کوشتنی ژن دەستەواژەیەکی تاوانی کینەیی سێکسییە کە بەشێوەیەکی گشتی پێناسەدەکردێت بە کوشتنی ئارەزوومەندانەی ژنان (کچ و ژنان) بەھۆی ژن بوونیان و پێناسەکان دەگۆردرێت لەچوارچێوەی کۆمەڵگە جیاوازەکان دا.
لە سەردەمی ھاوچەرخ دا نووسەری ژندۆست (فێمنیست Feminist) دیانا ئـ.ھ. رەسڵ یەکەم کەس بوو ھەستا بە پێناسەکردن و بڵاوکردنەوەی دەستەواژەکە لە ساڵی ١٩٧٦ دا و پێناسەکەی بریتیی بوو لە «کوشتنی ژن لەلایەن پیاوەوە بەھۆی ژن بوونیان.»
بەپێی دیانا ڕەسڵ و جیڵ رادفۆرد، کردەی کوشتنی ژن بەھۆی ترسی ھاوڕەگەزخوازییەوە مێژوویەکی دوورودرێژی ھەیە لە کوشتنی بە یاسایی ژنە ھاوڕەگەزخوازەکان لە کلتوورە جیاوازەکان دا و بۆ نموونە:
شارستانییەتی رۆمانییەکان: ئەگەر ژنێکی ھاوسەردار دووچاری تۆمەت ببێتەوە لە بەژداربوونی لە ھەر کردە و چالاکییەکی سێکسی دا لەگەڵ ژنێکی تر ئەوا دەکرێت بکوژرێت لەلایەن مێردەکەیەوە وەک سزایەک بۆ تاوانەکەی ئەنجامی داوە.
ئەوروپای سەدەکانی ناوەڕاست: ڕێبازە سیکولار (عەلمانی) و ئایینییەکان مردنی سەپاندبوو بەسەر کردەی ھاوڕەگەزخوازی مێینەدا. یاسای بەناوبانگی ساڵی ١٢٦٠ی ئۆرلینز لە فەڕەنسا ھەستا بوو بە سەپاندنی سزای سوتاندن ئەگەر کردەی ھاوڕەگەزخوازی مێینەییەکە دووبارە ببێتەوە بۆ جاری سێیەم لەلایەن ھەمان ژنەوە.
ڕاودونانی ژنانی جادووگەر لە سەدەی پانزدەھەم دا: لەو سەردەمەدا جادووگەی پەیوەستکرابوو بە کفر و ھاوڕەگەزخوازییەوە. دەستەواژەی لاتینی (femina cum feminus) بە واتای (ژن لەگەڵ ژن) بەشێوەیەکی بەرفراوان وەک تۆمەتێک بەکاردەھات لە دادگای کردنی جادووگەران دا.
لە رۆژگاری ئەمرۆدا ھاوڕەگەزخوازی مێینە چیتر بە تاوانێکی گەورە دانانرێت بەڵام ھێشتا لەلایەن چەندەھا حوکمەتەوە سزادراوە و ھەروەھا لەلایەن زۆرینەی ئایینەکانەوە سەرزەنشت و شەرمەزار دەکرێت. ئەشکەنجەدان و کوشتنی ھاوڕەگەزخوازە مێیینەکان لە ھەموو بەشەکانی جیھان دا ڕوودەدات تەنانەت لە وڵاتە پێشکەوتووەکانیش دا. بەپێی دکتۆر سوزان ھاوسۆرن لە زانکۆی ڤیکتۆریا، لە کلتوورە ھۆزگەرایی و پیاوسالارییەکان دا دەسەڵاتداریی و ھێز بە نموونەیی تەماشادەکرێت لە سزادانی ھاوڕەگەزخوازە مێییەکان دا و دکتۆر ھاوسۆرن زیاتر لەسەر بابەتەکە دەدوێت کە زۆرجار ھاوڕەگەزخوازە مێینەکان دەکوژرێن، ئەشکەنجە دەدرێن یان مافەکانیان زەوت دەکرێت بەھۆی ئامادەنەبوونیان لە ھێز و کایە سیاسییەکان دا و نەبوونی نوێنەری کۆمەڵایەتی بۆیان.
