عومەر بن عەلی بن بەزوخ قەلعی مەغریبی، ناسناوی ئەبو جەعفەر و ئیبن بەزوخ پزیشک و دەرمانساز و شاعیری موسڵمان ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ مەغریبی عەرەبی لە قەڵای بەنی حەماد لە جەزائیر، بەڵام ئەو زۆربەی ژیانی لە دیمەشق بەسەر بردووە و هەر لەوێش مردووە.
پزیشک و زانا بوو، شارەزا بوو بە دەرمانە تاکەکان و لێکدراوەکان، هەروا چاکیش بوو لە ناسینی نەخۆشی و چارەسەرکردنی، هەروەها گرنگیشی بە فەرموودەزانی داوە، شاعیریش بوو کە چەند شیعرێکی هەیە، پاشماوەی دوای خۆی جێ هێشتووە.
دوکانی عەتری هەبوو لە دیمەشق ئەمەش بە عیادەی ئێستا دەچێ، هەموو ڕۆژێک لە دوکانەکەی دادەنیشت و نەخۆش دەهات بۆ لای و ئەویش چارەسەری دەکرد و دەرمانیشی درووستدەکرد و دەیفرۆشت و سوودی بە خەڵک دەگەیاند.
گرنگی بە کتێبە پزیشکیەکان دەدا و حەزی لە لێکۆڵینەو بوو بەو شتانەی کە پزیشکان باشیان کردووە لە نەخۆشی و چارەسەرەکانیان، تەمەنی زۆری بەسەربردووە، لەگەڵ تەمەن پیر دەبوو هێزی نەدەما، تا وای لێهاتبوو نەدەهاتە دوکان تەنها بە (المحفة) نەبێت. لە نزیکەی ساڵی (٥٧٥ کۆچی/١١٧٩ زایینی) لە دیمەشق.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ئیبن بەزوخ بەرهەمی زۆری هەیە زۆربەیان سەبارەت بە پزیشکین:
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئیبن بەزوخ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.