ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بروونای لەلایەن فیفاوە بە بروونای داروسالام ناسراوە، نازناوی تێبوان (ھەڵبژاردەی ھەنگ)ی لێنراوە، نوێنەرایەتی وڵاتی بروونای دەکات لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتی و ئاسیایییەکان، لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی بروونای سەرپەرشتی دەکرێت.
ھەڵبژاردەکە لە ساڵی ١٩٥٩ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٦٩ دەبێتە ئەندامی فیفا. یەکەم یاری فەرمی لە ٢٢ی ئایاری ١٩٧١ بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مالیزیا بەڕێوەچوو کە بە ئەنجامی ٨–٠ یارییەکەی دۆڕاند.
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بروونای | |
---|---|
وڵاتی وەرزش | بروونای |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | بروونای |
ڕاهێنەر | Mario Rivera |
خاوەن | Football Association of Brunei Darussalam |
وێبگە | https://www.nfabd.org/ |
کۆدی وڵات لە فیفا | BRU |
چوار جار چووەتە پاڵاوتنەکانی جامی جیھانیی فیفا، لە ساڵانی ١٩٨٦ و ٢٠٠٢ و ٢٠١٨ و ٢٠٢٢. لەو بۆنانەدا نەیتوانیوە سەرکەوتن بۆ پاڵەوانێتییەکە بەدەستبھێنێت. لە پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا پێنج یارییان ئەنجامداوە، بەڵام ھەرگیز لە قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنەکان دەرنەچوون.
لە ئەیلوولی ٢٠٠٩، یەکێتی تۆپی پێی بروونای(BAFA) بەھۆی دەستوەردانی حکوومەت لە کاروبارەکانیدا ڕاگیرا، ئەمەش بە بڕیارێکی بروونای بۆ ھەڵوەشاندنەوەی BAFA و گۆڕینی بۆ فیدراسیۆنێکی نوێ لە ٢٠٠٨ دەستیپێکرد لە ٣١ی ئایاری ٢٠١١ یەکێتیی تۆپی پێی بروونای داروسالام (NFABD) پێکھێنرا.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بروونای, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.