بەپێی یەکدەنگی کۆمەڵگا نەکرا.
--—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ١٧:٥١، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
سڵاو بەخێرھاتیت ئەم پاڵاوتنە جیاوازە لە تەواوی پاڵاوتنەکانی تر بۆ مەبەستێکی تایبەت و بارودۆخێکی تایبەت کراوەتەوە، بۆ زانینی بابەتەکە تکایە لە دیوەخان (بابەتی یەکەم)، (بابەتی دووەم) بخوێنەوە بە شێوەیەکی سادە بیخەمە ڕوو ھەڵبژاردنی دوو بەڕێوەبەرە بۆ ماوەیەکی کاتی بەمەبەستی بەرزکردنەوە و بەرەو پێشبردنی ویکیپیدیای سۆرانی، ، کۆمەڵگاکە لە ئێستادا لە سستیەکی بەڕێوەبەری دایە بۆ رزگاربوونی لەم بارودۆخە دوو بەڕێوەبەر خۆیان دەپاڵێون بۆ ماوەی شەش مانگ.
سڵاو، من ھەریاد، ماوەی ساڵێک و چوار مانگە ھاتمە ناو ویکیپیدیاوە و لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠٢٠ ھەژمارم دروستکرد و ھەر ئەو ڕۆژە یەکەم وتارم دروستکرد. تا ئێستا ٧٩ وتارم لە ویکیپیدیادا نووسیوە و چەندین داڕێژە، پۆل، و پەڕەی ترم لە بۆشاییی ناوەکانی تردا دروستکردووە، و زیاتر لە ٥٢٠٠ دەستکاریم ھەیە و لە ویکیی عەرەبی وتارم نووسیوە، دەستکاریم کردووە. وە لە پرۆژە خوشکەکانی تر بەتایبەت ویکیدراو بەشداریم ھەبووە. بڕوانە بەشدارییەکانم و ئەو پەڕانەی دروستم کردوون و دەمەوێت توانای دەسەڵاتی سڕینەوە و ھێنانەوەی پەڕەکان، لۆگی پاراستن، بەربەستکردنی خراپەکارانم ھەبێت. سپاس بۆ متمانە پێکردنم بۆ شەش مانگی داھاتوو. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ٠٩:٠٤، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
من هیچ گومانێکم لە دڵسۆزی ئێوە نییە، بگرە لە منیش زۆر زیاتر کاتی خۆتان تەرخان کردووە. بەڵام پێموانییە کە کارەکان لەسەر بەڕێوبەرانی ئێستا کەڵەکە بووبێت؛ هەمووی تەنیا ٣٥ پەڕە لە ژێر تاگی سڕینەوەن، کە دەکرێت بە ٣٠ خولەک هەمووی بسڕدرێتەوە بەڵام لێرە کارەکان وەستاون بەوەیە کە هەندێ لەو پەڕانە پێویستیان بە وتووێژە.
لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو ئەوا خراپەکاری زۆر کەم ڕوویداوە، زۆرینەشیان لەماوەیەکی کەمدا ڕێگریان لێکراوە، هەندێکیان تەنها ١ خولەک بەسەریدا تێپەڕیوە و پووچەڵکراونەتەوە.
سەبارەت بە پاراستنی وتارەکانیش ئەوا بەپێی پێویست کراوە، هەر وتارێک هەڕەشەی لەسەر بووبێت ئەوا پاراستنی بۆ کراوە. بەڵام وتارێک نموونە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوا لە ئاستێکی باشدا نەنووسراوە بۆیە هێشتا شایەنی ئەوەیە کە خەڵکی بێن و باشتری بکەن. دەزانم کە جۆرەکانی پاراستن جیاوازە بەڵام کە وتارەکان هەڕەشەیان لەسەر نییە و لە ئاستێکی باشدا نین ئەوا باشترە هەر کراوەبن.
