جامی ئەورووپای ١٩٥٦-١٩٥٧ دووەمین وەرزی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپایە و ڕۆژی ١ی ئابی ١٩٥٦ یەکەمین یاری ئەنجامدراو و کۆتا یاری پاڵەوانیەتیەکە لەڕۆژی ٣٠ی ئایاری ١٩٥٧ لەیاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی شاری مەدریدی ئیسپانیا، لەنێوان یانەی ڕیال مەدرید و فیۆرینتینا ئەنجامدرا.
لە ئەنجامدا ڕیال مەدرید توانی بە ئەنجامی ٢-٠ بەسەر فیۆرینتینای ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە.دوای سەرکەوتنی گەورەی پاڵەوانێتی یەکەم، شەش وڵاتی نوێ بەشداریان کرد: بولگاریا ، چیکۆسلۆڤاکیا ، ئینگلتەرا ، لۆکسمبۆرگ ، ڕۆمانیا و تورکیا . یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا ("FA") لە ساڵی ١٩٥٥ ڕێگەی نەدابوو چێڵسی بچێتە ناوەوە، بەڵام بەپێچەوانەی خواستی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا، مانچستەر یونایتد وەک پاڵەوانی ئینگلتەرا هاتە نێو ڕکابەرییەکانەوە و بووە یەکەم یانەی ئینگلیزی کە لە ئەوروپا یاری بکات. جێگەیەکی دیکە بەخشرایە ڕیاڵ مەدرید وەک پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو،لەلایەکی دیکەوە ئیسپانیا بووە یەکەم وڵات دوو یانەی بەشداری بکات لە جامەکە.
جامی ئەورووپای ١٩٥٦-١٩٥٧ | |
---|---|
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
پاشکۆ | جامی ئەورووپای ١٩٥٥-١٩٥٦ |
لەدوای ئەو | جامی ئەورووپای ١٩٥٧-١٩٥٨ |
ژمارەی چاپ | 2 |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١ی ئابی ١٩٥٦ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٣٠ی ئایاری ١٩٥٧ |
سەردەم | 1956-1957 one-year-period |
ڕێکخەر | یەکێتی تۆپی پێ ئەورووپا |
براوە | یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید |
Statistical leader | Dennis Viollet |
وێبگە | https://www.uefa.com/uefachampionsleague/history/seasons/1956/ |
ئەم خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جامی ئەورووپای ١٩٥٦-١٩٥٧ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جامی ئەورووپای ١٩٥٦-١٩٥٧, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.