ئەم پەڕەیە داواکارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ویکیپیدیا نیشان دەدات.
ئەگەر دەتھەوێت خۆت ناونووس بکەیت تکایە:
کاتی ئێستا: ٠٣:٥٣:٤٩, ٢٨ ئازاری ٢٠٢٤ (کاتی جیھانی UTC)
نوێکردنەوەی لاپەڕە |
کرا 5 پشتگیری، 1 دژایەتی، 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٢٠:١١، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)
سڵاو من ھۆگر، ماوەی ٢ ساڵ زیاترە لە ویکیپیدیا بەشدارم، سەرەتایی دەست پێکردن و یەکەم دەستکارییم لەژێر ناوی (ھۆگر سڵاح) بوو. لەماوەی یەک ساڵ بەشدارییم چەند کارێکم ئەنجام دابوو شارەزاییەکی کەمم لە ویکیپیدیا ھەبوو، ئەوەندەشی دەمزانی لەسایەیی کاک (ئارام) و کاک (محەممەد) بوو، ئەو دوو کەسە یارمەتیمیان دەدا، پاش (نزیک ساڵێک) خۆم پاڵاوت بۆ بەڕێوەبەری بەڵام وادیار بوو کە زوو بوو، ھەروەھا زۆریش شارەزاییم نەبوو، بۆیە خۆپاڵاوتنەکم ئەنجامێکی باشی نەبوو بۆم و نەمتوانی دەربچم. ھەڵبەتە ئێستا (دوای دووساڵ) لە کارکردنی بەردەوام (وە گۆڕینی ناوی بەکارھێنەریم بۆ Tessla)، بەیارمەتی زۆری بەڕێوەبەرێکی نوێ شارەزاییەکی تەواوم لەسەر سیاسەت و ڕێساکان و ھەروەھا کارە تەکنیکی و گرینگەکانی ویکیپیدیا پەیدا کرد، لە ئێستایا خاوەنی سێ مافم، تا توانیومە کارێکی زۆرم بە مافەکانم کردووە و سوودم لێیان بینیووە، ھەروەھا لە ماڵپەڕی PublicTestWiki خۆم شارەزایی تووڵەکانی بەڕێوەبەری کرد، ئەتوانم بڵێم ھەموو کارەکانی ویکیپیدیا شارەزام لە ئێستادا ئامادەم بۆ ھەر خزمەتێک بەم زانستنامەیە، ھەروەھا لە بەشدارییەکانم دیارە کە بەکارھێنەرێکی چالاکم و ڕۆژانە کارەکانم چۆن بوونە و شایەدیم بۆ دەدەن. تا ئێستا (٩١٠ وتار - ١٦٢٠ پۆل)م درووست کردووە، نزیکەی دوومانگێک دەبێت خۆم فێری دەروازە کرد و لە ئێستایا ٩ دەروازەم درووست کردووە، چەندین وتاری کۆڵکەم درێژ کردۆتەوە، چەندین ناوی وتارم گۆڕیووە کە کێشەیان ھەبووە، وە دانانی دەروازەکان بۆ وتارەکان، بڕواننە بەشدارییەکانم، ھەروەھا دانانی تاگەکان گەر وتارێک پێویستی پێ بووبێت، وە ھەوڵی چاککرنی ڕێنووس و شێوازی نووسینەکانیشم داوە، ھەر ھەڵەیکم کردبێت و ئاگادارکرابێتمەوە دڵنیام دووبارەم نەکردۆتەوە و لێوەی فێر بوومە، ھەربۆیە خۆم پاڵاوت و دەمەوێت تا تەمەنێکی زۆر لە ویکیپیدیای سۆرانی خزمەت بکەم و کاتەکانم لەم زانستنامەیە بەسەربەرم، چونکە ئەوەندەی کۆمەڵگا بزانێت و ئاگاداربێت من یەکێکم لە بەرکاھێنەرە چالاکەکان و لە ئێستایا بەڕێوەبەران زۆر چالاک نیین جگە لە یەکێکیان، ڕەنگە ئێوەش ئاگاداری ئەمانە بن، وە ھەموو مەرجەکانی خۆپاڵاوتنم تێدایە، لێرەوە قسەکانم کۆتایی پێ دێنم، و ڕای ئێوە ماوە بۆ ئەم خۆپاڵاوتنە، سووپاس. Tessla (وتووێژ) ٢٠:٣٧، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
