لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ سوپای سوودان کودەتایەکی سەرکەوتوویانەی دژی حکوومەتی سودان دەستپێکرد کە بەلایەنی کەمەوە پێنج کەسایەتی باڵای حکوومەتی سوودان دەستگیرکران، کە لە ناویان سەرۆک وەزیرانی مەدەنی عەبدوڵڵا حەمدووک لە ماڵەکەی دەستبەسەرکرا.
پێشتر لە ئەیلوولی ٢٠٢١ ھەوڵی کودەتا درا بەڵام نەتوانرا جێبەجێ بکرێت و ڕێگری لێکرا.
کوودەتای تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ی سوودان | |
---|---|
بەشێکە لە | 2019 Sudanese transition to democracy |
وڵات | سوودان |
پۆتانی شوێن | |
کاتی ڕوودان | ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ |
بەشداربوو | Sudanese Armed Forces، Sovereignty Council of Sudan (2019-) |
بەستەری وەسفکراو | https://www.deutschlandfunk.de/militaerputsch-was-hinter-dem-umsturz-im-sudan-steckt-100.html |
بە فەرماندەیی | |
ڕۆژی دووشەمە ٢٥ی تشیرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھەواڵی کودەتا لەلایەن سوپای سوودان بڵاوبۆوە، بەپێی ھەواڵێکی کەناڵی ئەلحەداس تیڤی، ھێزە سەربازییەکان عەبدوڵڵا حەمدووک، سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ڕاگوزەری سوودانیان لە ماڵەکەی خۆی دەستبەرسەر کردووە و لەژێر چاودێریدایە، ھەروەھا ڕاگەیەندرا سوپا ھەریەک لە حەمزە بلوول، وەزیری ڕاگەیاندن، ئیبراھیم شێخ، وەزیری پیشەسازی و خالد عومەر، وەزیری کاروباری حکوومەتیان دەستگیر کردووە؛ ھاوکات فەیسەڵ محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران دەستگیر کراوە. عەبدولفەتاح بورھان، بەرپرسی سەرەکی کودەتاکە و سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاگوزەریی سوودان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی جگە لە ڕاگەیاندنی باری نائاسایی حکوومەتی هەڵوەشاندەوە، لە ھەمانکاتدا ڕایگەیاند تا ھەڵبژاردنی داھاتوو حکومەتێکی کاتی دادەمەزرێنن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کوودەتای تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ی سوودان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کوودەتای تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ی سوودان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.