یەکەم ژمارەی گۆڤاری ھەڵاڵە لە مانگی شوباتی ساڵی ١٩٤٦ لە لایەن دەستەی نووسەرانەو لە شاری بۆکان دەرچووە.
بەرپرسی گۆڤارەکە چیرۆک نووسی ناسراو حەسەن قزڵجی بووە. ئەو کەسانی کە بابەتیان تێدا بڵاو کردۆتەوە بریتی بوون لە:حەسەن قزڵجی، ڕەحمان ئاغای ئیلخانیزادە، ھەژار، محەممەد سادقی قزڵجی، مامۆستا ئەمین زەکی بەگ، ھێمن، سەید کامیل ئیمامی (ئاوات)، عەباس حەقیقی، قانع.
گۆڤاری ھەڵاڵە ھاوکات لەگەڵ نەورۆز و مانگی خاکەلێوە بە دەستی خەڵک گەیشتووە. لە ساڵی ١٩٤٦ سەرتیپ ھوشمەند بەرپرسی کاروباری سوپای ئەرتەشی پاشایەتی لە ھەرێمی کوردستان ھاوکات لەگەڵ نزیک بوونەوەی نەورۆز ناوچەی ھەورامان بۆمباران دەکا. لەو پەیوەندییەدا ئاماژە بە نووسراوەیەکی مامۆستا حەسەنی قزڵجی کە لە باری ئەدەبییەوە وەک کورتە چیرۆک دەچێ بەڵام لە باری مێژووییەوە رەنگدانەوەی بەسەرھاتێکی راستییە لە ژێر سەردێڕی "دوو دەنگ ئێستاش گوێی سووک دەزرینگێننەوە، ئەم گۆڤارە ٤ ژمارەی لێدەر چووە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھەڵاڵە (کۆوار), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.