19°18′E / 44.100°N 19.300°E / 44.100; 19.300
کوشتاری سربرێنیتسا یان جینۆسایدی سربرێنیتسا کوشتاریەک بوو، بۆسنە و ھەرسک بە خۆیەوە بینی ساڵی ١٩٩٥ لەسەر دەستی ھێزە سربیەکان، و لەم کوشتاریەدا ٨ ھەزار کەس بوونە قوربانی و لەگەڵ ڕاگواستنی دەیان ھەزار لە موسڵمانە مەدەنییەکانی ناوچەکە، و ئەم کوشنارگەیە بە یەکێک لە ترسناکترین کوشتار بە کۆمەڵەکانی قاڕەی ئەورووپا دادەنرێت لە دوای جەنگی دووەمی جیھانیەوە.
کوشتاری سربرێنیتسا | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
ئارامگەی قوربانییەکانی کوشتاری سربرێنیتسا | |||||||
| |||||||
شەرکەرەکان | |||||||
کۆماری سربیا | بۆسنە و ھەرسک |
بەرپرسیاریەتی ئەم کوشتاریە و کوشتن و ئاوارەکردنی مەدەنییەکان خرایە ئەستۆی ڕادۆڤان کارادیچ سەرۆکی سیاسی سڕبەکانی بۆسنە و ژێنەڕاڵ ڕاتکۆ ملادیچ سەرکردەی میلیشیاکانی سڕب و لەگەڵ ژمارەیەک سیاسی و سەربازی تر. کە تا ئێستاش زۆربەیان لەلایەن ئینتەرپۆل و ھێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە بۆسنە داوادەکرێن، ھەروەھا کەس و کاری قوربانییەکان ھێزە ھۆڵەندییەکانی ناو نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمەتبار دەکەن بەوەی بەرگرییان لە خەڵکی شارەکە نەکردووە و ھەموو ئەوانەی پەنایان پێگرتوون داویاننەتنەوە دەستی میلیشیاکانی سڕب کە دواتر ھەموویانی کوشت.
لە شووباتی ٢٠٠٧ دادگای نێودەوڵەتیی داد ئەوەی دووپات کردەوە کە ڕووداوەکانی سربرێنیتسا قەڵاچۆکۆدنی بەکۆمەڵ بووە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کوشتاری سربرێنیتسا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کوشتاری سربرێنیتسا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.