ڕۆناڵدینھۆ ناوی تەواوی ڕۆناڵدۆ دی ئەسیس مۆریرا ناسراو بە ڕۆناڵدینھۆ (بە ئینگلیزی: Ronaldo de Assis Moreira) لە ٢١ی ئازاری ساڵی ١٩٨٠ لە شاری پۆرتۆ ئەلیگیری کە پایتەختی وولایەتی گراندی دو سول لە بەڕازیل لەدایک بووە لە ئێستادا گەڕاوەتەوە بارشەلۆناو وەکو سەفیری ئەو یانەیە دەست بەکارە،ڕۆناڵدینھۆ دوو جار تۆپی زێڕینی وەرگرتووە کە دەدرێت بە باشترین یاریزانی جیھان و بە فریاد ڕەسی بارشە لۆنای ئەوکاتە ناسراوە کە لە ساڵی ٢٠١٣ کەناڵی بارسا تیڤی کە تایبەتە بە یانەی بارسا وەکو وەفایەک بۆ ئەو ئەفسانەی تۆپی پێیە ڕاپۆرتێکی لەسەر ئەم یاری زانە ئامادەکرد بە ناوی when barca smile again (واتا کەی بارسا دوبارە پێکەنیەوە) کە باسی سەرکەوتویی بۆندی ئەم یاریزانە ئەکات.
ھەروەھا سەرۆکی یانەی بارسا خوان لاپۆرتا لە کاتی بۆندی ڕۆنالدینھۆ بۆ بارسا ئەڵێت (ڕاستە کە ئێمە لە بەستنی بۆند لەگەڵ ئەستێرەیەکی وەکو بێکھام سەر کەوتو نە بوین بەڵام ئێستا من مانگم بۆ ھێناون)
دەستپێکی ژیانی وەرزشی ڕۆناڵدینھۆ لەیانەی گریمۆی بەڕزیلی بووە کە لەساڵی ١٩٩٨لەگەڵ یانەی جامی لیپرتادۆسی بردەوە ھەر ئەوەش بوو یانەکانی ئەوڕووپا کەوتنە گرنگی پێدانی جگە لەوەش لەساڵی ١٩٩٩ کۆپا سۆل و لەھەمان ساڵیش نازناوی ڕیۆ گراند دو سۆلی لەگەڵ یانەکەی بردەوە، دواجار ڕۆناڵدینھۆ ڕووی کردە ئەوڕووپا و یانەی پاریسان جێرمانی فەڕەنسی ھەڵبژارد
لەساڵی ٢٠٠١ ڕۆناڵدینھۆ چووە یانەی پاریس ساینت جێرمان بەبڕی ٥١٠٠٠٠ یۆڕۆ لەیەکەم وەرزی لەگەڵ یانەکەی توانی ٩ گۆل لەکۆی ٢١ یاری تۆمار بکات سەرەتا لەگڵ یانەکەی بەدرێژی ژمارە ٢١ یاری کرد بەڵام لەوەرزی ٢٠٠٢-٢٠٠٣ دا ژمارەی درێسی کرد ژمارە ١٠ ی پۆشی
خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە لە ساڵی ٢٠٠٤ بیری لە کڕینی داڤێد بێکھام کردەوە بەڵام دواتر ئەم یاریزانە پەیوەندی کرد بە یانەی ڕیال مەدرید ەوە بۆیە خوان لاپۆرتای سەرۆکی بەرشلۆنە بیری لە یاریزانێکی تر کردەوە کە ئەویش ڕۆناڵدینھۆ بوو، دواجار لەساڵی ٢٠٠٥ ڕۆناڵدینھۆ ڕووی کردە یانەی بەرشلۆنە لەیەکەم وەرزی ٢٠٠٤-٢٠٠٥ دا ئاستێکی بێ وێنەی پێشکەش کرد لەگەڵ ھاوڕێ کامیڕۆنیەکەی ساموێڵ ئیتۆ کە لەیەکەم وەرزی دا ٢٠٠٤-٢٠٠٥ توانی تۆپی زێڕینی وەرگرت کە دەدرێتە باشترین یاریزانی تۆپی پێ لە جیھان دا بە ھۆی ئەو ئاستە بەرزەیەوە تەواوی یانەکانی ئەوڕووپا ئارەزووی کڕینی ئەویان ھەبوو، بەڵام دوای ئەوە لەوەرزی ٢٠٠٧ بەھۆی چوونە یانە شەوانیەکانەوە و کات بەسەردن ڕۆناڵدینھۆ لەیانەی بەرشلۆنە بۆ وەرزی دواتر فرۆشرایە یانەی ئەیسی میلانی ئیتالی کەدەکاتە ساڵی ٢٠٠٨