بە ڕوانینی من ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە ڕووی تەکنیکییەوە بەقەد قەبارەکەی زۆریش پێشکەوتووە و ئەوەندە کێشەی تەکنیکیمان نییە. بڕواننە ویکیپیدیای کورمانجی ئەوا زۆر کێشەی هەیە بەڵام ئەوەندە خەریکی لایەنە تەکنیکییەکان نین. پێموایە ویکیپیدیا پێویستی بە کەمپەینی باشتر هەیە بۆ ناساندنی لەسەر ڕووپەری ئینتەرنێت و هەمیش لە ژیانی ڕاستەقینە لەڕێی ئەنجامدانی وۆرکشۆپ لە قوتابخانە، زانکۆ یان کتێبخانە گشتییەکان کە لە هەموو شارێکدا هەیە، بۆیە من زیاتر چاوەڕێی ئەو کەسە دەکەم کە ببێتە بەڕێوبەر کە کەمپەینی بەرفراوان بکات بۆ ناساندنی ویکیپیدیا و پێویستییەکانی ئێستامان پڕبکاتەوە کە بریتییە لە هاتنی کەسانی نوێ بۆ ویکیپیدیا. بێگوومان دەبێت چەند نموونەیەکی هەبێت لەو کارەشدا. هەر کەسێکیش بۆ کەمپەین کرد پێویستی بە پشتگیری دارایی هەبێت ئەوا ویکیمیدیا خەرجییەکانی دەگرێتە ئەستۆ لەڕێی یوزەرگرووپی کوردییەوە.
کۆتا قسەی من ئەوەیە کە بگەڕێینەوە باشترکردنی وتارەکان، ویکیپیدیای کوردی لە ئێستادا پێویستی بە پێداچوونەوەی زۆرێک لە وتارەکانە بێگوومان ئێمە دەبێت باشتریشیان بکەین لەوەی دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین یان جێیان بهێڵین. Kushared (لێدوان) ٠٦:٢٨، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
زۆر سپاس بۆ بەشداریکردنی ھەمووان لە دەنگدانەکە ئامانجی سەرەکیی ئەو پاڵاوتنە چالاک نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی بوو بەڵام وا دیارە بەرێوەبەران لەم چەن ڕۆژەدا دەستیان بە چالاکی کردووەتەوە، ھیوادارم و چاوەروانی بەردەوامیان لێدەکەم (نەک یەک دوو ڕۆژ دواتر ون بن، چون ھەموو کردەوەیەک کە بەڕێوەبەران دەیکەن لێرە دەنووسرێت) و کاربکەن لەو شوێنانەی پێویستی بە بەرێوەبردن ھەیە، ھەر بۆیە لەلایەن خۆمەوە وەک پاڵێوراوێک خۆم دەکشێنمەوە و ئەنجامی پاڵاوتنەکەش داخستنە بەبێ ئەوەی ببرێتە مێتا. سپاس! ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ١٥:٣٩، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
خۆناساندن: من ساکورا ئەو ماوەیەی لەناو ھەمووتان بووم و دەزانن کارەکانم لە ویکیپیدیا چۆن بووە، ئێستاش ھەوڵ دەدەم بە وەرگتنی چەن تووڵێکی بەڕێوەبەرایەتی تر بتوانم زیاتر یارمەتی ویکییپدیا بدەم سپاس بۆ متمانە پێکردنم بۆ شەش مانگی داھاتوو. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ٠٧:٤٥، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
