لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦، ھەوڵی کردنی کودەتایەک درا لە تورکیا.
ئەم ھەوڵی کودەتایە پستڕاستکرایەوە لەلایەن سەرۆک وەزیران بینالی یڵدرم و سەرۆک کۆمار ڕەجەب تەییب ئەردۆغان. کودەتاکە لەلایەن بەشێکی ھێزەکانی سوپای تورکیا ئەنجام درا، ڕێکخەرانی کودەتاکە دروستبوونی ئەنجومەنی ئاشتیان ڕاگەیاند کە ھەڵدەستێت بە بەڕێوەبردنی دەوڵەتی تورکیا. لە ئەنقەرە بۆمب لە ھەریەک لە پەرلەمان و کۆشکی سەرۆکایەتی تەقییەوە.
ھەوڵی کودەتا لە تورکیا | |
---|---|
بەشێکە لە | Turkish government – Gülen Movement conflict |
وڵات | تورکیا |
کاتی ڕوودان | ١٦ی تەممووزی ٢٠١٦ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ |
بەشداربوو | Turkish Peace Council، حکوومەتی تورکیا، تورکەکانی ئەنادۆڵ |
دەبێتە ھۆکاری | پاکتاوکردن لە تورکیا (٢٠١٦-ئێستا)، باری نائاسایی |
ئەردۆغان بانگی خەڵکی کرد کە بچنە سەر شەقامەکان لە دژی ھەوڵی کودەتاکە. لە ئەنجامی ئەمەشدا تێکەڵچوون دروستووە لەنێوان سەربازانی پشتگیریکەری کودەتا و ئەو کەسانەی ھەوڵیان داوە لێیان نزیک ببنەوە. دەنگی تەقە بیستراوە لە نزیک فڕگە سەرەکییەکانی ئەنقەرە و ئەستەمبووڵ.
ڕاپۆرتەکانی میدیای تورکیا لە زاری ئاژانسەکانی ھەواڵگری تورکیاوە ڕایدەگەیەنن، کودەتاکە شکستی ھێنا.
سەرەتا سەربازانی سوپای تورکیا لە ھەردوو پردی بۆسفۆر و سوڵتان ئەحمەد، کە بەشە ئاسیایییەکەی ئیستەنبوڵ دەبەستنەوە بە بەشە ئەوروپییەکەیەوە بڵاوەیان پێکرا. پاشان ژمارەیەک فڕۆکە بە ئاسمانی ئەنقەرەدا دەستیان بە سوڕانەوە کرد.
بەدیلگرتنی سەرۆکی بنەچەی سوپای تورکیا لەلایەن ژمارەیەک ئەفسەری پلەباڵای سوپاوە، گڵۆپی سەوزی کودەتاکەی داگیرساند و پاشان دەست بەسەر کەناڵی فەرمی حکومەتی تورکیادا گیرا.
کودەتاچییەکان کە خۆیان بە ئەنجومەنی ئاشتی سوپای ھێزە چەکدارەکانی تورکیا ناساند، لە رێگەی تەرەتەوە، پەیامێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند: "بۆ پاراستنی دیموکراسی و پێکەوەژیان و ئازادی تورکیا دەستیان بەسەر تەواوی دەسەڵاتەکانی تورکیادا گرتووە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە کەناڵی سی ئێن ئێن تورکییەوە کرد و داوای لە گەلی وڵاتەکەی کرد کە بڕژێنە سەر شەقامەکان و دژی کودەتاکە بوەستنەوە.
لەگەڵ پەیامەکەی ئەردۆغاندا، خەڵک ڕژایە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان سازکرد، ئەمەش بوو بەھۆی دروستبوونی پێکدادان لە نێوان سەربازانی سوپا و خەڵکی سڤیل لەلایەک و سەرباز و پۆلیس لەلایەکی دیکەوە و سەدان سەرباز کە بە فەرمانی کودەتاچییەکان دەجوڵانەوە دەستگیر کران.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەوڵی کودەتا لە تورکیا (٢٠١٦) تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھەوڵی کودەتا لە تورکیا (٢٠١٦), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.