ناوی ئەبوجەعفەر ئەحمەد کوڕی یووسف کوڕی ئیبراهیم کوڕی تەممام سدیق بەغدادی (بە عەرەبی: يوسف بن ابراهيم الصدَيق البغدادي) (٨٣٥-٩١٢ز) لە ڕۆژاوا بە ناوە بە لاتین کراوەکەی ناسراوە کە (Hametus)ە.
زانایەکی عەرەبی بیرکاریزان بووە هەروەک باوکی (یووسفی کوڕی ئیبراهیم). ئەم زانایە لە سەردەمی زێڕینی ئیسلامدا ژیاوە.
ئەحمەدی کوڕی یوسف | |
---|---|
بە عەرەبی: أحمد بن يوسف | |
لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ٠٨٣٥ بەغدا، عێراق |
مردن | ١ی کانوونی دووەمی ٩١٢ قاھیرە، میسر | (٧٧ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | أبو جعفر أحمد بن يوسف بن ابراهيم بن تمام الصديق البغدادي |
زمانی زگماکی | عەرەبی |
زمانەکانی ئاخاوتن | عەرەبی |
پیشە | بیرکار، ئەستێرەناس، پزیشک، ئەستێرەناس |
ئایین | ئیسلام |
ئەحمەدی کوری یووسف لە شاری بەغدا لەدایکبووە و لەگەڵ باوکیدا لە ساڵی (٨٣٩ز) ڕۆیشتوون و لە شاری دیمەشق نیشتەجێ بوون. دواتر ڕۆیشتووە بۆ شاری قاهیرە لە میسر بەڵام ڕێکەوتی ڕۆیشتنەکەی نەزانراوە : لە هەمان کاتدا ناوی بە (ئەلمیسری) (بە عەرەبی: المصری) هاتووە کە بە مانای (میسرییەکە) دێت ، کە ئەم شتانە لە سەرەتاکانی ژیانیدا بوون. لە ئەنجامیشدا لە شاری قاهیرە کۆچی دوایی کردووە. ئەم زانایە لە ژینگەیەکی پڕ لە ڕۆشنبیری و هۆشیاریدا گەورە بووە و باوکیشی لە بوارەکانی (بیرکاری و گەردوونناسی و دەرمانسازی) دا کاری کردووە و خشتەی گەردوونی لەگەڵ چەند زانایەکی تردا بەرهەم هێناوە. لە میسر دا گەیشتووە بە پلە و پایەیەکی گرنگ ئەویش بەهۆی ناسیاوی بووە لەگەڵ خەلیفەی عەباسی ئەو کاتە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەحمەد کوڕی یووسف, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.