تەکیەی جەباری شارەدێیەکە، کەوتووەتە ناحیەی تەکیەی جەباری (ناوەند)، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
تەکیەی جەباری Takya Kaka Mand | |
---|---|
وڵات | کوردستان عێراق |
پارێزگا | سلێمانی |
قەزا | قەزای چەمچەماڵ |
ناحیە | ناحیەی تەکیەی جەباری (ناوەند) |
بەرزایی | ٧٦٩ مەتر (٢٬٥٢٣ پێ) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | سوننی شافعی |
تەکیەی جەباری ناوەندی ناحیەی تەکیەی جەباریە.
ناوی ئەم شارەدێیە کە لەسەرەتادا گوند بووە ناوی سەڵباتوو بووە بەڵام لەو کاتەوەی سەید عەبدولجەبار ھاتە ئەم گوندە و تەکیەی تیادا دامەزراند بەناوی تەکیەی جەباری ئیتر ناوی گوندەکەش گۆڕدرا بە تەکیەی جەباری.
تەکیەی جەباری لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی جانی و لە باشوور لەگەڵ گوندی زەوج و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی گۆران جەباری لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی حەفتاچەشمە.
سەید عەبدولجەبار لە ساڵی (١٤٧٠)ی زایینی لە گوندی تەکیەوە لەگەڵ کوڕە گەورەکەی کە ناوی شەرەفەدینە، ڕووی کردوەتە سنووری کەرکووک و لە گوندی (سەڵباتوو) نیشتەجێ بووە و تەکیەکی لەو گوندە بەناوی تەکیەی سەید عەبدولجەبار دامەزراندووە، بە دامەزراندنی ئةو تەکیەیەش ناوی گوندەکە گۆڕاوە بۆ تەکیەی جەباری، دوای چەند ساڵێک سەید عەبدولجەبار ناوچەکەی جێھێشتووە و بە مەبەستی ئیرشادی ئایینی ڕووی کردووەتە وڵاتی شام وشەڕەفەدینی کوڕی لە ناوچەکە ماوەتەوە ولە جیاتی باوکی ئەرکی سەرپەرشتکردنی تەکیەکە وئامۆژگاریکردنی خەڵکی گرتووەتە ئەستۆ بۆ پەیڕەوکردنی ئایینی پیرۆری ئیسلام. دواتریش گوندی تەکیە لە ساڵی (١٩١٩) کرا بە ناحیە و ناوەندی ناوچەکە. ھەروەھا تەکیە جەباری لە کەرکووک دادەنرێت کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ(٣٥٠)ساڵ لەمەوبەر لە ناو قەڵای کەرکووک دا دروست کراوە وبە تەکیەی (سەید نەجیب) جەباری ناسراوە، بەڵام کاتی خۆی (سەید ڕەوشەتی) دروستی کردووە، بەڵام سەرپەرشتی تەکیە کە لەلایەن (سەید ھاوین) و کراوە تاوەکو ئێستاش بەشوێنێکی پیرۆز سەیر دەکرێت، قودسییەتی تایبەتی خؤی ھەیە لە زۆربەی شوێنەکانی دونیاوە سەردانی دەکرێت ودەڵێن کە(ڕیشی پێغەمبەر) ی تێدایە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تەکیەی جەباری, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.