پەیماننامەی نێودەوڵەتی لەپێناو پاراستنی مافەکانی کرێکارە کۆچکردوەکان و هەموو ئەندامانی خێزانەکانیان (بە ئینگلیزی International Convention on the Protection of the Rights of All Migrant Workers and Members of Their Families, ICRMW) لە ١٨ی ئەیلولی ساڵی ١٩٩٠ دا واژۆ کرا لە نەتەوە یەکگرتووەکان.
ئامانج لێی پاراستنی مافەکانی کرێکار و کۆچکردووەکان و خێزانەکانیان بوو. ئەم پەیماننامەیە لە ١ی تەمموزی ساڵێ ٢٠٠٣ ەوە لە بواری جێبەجێبووندایە.
لیژنەی کرێکارە کۆچکردووەکان (CMW) چاودێری جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ناو ڕێکەوتنامەکە دەکات. هیچ وڵاتێک لەوانەی کە پێشوازی لە کۆچکەران دەکەن لە ڕۆژئاوای ئەوروپا یان ئەمەریکای باکوور واژۆیان لەسەر ئەم ڕێکەوتنامەیە نەکردوە. وڵاتانی تری وەکو ئوستورالیا، وڵاتە عەرەبیەکان لە کەنداوی فارسی، هیندستان و باشووری ئەفەریقا ڕێکەوتنامەکەیان پەسەند نەکردووە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕێکەوتنامەی نێودەوڵەتی لەپێناو پاراستنی مافەکانی کرێکارە کۆچکردووەکان و خێزانەکانیان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.