لە لۆژیک و بەتایبەت لە ھەڵھێنجاندا، دەڵێن فڵانە بەڵگە بەبڕست یان ڕەوا -یە ئەگەر ئەقڵ بیبڕی یان بە ڕەوای بزانێ کە لە پێشەکییەکانییەوە بگەی بە ئاکامەکەی.
بە واتایەکی دی، بەڵگە بەبڕستە ئەگەر و تەنھا ئەگەر شێوەی وەھا بێ کە سەرەڕای دروستیی پێشەکییەکانی، بە ھیچ کلۆجێ ڕێی تێ نەچێ ئاکامەکەی زڕ بێ. بۆ ئەوە بەڵگەیەک بەبڕست بێ مەرج نییە پێشەکییەکانی بەواقیع دروست بن، تەنیا ئەوە مەرجە کە ئەگەر دروست بوون، دروستیی ئاکامی بەڵگەکەش گەرەنتی بکەن.
بەڵگەھێنانەوە دەتوانێ بەبڕست بێ و ھێشتا ساغ نەبێ. ئەوەی لە بەبڕستیدا گرنگە ئەوەیە کە پەڕینەوە لە پێشەکییەکانەوە بۆ ئاکام لە شێوە و ڕواڵەتدا عەیبی تیا نەبێ. بۆ وێنە، ئەگەر بڵێین:
ھیوا نیشتەجێی کرماشانە (پێشەکیی ١) و، کرماشانیش پێتەختی ئێرانە (پێشەکیی ٢)، کەوایە، ھیوا نیشتەجێی پێتەختی ئێرانە (ئاکام)،
ئەوە بەڵگەھێنانەوەکە بەڕواڵەت بێعەیبە، واتە ئەم پەڕینەوەیە لە پێشەکییەکانەوە بۆ ئاکام بەجێگەیە، بۆیە دەکرێ بڵێین بەڵگەھێنانەوەکە بەبڕستە. بەڵام، دیارە کە ناتەواوە و ھێشتا ساغ نییە. بۆ ساغی دەبێ گشت پێشەکییەکان دروست بن. لەم نموونەیە، پێشەکییە دووەمەکە زڕە.
ئەم «فەلسەفە» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بڕست (لۆژیک), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.