کۆمەڵگەی ئینتەرنێتی (Internet Society) ڕێکخراوەیەکی ناقازانجخوازی ناونەتەوەیییە کە لە ساڵی ١٩٩٢-ەوە (ساڵی دامەزرانی) لە بوارەکانی سیاسەتڕێژی، پەروەردە، و ستانداردەکانی پێوەندیدار بە ئینتەرنێتەوە، کاری ڕێبەرایەتیی لەئەستۆ گرتووە.
خۆی دەڵێ کە ڕاسپارەتییەکەی بریتییە لە "دڵنیایی لە پەرەگرتن، گەشەسەندن و بەکارھێنانی ئازادانەی ئینتەرنێت لەپێناو سوودی ھەموو خەڵکی جیھان".
کۆمەڵگەی ئینتەرنێتی خاوەنی دوو نووسینگەیە، یەکێک لەنزیک واشینگتۆن دی سی لە ئەمریکا و ئەوی تر لە جێنیڤا لە سویس. زیاتر لە ٨٠ ڕێکخراوە و ٢٨٠٠٠ کەس ئەندامن لەو کۆمەڵگەیەدا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆمەڵگەی ئینتەرنێتی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کۆمەڵگەی ئینتەرنێتی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.