سولیڤان ١٩٧٦ (تەمەن ٤٧–٤٨) بێرلینگتن، ڤێرمۆنت, ئەمریکا |
پارتی سیاسی | پارتی دیموکرات |
ھاوسەر(ەکان) | مارگرێت گودلاندەر |
پەروەردە | بەکالۆریۆس لە ھونەر، زانکۆی یەیڵ ماستەر لە فەلسەفە، زانکۆی ئۆکسفۆرد |
جەیک لە ئیدارەی ئۆباما کاری کردووە وەک جێگری یاریدەدەری ئۆباما و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی بۆ جۆو بایدن، جێگری سەرۆکی ئەمریکا. جەیک ھەروەھا وەک بەڕێوەبەری دەستەی دانانی پلانە سیاسییەکان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کاری کردووە لەگەڵ کارکردنی وەک جێگری سەرۆکی دەستەی کاروبار بۆ ھیلاری کلینتۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا.
لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ جۆو بایدن وەک سەرۆکی ھەڵبژێدراو ڕایگەیاند کە سولیڤان لەکابینەی خۆی دا بەڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دادەنێت و لە ڕۆژی ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ەوە لە پۆستەکەدایە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جەیک سولیڤان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جەیک سولیڤان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.