ھیپۆکراتی کۆس (بە ئینگلیزی: Hippocrates of Cos) (٤٦٠ پ.ز - ٣٧٠ پ.ز) پزیشکێکی یۆنانی کۆن بوو لە دورگەی (کۆرس) لە یۆنانلە دایک بووە .
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
هیپۆکرات Hippocrates | |
---|---|
لەدایکبوون | ٤٦٠ پ.ز کۆس، یۆنانی کۆن |
مردن | ٣٧٠ پ.ز لاریسا، یۆنانی کۆن |
نەتەوە | یۆنانی |
سەردەم | سەردەمی کلاسیکی یۆنان |
باوکی (بوقرات) پیاوێکی ئایینی پرستەگەیەک بوو بەناوی (سکۆلاپیۆس) . ئەفلاتون سەبارەت بە بە (بوقرات) دەڵێت :"ئەو بیرمەندێکی بێ هاوتایه کە بۆ شوێنی جۆراوجۆر گەشتی کردووە و توانیویەنی زانستی پزیشکی دەوڵەمەند بکات ". لە سەدەی شەشی بەر لە زایین بە فەرمانی (تاڵس) لە دوورگەی کۆرس کۆلێژی پزیشکی (بوقرات) بە مەبەستی رێزگرتن لەو پزیشکە یۆنانیە دروست کرا . لەو کۆلێژەدا خوێندکارانی بواری پزیشکی بەپێی شێوازە پزیشکیەکانی بوقرات خەریکی فێربوونی پزیشکی و چارەسەری نەخۆشەکان بوون . بوقرات پزیشکێکی لێهاتوو بوو هەر ئەو لێهاتووەش ئەوی ناودار کرد . لەو سەردەمەدا ئێران(یئێستا) و یۆنان سەرقاڵی شەڕبوون و (ئەردەشیر) شای ئێران بوو . (ئەردەشیر) پێشنیاری ئەوەی بە بوقرات کرد کە ئەگەر بەر بە بڵاوبونەوەی ئەو نەخۆشیە بۆماوەییە بگرێت کە هەڕەشەی مەرگ لە سوپای ئێران دەکات ، خەزێنە گرانبەهاکانی بو دەبەخشێت ، بەڵام بوقرات ڕەتی دەکاتەوە بەهۆی شەڕەوە ئامادەنیە ئەم کارە بکات و وتی :
« | ئابڕوی نیشتیمان و هەستی نیشتیمانپەروەری ئیزنی ئەوەم پێنادات یارمەتی دوژمن بدەم. | » |
ئەو لە سەر ئەو باوەڕە بوو کە پزیشکێک دەبێ بە وردی لە باروودۆخی جەستەی نەخۆش تێبگات و تەواوی نیشانەکانی نەخۆش تێبگات و وتەواوی نیشانەکانی نەخۆشەکتی لەسەر کەغەزێک بنوسێت .، بۆ ئەوەی لەهەموو کات و ساتێکدا ئاگای لە نەخۆشەکتی بێت . ئەو پزیشکە بە بە باوکی پزیشکی نوێ دەناسرێت ، سوێندنامەی هەیە کەئەمڕۆ لە مەڕاسیمی تەواوبوونی خوێندکارانی بەشی پزیشکیدا دەخوێنرێتەوە ، کەدەقەکەی "سوێند دەخۆم کە بەو سوێندم وەفاداربم بمێنماوە. پەیڕەوی لە رێساکانی بکام و تا ئەو جێگایەی کە دەکرێ و بەوپەڕی تواناوە بۆ چارەسەری نەخۆشەکە هەوڵبدەم و هەرگیز بەخاتری گیانی مرۆقێک تووشی کارێکی هەڵە نەبم و هیچکات داودەرمانێکی مەرگبار نەدەم بەکەس . چونی من بۆ هەر ماڵێک تەنیا بەمەبەستی یارمەتی و رزگاردنی نەخۆشێکە لەوێیە. ئەگتر لەکاتی چەرەسەری نەخۆشەکاندا چاوم بەشتێک بکەوێت یان شتێک ببینم کە ننبێ کەس لەو ئاگاداربێت ، هیچکات ئەو نهێنیە نادرکێنم ".
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھیپۆکرات تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھیپۆکرات, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.