سڵاو @Tessla: جاری پێشوو کە من ئاگام لە ویکیپیدیا ھەبوو، دەنگم پێت دا. بەڵام ئەو کاتە ھەم بۆ تۆ زوو بوو و ھەمیش نەدەبوو دەنگم پێت دابایە. بەگشتی ئەزموونێکی باش نەبوو. بۆ ئەم پاڵاوتنەی ئێستات و ئەم جارەیان بەڕاستی ئەستەمە من بتوانم بڕیارێکی باش بدەم چونکە ئەمساڵ نە زۆر ئاگام لە ویکیپیدیا ھەبووە، نە ئاگام لە بەشدارییەکانی تۆیش ھەبووە. تەنیا ئەوەی کە بیزانم لەوەتەی کە من دیار نەماوم، تۆ گەڕاویتەتەوە ئەوەش ھەواڵێکی زۆر دڵخۆشکەرە کە ویکییەکەمان لەکاتی چۆڵبوونی، جار بۆ جار کەسێکی کۆن یا نوێ دێت بەدەمییەوە و لە چۆڵبوونی دەپارێزرێت. وەک ئاگام لە ویکیپیدیا نەبوو، لە دیسکۆرد ئاگاداریم لەسەر وتارەکان بۆ دەھات و تۆیش زۆر چالاک دەردەکەوتیت. بەھەرحاڵ، ئێستا دەتوانی پێم بڵێی لە نێوان پاڵاوتنی پێشوو و ئەم جارە چیی نوێ فێر بوویتە؟ یان کە بوویتە بەڕێوەبەر چی دەکەیت؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٢:٣٢، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)
سڵاو @Tessla: من پرسیارێکم ھەیە لەسەر پاراستن چۆن دەزانین پەڕەیەک شایەنی پاراستنە یان نا؟ و ماوەی پاراستنەکە و ئاستی پاراستنەکە لەڕێگەی چییەوە دەزانین چەندی پێویستە؟ ،ئەگەرچیش من لێرە بوومە و بەشدارییەکانتم بینیوە و ئاگاداری شارەزاییتم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٤:٥١، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)
سڵاو @Tessla: تۆ یەکێکی لە بەکارهێنەرە باشەکانمان،
@Tessla: هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ١٧:٣٠، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)
سڵاو کاک @ھۆگر، ئەبینم دووبارە چالاک بوویتەوە دوای ئەو ماوە زۆرە بەخێربێیتەوە. بە ھەرحاڵ وەکو ڕای من بۆ ئەم داوایە بە شتێکی زەرووری نازانم لە ئێستایە کە بەڕێوەبەری تر زیاد بکرێن. چونکە زیاد کردنی ژمارەی بەڕێوەبەر سوود بە ویکیپیدیا ناگەیەنێت، بەڵکو لەسەر چالاکیی بەندە. بڕیاری کۆتاییش لە دەستی کۆمەڵگایە. سپاس ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ١١:١١، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)
سڵاو کاک Épine باشە بۆچی تەنها باسی خراپکاریت کردووە ؟!، ئەی باشە نابێت من بەکارهێنەرەکە بەربەست بکەم ئەگەر هەر بەردەوام بوو ؟!، هەر ئەمڕۆ خراپکارییەکی بەردەوام لە ویکی دەکرا و من پووچەڵم کردەوە بەڵام نەمدەتوانی دوای هۆشداری بەربەستی بکەم ئایا دەتەوێت ئاوا دژی خراپکاری بوەستمەوە ؟! یەکسەر ناچاربووم برۆم ساکورا ئاگادار بکەمەوە و باشبوو ئەو هات کارەکەی چارەسەر کرد، ئەی باشە جگە لەوە چەندین کاری تر هەیە کە لەسەرەوە زۆریش باسم کردوون بە بەڕێوەبەری نەبێت ناکرێن ئەو کارانە، کەواتە بۆ ئەوەیان دەڵێیت چی ؟!