تۆ و ئێپین ئەو ماوەیەی لە ویکی بووم، بەو کارانەتان، ئەوەندەی لەسەر ئەعسابی ئێمە بوون و کاتی ئێمەشتان بە فیڕۆ دا، ئەوەندە چاکەتان بۆ ویکی نەبوو. پێشتریش پێم وتی کە ڕێگەی ئێپینت گرتۆتە بەر. ئەمە دژایەتی و سکاڵاکانی من لە ئێپین وتووێژ:زەین، وتووێژ:کار (فیزیک)، وتووێژ:کێندرا لەست داهاتووی تۆش لە بوونە بەڕێوەبەر لەمە چاکتر نابێت. ئەمەیە دڵسۆزیی ئێوە بۆ ویکی؟ لێدوانی دەروازە:کوردستان ڕەخنەگرتن له بەڕێوەبەران بە بیانووی ئەوەی خۆتان ببنە بەڕێوەبەر و بە تاگلێدان و پێشنیاری سڕینەوە ویکی کاول کەن؟! سەیرەکەی ئەوەیه کاکی دڵسۆزمان کە بوو بە بەڕێوەبەر لەبەر تاگی سڕینەوەلێدان کاتی نەما دڵسۆزیی خۆی بۆ دەروازەی کوردستان بسەلمێنیت. ویکیپیدیا پێویستی بە بەکارهێنەری دڵسۆزه، نەک بەڕێوەبەری تاگلێدان و سڕینەوه. نازانم بەڕاستی تا ئێستا چ گوڵێکت لەسەری ویکی داوە کە بووی بە بەڕێوەبەر، گوڵەکەمان بۆ بکەی بە دەستەگوڵ! لە وتووێژی وەڕەزکەر و پڕۆژەی وەڕەزکەر و ڕەخنە لە بەڕێوەبەران بەدەر؟ خۆزگە ویکی لەگەڵ ئەم هەموو سیاسەتە، سیاسەتێکیشی هەبا نەیهێشتبا ھەندێک کەس بێن کێبەرکێ بکەن لەسەر زیادکردنی ژمارەی دەستکاری بۆ بوونە بەڕێوەبەر و لادان لە ئامانجی سەرەکیی ویکیپیدیا.Şûşe وتووێژ ١٧:٠٩، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
من هیچ گومانێکم لە دڵسۆزی ئێوە نییە، بگرە لە منیش زۆر زیاتر کاتی خۆتان تەرخان کردووە. بەڵام پێموانییە کە کارەکان لەسەر بەڕێوبەرانی ئێستا کەڵەکە بووبێت؛ هەمووی تەنیا ٣٥ پەڕە لە ژێر تاگی سڕینەوەن، کە دەکرێت بە ٣٠ خولەک هەمووی بسڕدرێتەوە بەڵام لێرە کارەکان وەستاون بەوەیە کە هەندێ لەو پەڕانە پێویستیان بە وتووێژە.
لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو ئەوا خراپەکاری زۆر کەم ڕوویداوە، زۆرینەشیان لەماوەیەکی کەمدا ڕێگریان لێکراوە، هەندێکیان تەنها ١ خولەک بەسەریدا تێپەڕیوە و پووچەڵکراونەتەوە.
سەبارەت بە پاراستنی وتارەکانیش ئەوا بەپێی پێویست کراوە، هەر وتارێک هەڕەشەی لەسەر بووبێت ئەوا پاراستنی بۆ کراوە. بەڵام وتارێک نموونە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوا لە ئاستێکی باشدا نەنووسراوە بۆیە هێشتا شایەنی ئەوەیە کە خەڵکی بێن و باشتری بکەن. دەزانم کە جۆرەکانی پاراستن جیاوازە بەڵام کە وتارەکان هەڕەشەیان لەسەر نییە و لە ئاستێکی باشدا نین ئەوا باشترە هەر کراوەبن.
بە ڕوانینی من ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە ڕووی تەکنیکییەوە بەقەد قەبارەکەی زۆریش پێشکەوتووە و ئەوەندە کێشەی تەکنیکیمان نییە. بڕواننە ویکیپیدیای کورمانجی ئەوا زۆر کێشەی هەیە بەڵام ئەوەندە خەریکی لایەنە تەکنیکییەکان نین. پێموایە ویکیپیدیا پێویستی بە کەمپەینی باشتر هەیە بۆ ناساندنی لەسەر ڕووپەری ئینتەرنێت و هەمیش لە ژیانی ڕاستەقینە لەڕێی ئەنجامدانی وۆرکشۆپ لە قوتابخانە، زانکۆ یان کتێبخانە گشتییەکان کە لە هەموو شارێکدا هەیە، بۆیە من زیاتر چاوەڕێی ئەو کەسە دەکەم کە ببێتە بەڕێوبەر کە کەمپەینی بەرفراوان بکات بۆ ناساندنی ویکیپیدیا و پێویستییەکانی ئێستامان پڕبکاتەوە کە بریتییە لە هاتنی کەسانی نوێ بۆ ویکیپیدیا. بێگوومان دەبێت چەند نموونەیەکی هەبێت لەو کارەشدا. هەر کەسێکیش بۆ کەمپەین کرد پێویستی بە پشتگیری دارایی هەبێت ئەوا ویکیمیدیا خەرجییەکانی دەگرێتە ئەستۆ لەڕێی یوزەرگرووپی کوردییەوە.
