باری نائاسایی (بە ئینگلیزی: State of emergency) ڕاگەیاندنێکی میرییە کە لەوانەیە بەشێک لە ئەرکەکانی دەسەڵاتەکانی یاسایی، جێبەجێکاری و دادوەری ھەڵپەسێرێت و ھاوڵاتییان ناچار بکات کردەوە و ئاکاری خۆیان بگۆڕن.
لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن. |
ھەروەھا باری نائاسایی دەتوانێت ماف و ئازادییەکانی ھاوڵاتییان سنووردار بکات، تەنانەت ئەگەر دەستوور ئەم ماف و ئازادییانەی گەرەنتیش کردبێت. باری نائاسایی زۆرتر بە دوای کارەساتی سروشتی، نائارامیی مەدەنی و شەڕ ڕادەگەیەنرێت. دەستووری زۆر وڵات پێشبینی ڕاگەیاندنی باری نائاسایی دەکات لە ھەلومەرجی نالەباردا بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ھێمنی و ئاسایشی وڵات. نموونەی ھەرە بەناوبانگ، بڕگەی ٤٨ی دەستووری وایمار بوو کە ڕێگەی بە سەرۆک کۆمار دەدات بۆ ماوەیەکی کاتی ماف و ئازادییە بنچینەیییەکانی خەڵک ھەڵپەسێرێت. ئەم بڕگەیە ڕێخۆشکەر بوو بۆ سەرھەڵدانی نازیسم لە ئەڵمانیا و کارەساتەکانی ئەو سەردەمە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article باری نائاسایی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.