لەساڵی ٢٠٠٧ ڕۆنالدینھۆ ڕووی کردە یانەی میلان لە خوولی کاتچیۆی ئیتالی لەکۆی ٧٠ یاری تەنیا ٢٠ گۆلی تۆمارکردبوو لەگەڵ یانەی میلان ئاستی ناوبراو بەتەواوی دامرکا بەھۆی دووبارە پەیوەندی کردنی بەیانە شەوانەکانەوە ڕۆنالدینھۆ لەگەڵ میلانۆ نەیتوانی تاکە نازناوێکیش بەدەست بھێنێت و سێ وەرزی بە بەتاڵی لەگەڵ یانەکە بەسەر برد
ڕۆناڵدینھۆ بەمەبەستی گەڕانەوەی بۆ ئاستی جارانی و بەشداری کردنی لە جامی جیھانی ساڵی ٢٠١٤ی بەڕازیل گەڕایەوە ووڵاتەکە و ڕووی کردە یانەی فلامینگۆ لەم یانەیەشدا لە ساڵی ٢٠١١ توانی لە ٢٥ یاریدا لەگەڵ فلامینگۆ ١٥ گۆل تۆمار بکات
دوای زۆربوونی کێشەکانی لەگەڵ فلامینگۆ، بە ھۆی پابەند نەبوون بە ڕاھێنانەکان و دابەزینی ئاستی، لە ساڵی ٢٠١٢ ڕوویکردە یانەی ئەتلەتیکۆ مینێرۆ و درێسی ژمارە ٤٩ـی پۆشی.
سەرەتا ڕۆناڵدینھۆ لەگەڵ تیپی لاوانی بەڕازیل دەستی بە یاریکردن کرد تێیدا توانیان جامی جیھانی لەساڵی ١٩٩٧ بەدەستبھێنن و توانی لەم پاڵەوانیەتیە دوو گۆل تۆمار بکات، دواتر بۆ ھەڵبژاردەی یەکەمی نیشتیمان بەڕازیلی بانگێشتکرا، لەگەڵ ئەم ھەڵبژاردەیەش لەساڵی ١٩٩٩ توانیان جامی کۆپا ئەمریکا بەدەست بھێنن و لە ساڵی ٢٠٠٢ لە جامی جیھانی کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو بوو توانیان ئەم جامەش بەدەست بھێنن دوای بردنەوەیان لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا، دوا جار لەساڵی ٢٠٠٥ توانیان جامی کیشوەرکان لە چنگ ئەرجەنتینەکان بڕفێنن ئەم دەستکەوتەش بەدەست بھێنن
سەرچاوە:
یانە | وەرز | خوول | جام | ئاستی کیشوەر | ھیتر | گشتی | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ئاست | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | ||
یانەی گرێمیۆ | ١٩٩٨ | Brasileirão | ١٤ | ١ | ٢ | ٠ | ١٥ | ٣ | ١٧ | ٤ | ٤٨ | ٨ |
١٩٩٩ | ١٧ | ٦ | ٣ | ٠ | ٤ | ٢ | ٢٤ | ١٥ | ٤٨ | ٢٣ | ||
٢٠٠٠ | ٢١ | ١٤ | ٦ | ٦ | — | ٢٢ | ٢١ | ٤٩ | ٤١ | |||
گشتی | ٥٢ | ٢١ | ١١ | ٦ | ١٩ | ٥ | ٦٣ | ٤٠ | ١٤٥ | ٧٢ | ||
