جامی ئەورووپای ١٩٥٥-١٩٥٦ یەکەمین وەرزی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپایە و ڕۆژی ٤ی ئەیلوولی ١٩٥٥ یەکەمین یاری ئەنجامدراو و کۆتا یاری پاڵەوانیەتیەکە لەڕۆژی ١٣ی حوزەیرانی ١٩٥٦ لەیاریگای پارکی دی پرێنسی شاری پاریسی فەڕەنسا، لەنێوان یانەی ڕیال مەدرید و ستێد ڕێمز ئەنجامدرا.
لە ئەنجامدا ڕیال مەدرید توانی بە ئەنجامی ٤-٣ بەسەر ستێد ڕێمزی ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە.
جامی ئەورووپای ١٩٥٥-١٩٥٦ | |
---|---|
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
لەدوای ئەو | جامی ئەورووپای ١٩٥٦-١٩٥٧ |
ژمارەی چاپ | 1 |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٤ی ئەیلوولی ١٩٥٥ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١٤ی حوزەیرانی ١٩٥٦ |
سەردەم | 1955-1956 one-year-period |
ڕێکخەر | یەکێتی تۆپی پێ ئەورووپا |
یانە بەشداربووەکان | یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید |
براوە | یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید |
Statistical leader | Miloš Milutinović |
وێبگە | https://www.uefa.com/uefachampionsleague/history/seasons/1955/ |
ڕۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی یانە بەشداربووەکانی یەکەمین وەرزی جامی ئەورووپای دیاریکرد، کە لەسەر بنەمای نوێنەرایەتی و ناوبانگی یانەکان بوو لە ئەورووپا. ڕیال مەدرید، ئەی سی میلان، ئەندەرلەخت، ڕۆت ڤایس ئێسن، ستاد ڕیمس،دیۆرگاردن، یانەی ئارھوس وەکو پاڵەوانی خولە ناوخۆیییەکانیان دیاریکران.
چێڵسی پاڵەوانی خولی ئینگلیزی ڕەزامەند بوو بەشداریکردن و ڕووبەڕووی دیۆرگاردنی سویدی بووە، بەڵام لە ژێر فشاری خولی تۆپی پێی ئینگلیزی کشایەوە، کە پێیان وابوو ئەم خولە بۆ کەمکردنەوەی بەھای خولی ناوخۆییە، بۆیە گواردیا وارشۆی پۆڵەندی دیاریکرا. پاڵەوانی خولی سکۆتلەندی ئابەردین بەھەمان ھۆکار کشایەوە و ھیبێرنیەن دیاریکرا، سەرەڕای ئەوەی پاڵەوانی خولی سکۆتلەندی بوون لە وەرزی ١٩٥٠-١٩٥١ و ١٩٥١-١٩٥٢، بەڵام ھۆکاری سەرەکی دیاریکردنیان بەھۆی ھەبوونی ڕووناکی بوو لە یاریگاکەیاندا.
یانەی داینامۆ مۆسکۆی پاڵەوانی یەکێتیی سۆڤیەت بەھۆی کەشوھەوا بەشدارینەکرد. تاکە پاڵەوانیەتیی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپایە کە نوێنەرێکی سارلاند بەشدارە تێیدا پێش ئەوەی لەگەڵ ئەڵمانیای ڕۆژئاوا یەکبگرێتەوە لە ساڵی ١٩٥٧.
ئەندەرلەخت (١ەم) | ڕیال مەدرید (١ەم) | ڕاپیت ڤین (٣یەم) | گواردیا وارشۆ (٤ەم) |
ئارھوس (١ەم) | دیۆرگاردن (١ەم) | ئایندھۆڤن (٣یەم) | ھیبێرنیەن (٥ەم) |
ستاد ڕیمس (١ەم) | ڕۆت ڤایس ئێسن (١ەم) | سپۆرتینگ (٣یەم) | پارتیزان بێلگراد (٥ەم) |
ئەی سی میلان (١ەم) | ڤۆرۆس لۆبۆگۆ (٢ەم) | ساربروکن (٣یەم) | سێرڤێت (٦ەم) |
یاریگای (سان سیرۆ)بەئامادەبوونی ١٨٠٠٠ھاندەر
یاریگای (سانتیاگۆ بێرنابیۆ)بە ئامادەبوونی ١٠٥٥٣٢ھاندەر
یاریگای (ئێم تی کەی ستادیۆن) بەئامادەبوونی ٣٥٠٠٠ھاندەر
یاریگای (سان سیرۆ) /ناوبژیوان (لیۆ ھۆرن) ی ھۆڵەندی
(یاریگای سانتیاگۆ بەرنابیۆ)بەئامادەبوونی ١٢٩٦٩٠ھاندەر
(ستادی ریمس (٣ ـ ٤)ڕیال مەدرید) ١٩٥٦/٦/١٣ سەعات ٦
یاریگای (پارک دێس پرێنس) بەئامادەبوونی ٣٨٢٢٩ھاندەر ناوبژیوانی یاری (ئارسەر ئێدوارد ئالیس) ئینگلیزی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جامی ئەورووپای ١٩٥٥-١٩٥٦ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جامی ئەورووپای ١٩٥٥-١٩٥٦, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.