ھەموو ساڵێک ٦٦ ھەزار ژن بەشێوەیەکی توندوتیژ دەکوژرێن لەسەر ئاستی جیھان دا. ڕێژەی کوشتنی ژنان دەگۆڕێت بە پێی وڵاتەکان بەڵام لە ڕیزبەندی ٢٥ لەو وڵاتانەی خاوەنی بەرزترین ڕێژەی کوشتنی ژنانن بەرێژەی لە ٥٠٪ دەکەوێتە ئەمریکای لاتینی و یەکەم وڵات لە ڕیزبەندییەکە وڵاتی ئەل سلڤادۆرە و لە ڕیزبەندی ٢٥ وڵاتەکەدا، حەوتیان وڵاتی ئەوروپین، سیانیان ئاسیایی و دانەیەکیان ئەفریقی.
بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) لەو ٢٥ وڵاتەدا، لە کۆی ھەموو ٤ ژنێک یەک ژن ڕەزامەند بووە لەسەر ئەوەی لێێ بدرێت یان تووشی توندوتیژی ببێتەوە بەھۆکاری گفتووگۆکردنی لەگەڵ مێردەکەی یان ڕەت کردنەوەی جووتبوون (سێکس کردن) لەگەڵ مێردەکەی دا. بەشێوەیەکی گشتی لەسەر ئاستی جیھان دا زانیاری کۆکراوە زۆر کەم و لاوازە و زۆرجار وڵاتان ئاماژە ناکەن بە ڕەگەزە جیاوازەکان لە ئامارەکانی کوشتن دا.
کوشتنی ژن و ئەو تێڕوانینانەی پشتگیری سنووردارکردنی کۆمەڵایەتی پشتبەستراو بە ڕەگەز دەکەن بۆتە ھۆی سنووردارکردنی ژیانی ژنانی تورک، خراپ بوونی باری تەندروستیان و تەنانەت سزادانیان لە کاتی مامەڵەکردنیان بە پێچەوانەی چاوڕوانییەکانی کۆمەڵگەوە. ھەندێک جار چەمکێکی جیاکاریخوازی ڕەگەزیی کە پێی دەوترێت "شکۆ – ئابڕوو - نامووس" بۆتە ھۆکارێکی مەترسیدار لە خراپبوون و تێکدانی ڕەوشی تەندروستی ژنان لە تورکیادا. بەپێی ڕاپۆرتێکی ساڵی ٢٠٠٠ لەلایەن (سندوقی دانیشتوان - UNFPA)ی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ھەر ساڵێک ٥٠٠٠ ژن دەکوژرێت بە ناوی " شکۆ"ەوە. بۆ بارودۆخی تورکیا و بە پێی "بڵاوکراوە لەسەر دابونەریت و کوشتنە شکۆمەندییەکان" لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاسایشی تورکیاوە، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٧ دا ١٠٢٨ کوشتنی دابونەریت و شکۆمەندیی ڕوویانداوە لەبەر ھۆکاری ڕەوشتی و دابونەریتی.
کوشتنی ژن لە ئەفریقا کوشتنی ھاوسەری ژن لە خۆدەگرێت. کیشوەری ئەفریقا لەڕووی کردە و دابونەریتە کلتوورییەکانەوە بەشێوەیەکی فراوان جیاوازە و بەرجەستەبوونی تاوانی کوشتنی ژنیش بەشێوەیەکی فراوان دەگۆرێت بە پێی وڵاتەکان. وڵاتانی باکووری ئەفریقا بەشێوەیەکی زۆرینە لەسەر ئایینی ئیسلامن لەڕووی باوەڕەوە (وەک وڵاتی جەزائیر). لە ھەندێک لە وڵاتە ئەفریقییەکان دا ژنان سنووردارکراون بە چەند ئەرک و چالاکییەکی تایبەت بە ژنان. بۆ نموونە لایەنێک لە پیاوان ھەڵدەستن بە کوشتنی ژن بەھۆی نەپۆشینی پەچەی باو و لایەنێکی تر لە پیاوان ژنان دەکوژن بە پۆشینی پەچە بە واتای ئەوەی ژن بووە بە ئامراز و کەرەستەیەک لە نێوان شەڕ و ناکۆکی ئەو دوو لایەنەدا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کوشتنی ژن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کوشتنی ژن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.