قانوونی حامۆرابی، کۆمەڵە قانوونێکە لە لایەن حامۆڕابی شەشەمین پاشای زنجیرەی بابلی، لە سەر کێلە بەردێک، بە شێوەیەکی لوولەیی داتاشراوە، گێپەڕەکەی ٦٠ سمە، بەرزاییەکەی ٢٢٥ سمە و نووسینەکەی لە ٤٤ خانەدا جێگەی کراوەتەوە.
سەرجەم مادەکانی قانوونەکە بە ٣٠٠ مادە خەمڵێنراوە، هەرچەندە هەندێکی ڕووشێندراوە یا کڕێنراوە، بەڵام هێشتا ٢٨٢ مادەی ماوە. لە بەشی سەرەوەی کێلەکەدا پەیکەری شاماش، خودای ڕۆژ، بە دانیشتوویی لە سەر تەخت هەڵکەنراوە و بە دەستی ڕاستی قانوونەکانی بە حامۆرابی دەسپێرێ و حامۆرابیش لە بەردەمیدا بە گوێڕایەڵی ڕاوەستاوە قانوونەکانی لێ وەردەگرێ. ئەم کۆمەڵە قانوونە، بە زمانی بابلی، بە هێڵی بزماری، بە هەڵکۆڵین لەسەر کێلی بەردی ڕەشی بازلت نووسراوە و لە ناوجەرگەی شاری بابلدا چەقێنراوە، بۆ ئەوەی هەموو کەس بتوانێ بیبینێ و بیخوینێتەوە و ماف و ئەرکەکانی خۆی بزانێ.
قانوونی حامۆرابی | |
---|---|
ناونراوە لەدوای | حامۆڕابی |
وڵات | شارستانیەتی بابل |
چاپەکان | The Laws of Hammurabi, King of Babylonia، Hammurabin lait، The Code of Hammurabi, King of Babylon, about 2250 B.C.، Q19184310 |
زمانی سەرەکی | زمانی ئەکەدی |
زمان | زمانی ئەکەدی |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١٧٥٢ BCE |
دۆخی چاپکردن | پاوانی گشتی، پاوانی گشتی |
ئیلامییەکان لە سەردەمی شا "شتروک ناخونتی"دا هێرشیان کردۆتە سەر بابل(١١٧١ پ . ز)؛ یەکێک لەو شتانەی لەم هێرشەدا بە تاڵان بردوویانەتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان، ئەم کێلە بووە. هەندێ مادەیان لێ کوژاندۆتەوە، بەڵام دەسکاری ئەوی دیکەیان نەکردووە، ڕەنگە لە ترسی ئەو نەفرین و توکە بێ کە لە کۆتایی قانوونەکدا نووسراوە. کێلەکە ساڵانی(١٩٠٢-١٩٠١) لە لایەن تیمێکی فەڕەنسییەوە لە شووش لە وڵاتی ئێران دۆزراوەتەوە و هەر ئەوسا براوە بۆ فەڕەنسا. ئێستا کێلەکە لە مۆزەخانەی لووڤر لە پاریس دانراوە، کۆپییەکی بە گەچ دروستکراوی لە مۆزەخانەی بەغدادە.
مادەی ١: ئەگەر پیاوێک تۆمەتی کوشتن بداتە پاڵ پیاوێکی تر، بەڵام نەیتوانی بیسەلمێنێ، تۆمەت بە پاڵدەر دەکوژرێ. مادەی٢: ئەگەر پیاوێک تۆمەتی جادوگەریی دایە پاڵ پیاوێکی تر، بەڵام نەیتوانی بیسەلمێنێ، پیویستە ئەوەی تۆمەتی جادوگەریی دراوەتە پاڵ بچێتە سەر ڕووبار، خۆی بهاوێژێتە ناو ڕووبارەکەوە، ئەگەر ڕووبارەکە نوقمی کرد، ئەوەی تۆمەتی داوەتە پاڵی دەبێ دەست بە سەر داراییەکەیدا بگرێ. ئەگەر ڕووبارەکە سەلماندی کە ئەم پیاوە پاکە و بە ساغی لێی هاتە دەرەوە، ئەوەی تاوانی جادوگەریی بەپاڵ داوە دەکوژرێ. ئەوەی لە ڕووبارەکە بە ساغی هاتۆتە دەرەوە، دەبێ دەست بەسەر دارایی ئەوەی تۆمەتی بەپاڵ داوە، بگرێ.
مادەی ٣: ئەگەر پیاوێک سکاڵایەکی کرد و شایەتیەکی درۆی دا. ڕاستی قسەکەی بۆ نەسەلمێنرا، ئەگەر سکاڵاکەی سکاڵای ژیان بێ، ئەو پیاوە دەکوژرێ.
مادەی ٤: ئەگەر بۆ شایەتی(لە سکاڵایەکی درۆی تایبەت بە) دانەوێلە یان زیو، دەبێ ئۆباڵی سزای ئەو سکاڵایە هەڵبگرێ.
و ....
مادەی ٢٨٢: ئەگەر کۆیلەیەک بە خاوەنەکەی گوت تۆ گەورەی من نیت و سەلمێنرا کۆیلەی ئەوە، گەورەکەی دەتوانێ گوێی ببڕێ.
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یاساکانی حامۆرابی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article یاساکانی حامۆرابی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.