کۆتا قسەی من ئەوەیە کە بگەڕێینەوە باشترکردنی وتارەکان، ویکیپیدیای کوردی لە ئێستادا پێویستی بە پێداچوونەوەی زۆرێک لە وتارەکانە بێگوومان ئێمە دەبێت باشتریشیان بکەین لەوەی دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین یان جێیان بهێڵین.Kushared (لێدوان) ٠٦:٢٨، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
لێدوان: لە پەڕەیەکی دیکەش لێدوانم نووسی، دەمەوێت جەختی لێ بکەمەوە کە بەلای منەوە گرنگترین شت بۆ بەکارھێنەری چالاک و بۆ بەڕێوەبەریش ئەوەیە کە کوردی (ڕێزمان و ڕێنووس) زۆر بەباشی بزانێت. کێشەی گەورە و فراوانی ویکیمان ئەوەیە کە زۆرێک لە وتارەکان پێویستییان بە خاوێنکردنەوە و چاکسازیی ڕێنووس و ڕێزمانە. زۆربەی بەکارھێنەرە نوێیەکانیش ئەو کێشەیەیان ھەیە. من یەک دوو جار پێشنیارم بۆ کردی کە خاڵەکانی پەڕەی ڕێنووسی کوردی بخوێنیتەوە، ڕەنگە لەو کاتەوە باشتر بووبن بەڵام ھێشتاش زۆر ھەڵەی ڕێنووس دەبینم لەو لێدوانانەی نووسیوتن. جا ئەگەر کەسێک ببێتە بەڕێوەبەر و نەیتوانی بە بەکارھێنەرە نوێیەکان بڵێت نووسینەکانتان ئەو کێشەیەی ھەیە یان ھەڵە لە نووسینەکانی خۆی ھەبێت، ئەوە دەبێتە گرفت. ئەوەش بڵێین کە دروست نووسین لە ویکیپیدیا ئەرکە نەک ئەوەی خەڵک ئازاد بێت چۆن بنووسێت، لە ھەر ویکییەکی دیکەش وتارێکیان ناوێت کە پڕ بێت لە ھەڵەی نووسین. من پشتگیریی ھەوڵ و ماندووبوونەکانیشت دەکەم، جا ئەگەر ئێستاش بە ئەرێ دەنگم نەدا ھیوادارم عادز نەبن. لە زۆر لایەنەوە باش لە ویکیپیدیا تێگەیشتوویت و دەکرێت دوای ئەوەی لە بابەتی ڕێنووس و ڕێزمانیش زیاتر پێش چوون، ئەو کات داوایەکی دیکە پێشکەش بکەن. سەرچیا — ١٨:٤٧، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
بۆ خاتوو شووشە @Amine yousefi: سڵاو بەخێرھاتیت بۆ ئێرە ، گەر بە ڕاستەوخۆیی قسەمان کردبوایە دەموت تۆزێک ئارامبە و برۆ پشوویەک وەرگرە دواتر وەرەوە قسەیەک دەکەین ، بەھەرحال ھەوڵ دەدەین بە ئارامییەوە شتەکان بێنینەوە سەر خۆی و ھەڵە تێگەیشتنەکان چارەسەر بکەین، من لە قسەکانت ھەنێک پێشنیارم بینی، وە ڕەخنەم بینی، وە ھەنێک قسەم بینی بەڕأستی لێرە نابێت بکرێت و دەزانم لە تورەیی ئەم قسانەتان کردووە بەڵام ئاگادار بن ھەنێک لە قسەکان پەلاماری کەسین، با دەست بکەین بە ڕوونکردنەوەکان: سەرەتا وتنی ھیچ دڵسۆزیەکم لەتۆ نەبینیوە بەبیرورای من زیادەڕەوی کردنە من نامەوێ بەشدارییەکانی خۆم بخەمەڕوو و منەت بەسەر ھیچ بەکارھێنەرێکی تر بکەم و لێرە ئاماژەی پێنادەم، لە قسەکانت ئاماژەت بە پڕۆژەی وپ:پڕۆژەی سەرچاوەدانان کرد کە ماوەیەکی زۆرە