پاسپۆرت، گەشتنامە یان گوزەرنامە (بە ئینگلیزی: Passport) بریتییە لە پەڕاوێکی فەرمی بۆ گەشتکردنی ھاوڵاتیان، کە بۆ دەرەوەی سنووری وڵاتەکەیان بەکاری دێنن.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
لەو وڵاتەی گەشتی بۆ دەکەن لە بڕی ناسنامە یاخود ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان بەکاری دێنن. پاسپۆرت پەڕاوێکە ئەوە نیشان دەدات کە لەلایەن وڵاتەکەیەوە کە ناوی لەسەر نوسراوە پشتگیری کراوە. بەھۆیەوە دەتوانێت بچێتە ئەو وڵاتەی کە ڕێگەی پێدراوە بە گوێرەی ئاماژەی پاسپۆرتەکەی. گەشتنامە پێک دێت لە نامیلکەیەکی بچووک کە وێنەی ھەڵگری پاسپۆرتەکەی لەسەرە لەگەڵ واژوو و ڕێکەوتی لەدایکبوون و تایبەتمەندییەکانی کەسی ھەڵگر. لە ھەندێک وڵات پەنجەمۆر و چاومۆری کەسی ھەڵگری لەسەرە ئەمەش بۆ زیاتر دڵنیابوونە لە دروستی پاسپۆرتەکە. ھەندێک لە ھاوڵاتیان لە ھەندێک وڵات لە کاتی گەشت پێویست ناکات پاسپۆرت ھەڵبگرن وەک دانیشتوانی زۆرێک لە وڵاتانی ئەورووپا کە تەنیا ناسنامەی وڵاتەکەی خۆیان ھەڵدەگرن لە کاتی گەشتیان لە چوارچێوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا. ھەروەھا ھاوڵاتیانی ئەمریکی دەتوانن گەشت بکەن بۆ مەکسیک و کەنەدا و دوورگەکانی کاریبی بەبێ پاسپۆرت کە تەنیا ناسنامە یان مۆڵەتی شوفێری ھەڵدەگرن. ھەڵگرانی گەشتنامە بۆ ئەوانەی لە خوار ١٨ ساڵی دان پێویستی بە ڕەزامەندیی باوانیان ھەیە بۆ گەشتکردن.
کۆنترین گەشتنامە دەگەڕێتەوە بۆ گەشتی نەحیمیا بۆ کێوی گۆتی ٤٥٠ پ.ز. (پەرتوکی پیرۆز٫گەشتی نەحیمیا٧:٢–٩) کاتێک بۆ گەشتکردنی مۆڵەت لە پاشای فارسەکان؛ ئەردەشێری یەکەم وەردەگرێت تا پەڕاوێکی پشتگیری بۆ بنووسێت بۆ ئەوەی بەناو خاکی گۆتیەکان ڕەت ببێت، ئەردەشێری یەکەم پەڕاوێکی بۆ دەنووسێت (بۆ پاشای دوای ڕووبارەکان) کە تێیدا داوا دەکات ڕێگەی پێبدەن بەناو خاکەکەتان ڕەت ببێت (پەرتوکی پیرۆز٫گەشتی نەحیمیا٧:٢–٩).
وشەی پاسپۆرت (گەشتنامە) بە ئینگلیزی (passport) لە (pass) پەڕینەوە و (porte) لەنگەری کەشتییەوە ھاتووە. لە سەدەکانی ناوەڕاست لە ئەورووپا ھاوڵاتیان دەیان توانی لە ڕێگای ناسنامەی ھەرێمەکەیان گەشت بکەن بەڵام بۆ دەرەوەی ئەورووپا کە لە ڕێگای بەندەرەکانەوە بەکەشتی گەشتیان دەکرد (١٨٦٠) پێویستیان بە پەڕاوێکی تایبەت ھەبوو تا لە بەندەرەکان ڕەت ببن بەمە پەڕی (passport) دروست بوو کە دواتر بەم شێوەیەی ئێستا پەرەی سەند. سەرەتای سەدەی نۆزدەیەم لەگەڵ سەرھەڵدانی شۆڕشی پیشەسازی ھاوڵاتیان زیاتر پێویستیان بە گەشت ھەبوو بە مەبەستی پەیداکردنی ھەلی کار، بەمە پاسپۆرت داواکاری زیاتری کەوتەسەر. لە کاتی دەرکەوتنی دیاردەی داگیرکاری لەلایەن زۆرێ لە وڵاتانی ئەورووپا بووە شتێکی پێویستی گشتی و لە جیھان بڵاوبووەوە. پێشتریش بەمەبەستی گەشت بۆ ناوچەکانی ژێردەستی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و ڕووسی گەشتنامە بەکارھاتووە.
ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پاسپۆرت تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پاسپۆرت, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.