پاریس سان جێرمان | ٢٠٠١–٠٢ | Division 1 | ٢٨ | ٩ | ٦ | ٢ | ٦ | ٢ | — | ٤٠ | ١٣ | |
٢٠٠٢–٠٣ | ٢٧ | ٨ | ٦ | ٣ | ٤ | ١ | — | ٣٧ | ١٢ | |||
گشتی | ٥٥ | ١٧ | ١٢ | ٥ | ١٠ | ٣ | — | ٧٧ | ٢٥ | |||
بارسێلۆنا | ٢٠٠٣–٠٤ | لا لیگا | ٣٢ | ١٥ | ٦ | ٣ | ٧ | ٤ | — | ٤٥ | ٢٢ | |
٢٠٠٤–٠٥ | ٣٥ | ٩ | ٠ | ٠ | ٧ | ٤ | — | ٤٢ | ١٣ | |||
٢٠٠٥–٠٦ | ٢٩ | ١٧ | ٢ | ١ | ١٢ | ٧ | ٢ | ١ | ٤٥ | ٢٦ | ||
٢٠٠٦–٠٧ | ٣٢ | ٢١ | ٤ | ٠ | ١١ | ٣ | ٢ | ٠ | ٤٩ | ٢٤ | ||
٢٠٠٧–٠٨ | ١٧ | ٨ | ١ | ٠ | ٨ | ١ | — | ٢٦ | ٩ | |||
گشتی | ١٤٥ | ٧٠ | ١٣ | ٤ | ٤٥ | ١٩ | ٤ | ١ | ٢٠٧ | ٩٤ | ||
ئەی سی میلان | ٢٠٠٨–٠٩ | خولی تۆپی پێی ئیتالیا | ٢٩ | ٨ | ١ | ٠ | ٦ | ٢ | — | ٣٦ | ١٠ | |
٢٠٠٩–١٠ | ٣٦ | ١٢ | ٠ | ٠ | ٧ | ٣ | — | ٤٣ | ١٥ | |||
٢٠١٠–١١ | ١١ | ٠ | ٠ | ٠ | ٥ | ١ | — | ١٦ | ١ | |||
گشتی | ٧٦ | ٢٠ | ١ | ٠ | ١٨ | ٦ | — | ٩٥ | ٢٦ | |||
یانەی فلامینگۆ | ٢٠١١ | Brasileirão | ٣١ | ١٤ | ٥ | ١ | ٣ | ٢ | ١٣ | ٤ | ٥٢ | ٢١ |
٢٠١٢ | ٢ | ١ | ٠ | ٠ | ٨ | ٢ | ١٠ | ٤ | ٢٠ | ٧ | ||
گشتی | ٣٣ | ١٥ | ٥ | ١ | ١١ | ٤ | ٢٣ | ٨ | ٧٢ | ٢٨ | ||
ئەتلەنتیکۆ مینیرۆ | ٢٠١٢ | Brasileirão | ٣٢ | ٩ | ٠ | ٠ | — | — | ٣٢ | ٩ | ||
٢٠١٣ | ١٤ | ٧ | ٢ | ٠ | ١٤ | ٤ | ٨ | ٦ | ٣٨ | ١٧ | ||
٢٠١٤ | ٢ | ٠ | — | ٩ | ١ | ٤ | ٠ | ١٥ | ١ | |||
گشتی | ٤٨ | ١٦ | ٢ | ٠ | ٢٣ | ٥ | ١٢ | ٦ | ٨٥ | ٢٧ | ||
یانەی کویرتارۆ | ٢٠١٤–١٥ | Liga MX | ٢٥ | ٨ | ٤ | ٠ | — | — | ٢٩ | ٨ | ||
یانەی فلۆمێنزی | ٢٠١٥ | Brasileirão | ٧ | ٠ | ٢ | ٠ | — | — | ٩ | ٠ | ||
کۆی گشتی | ٤٤١ | ١٦٧ | ٥٠ | ١٦ | ١٢٦ | ٤٢ | ١٠٢ | ٥٥ | ٧١٩ | ٢٨٠ |
سەرچاوە:
ھەڵبژاردە | ساڵ | یاری | گۆڵەکان |
---|---|---|---|
بەڕازیل | ١٩٩٩ | ١٣ | ٧ |
٢٠٠٠ | ٥ | ١ | |
٢٠٠١ | ٤ | ١ | |
٢٠٠٢ | ١٠ | ٤ | |
٢٠٠٣ | ٨ | ٢ | |
٢٠٠٤ | ١٠ | ٦ | |
٢٠٠٥ | ١٢ | ٦ | |
٢٠٠٦ | ٩ | ٠ | |
٢٠٠٧ | ١١ | ٥ | |
٢٠٠٨ | ٢ | ٠ | |
٢٠٠٩ | ٣ | ٠ | |
٢٠١٠ | ١ | ٠ | |
٢٠١١ | ٥ | ١ | |
٢٠١٢ | ١ | ٠ | |
٢٠١٣ | ٣ | ٠ | |
گشتی | ٩٧ | ٣٣ |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆناڵدینھۆ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕۆناڵدینھۆ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.