ئەم پڕۆژەیە وەستێنراوە، لە پەڕەی سەرەکی پڕۆژەکەش ڕوونمان کردۆتەوە کەبۆچی پڕۆژەکەمان ڕاگرتووە، وە ھەر لەسەرەتاوەش ئامانجی پڕۆژە ئەوە نەبوو شت بسڕینەوە بەڵکو ئامانجەکە ئەوە بوو کوالێتی وتارەکان بەرز بکەینەوە دووبارە، ئەویش بە ئاگاداری سوور، نەک ئاگاداری سپی، ئاگاداری سوور لێرە مەبەستم ئەوەیە فشار دەحاتە سەر بەکارھێنەران بۆ ئەوەی سەرچاوەکە زیاد بکەن، ئاگاداری سپی لێرە مەبەستم ئەو داڕێژانە بوو وەک {{بێسەرچاوە}} {{یەک سەرچاوە}} کە ماوەیەکی زۆرە بەکارمان ھێناوە و سوودی نەبووە و سەدان وتار لەسەر یەک کەڵەکە بووە نازانم ئێوە چەن ئاگادارن و لێکۆلینەوەتان لە باسەکە کردووە یان چەن وردن و وردەکارییەکان دەزانن بڕوانە ئێرە ئەمە یەکەم جاری پڕۆژەکە بوو کە دەستم پێکرد دوو بەڕێوەبەرم لێ ئاگادار کردەوە کە من ئامانجم چییە لەو کارە، دواتر نەک تەنھا ئەو دوو بەڕێوەبەر دوای ماوەیەک ھەستام بانگھێشتنامەیەکم دروست کرد تەواوی بەکارھێنەرە چالاکەکان بەپێی پێویست ھەموویان بانگھێشت کران لەناویدا بە بەڕێزیشتەوە[1]
لەناو نامەی بانگھێشت نامەکە نوسرابووئەگەر لێرە تاگکراویت ئەوە مانای ئەوەیە ئاگاداربکرێیتەوە بەم نزیکانە تاگی پێشنیاری سڕینەوە بۆ چەن کۆمەڵە وتارێکی بێسەرچاوەی ویکیپیدیا دەستپێدەکات، کە ئامانج لێی سەرچاوەدانانە نەک سڕینەوەیان داوات لێدەکرێت بەشداری بکەیت لە زیادکردنی سەرچاوە بۆ ھەر یەک لەو وتارانەی کە لەپەڕەی سەرەکیدا دادەنرێت.
ئەمە واتا من بە ھەمووانم وتووە تکایە ئاگاداربن پڕۆژەکە چییە و ئامانجی چییە و چی دەکات بەڵام نازانم سەرم سوورماوە بۆچی دوای ئەو ڕوونکردنەوانە دژایەتی کرام ڕۆژێک دوای ئەوە لە دیوەخان [2] بێگومان تۆ بانگھێشت نامەکەت پێگەیشتبوو دژایەتی کردن لێرە دوو مانای ھەیە ئاگاداری باسەکان و وردەکارییەکان نین یان پەلاماری کەسی کە ھەردووکی کێشەیە بۆ ئێمە لە ویکیپیدیا، کە قسەکانی بەڕێزتان وا دەریدەخات ئاگاداری تەواوی باسەکان نەبن،وە سەبارەت بەوەی بەکارھێنەرانم بەم دەردە بردووە نازانم لەکوێ کاری وام کردووە بڕوانە ئەمە کاردانەوەی بەکارھێنەران بوو دوای ئەوەی زانیان مەسەلە چییە[3][4][5][6][7][8] وەک ئەوەی لەسەرەوە ئاماژەم پێدا من پڕۆژەکەم ڕوونکردۆتەوە ئامانج چییە لێی بەڕێزتان ئاگادار نین نابێت ئاوا زوو بڕیار بدەن بەڕاستی من ھەست بە نائارامییەکی زۆر دەکەم ئاوا تکایە گەر کێشەیەکت ھەیە وەرە پەڕەی وتووێژەکەم چارەسەری بکەین و لەیەک تێبگەین، باسی بەرێز Epine دەکەی ھەرچۆنێک بێت دەستکاری و بەشدارییە بەنرخەکانی بەڕێز Epine لەرووی تەکنیکیەوە دیارە و شتێک نییە لەبیر بکرێت، تۆ نابێت ئاوا ڕابردوو لەدڵ بگریت و لەبەر چەن وتارێکی ڕابردوو کە ناکۆکی لەسەر بووە ھەر باسی بکەیت ھەموومان ھەڵە دەکەین باشترین شت ئەوەیە ھەوڵ بدەین چارەسەری بکەین (کە من ئاگادارییەکی تەواوم نییە لە ڕابردوو چی ڕوویداوە)، و تکات لێدەکەم و دەێلێمەوە دەست ھەڵبگرە لە پەلاماردان گەر کێشەیەکت ھەیە گفتوگۆی لەسەر دەکەین چونکە وتنی "تۆش باشتر نابیت" پەلاماری کەسییە، لێرە ئێمە پێویستە شارستانیانە بین و بە ئەتەکێتی ویکیپیدیاوانییەوە ھەڵسوکەوت لەگەڵ یەکتر بکەین ھەر بۆ نموونە ئەو پڕۆژەیەی باست کرد ئەزانی بۆچی وەستێنرا؟ چونکە بەرێز Kushared ھات ڕوونی کردەوە کە بۆچی پڕۆژەکە دەبێت بوەستێنرێت و چۆن بەڕێگەیەکی سەرکەوتووانە تر کارەکان بەرێ بکەین، ھەموومان خزمەتی ویکیپیدیامان کردووە و بە دەستکاری ھەمووان گەیشتووە بە ئەمڕۆ، ژمارەی دەستکاری چییە تێناگەم ئەوەنە گرنگ بووە لێرە؟ دەستکاری پەڕەی خۆڵەپەتانێکەت ژمارەی دەستکاریت زیاد دەکات، ئایا من نەتوانم ھیچ بکەم و دەستکاری ھیچ نەکەم لەبەر خاتری ئەوەی ژمارەی دەستکاریم زیاد نەکات؟ بێگومان ھەڵەیە ژمارەی دەستکاری شتێکی ئاسایە و خۆی زیاد دەبێت، شووشە گیان من لێرەوە کۆتایی بە قسەکانم دێنم و زۆر درێژتری ناکەمەوە بەڵام کۆتا قسەکانم ئەوەیە تکایە لێکدانەوەت باش بێت بەرامبەر ویکیپیدیاوانەکانت، و کینەی رابردوو ھەڵمەگرە گەر شتێک ھەیە وەرە پێمان بڵێ چارەسەری دەکەین، من نامەوێ لێرە باسی ھیچ کارێکی خۆم بکەم و شەرم دەکەم بێم کار و چالاکییەکانی خۆم لێرە باس بکەم و ھیچ منەتی لەسەر کەس نییە و من خۆم ئەو بەشداریانەم کردووە، ھیوادارم جارێکی تر شتی وا دووبارە نەبێتەوە. زۆر سوپاس! --—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ١٩:٢١، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
زۆر سپاس بۆ بەشداریکردنی ھەمووان لە دەنگدانەکە ئامانجی سەرەتای ئەو پاڵاوتنە چالاک نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی بوو بەڵام وا دیارە بەرێوەبەران لەم چەن ڕۆژەدا دەستیان بە چالاکی کردووەتەوە، ھیوادارم و چاوەروانی بەردەوامیان لێدەکەم و کاربکەن لەو شوێنانەی پێویستنی بە بەرێوەبردن ھەیە، ھەر بۆیە لەلایەن خۆمەوە وەک پاڵێوراوێک خۆم دەکشێنمەوە و ئەنجامی پاڵاوتنەکەش داخستنە بەبێ ئەوەی ببرێتە مێتا زۆر سوپاس! – بۆ بەشداریکردن --—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ١٥:١٤، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پاڵاوتن بۆ دوو بەڕێوەبەر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.