، وە هەروەها گەر سەیری بەشی بەکارهێنەرە چالاکەکان بکەیت دەبینیت کە بەس من و ساکورا بەردەوام لە ڕیزبەندی یەکەم و دووەمین و بەس ساکورا دەتوانێت ڕووبەروویان بێتەوە و هەندێجار ئەویش کاتی نییە و هیلاک دەبێت ئەی نابێت من لەوێ بم ؟!، هیوادارم پێداچوونەوەیەک بۆ بڕیارەک بکەیت و پشتگیری لە بەڕێوەبەرێکی نوێ بکەیت و تا کەسانی نوێ و چالاک جێگەی بەڕێوبەرە ناچالاکەکان بگرنەوە و بەردەوام ویکی دەستکاری و کاری تێدابکرێتەوە و ویکییەکی چالاک بێت، وە گەر پێداچوونەوەش ناکایت و سووریت لەسەر بڕیارەکەت، ئەوا کێشە نییە و ڕای خۆتە و ئازادیت، وە هەروەها سووپاس. Tessla (وتووێژ) ٢٢:٠٩، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)
@-Haryad: و @Sakura emad: دەتانەوێت پێش کۆتایی هاتنی بەرواری وتووێژ ڕایبگرن؟.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ١٣:١١، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)
کرا بڕوانە داواکارییەکە لە مێتا پیرۆزە @Tessla: بەھیوای کاری باش بۆ ویکیپیدیای سۆرانی و ڕاپەڕاندنی ئەو ئەرکە بەڕێوەبەرایەتییانەی تەواو نەکراون🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٢٠:١١، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)
کرا. ١١ پشتگیری، ١ دژ، و ١ بێلایەن (بڕوانە ئەنجام) ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢١:٢٠، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
سڵاو لەھەمووتان من ساڵێکە بەشداری ویکیپیدیا دەکەم (ویکی سۆرانی، و ھەردوو ئینگلیزیەکە Simple/En) لە سەرەتای بەشداریکردنم تەنھا خەریکی نووسینی وتار بووم، دواتر پاسم داوەتە شوێنەکانی تریش و ویستوومە شارەزایی لە ناوچەکانی تریش دروست بکەم، لەکاتی بەشداریکردنم ھەڵەم کردووە و ھەوڵی ڕاستکردنەوە و فێربوونم داوە، وە زۆر سوودم لە بەڕێوەبەرانی ویکیپیدیا وەرگرتووە بە تایبەتی (Aram, Kushared, Oshwah، Ferien: لە مامەڵە و ئەتەکێت و شێوازی بەڕێوەبردنیان، میھرەبانیان) دووبارە خۆم بۆ بەڕێوەبەراییەتی دەپاڵێومەوە لەسەر ھەمان ئەو ئامانج و مەبەستەی پێشوو (یەک، دوو)، کە ئەوەنەی لە توانام دایە و لە زانیارییم دایە بتوانم بەشەکانی ویکیپیدیا بەرەو پێش ببەم، زۆر جێبەجێکاری ھەیە دەمەوێت ئەنجامی بدەم بەڵام لەبەر کەمی و نەبوونی تووڵی پێویست نەمتوانیوە ئەنجامییان بدەم، پاراستنی پەڕەکانی ویکیپیدیا، دوورخستنەوەی زیان بە شێوەیەکی ئاسانتر، یارمەتیدانی بەکارھێنەران بەتایبەت تازەکارەکان، وە ھەوڵی باشترکردنی زانستنامەکە بدەم، گەر ھەر پرسیارێکتان ھەیە یان ئەتانەوێت شتێکی زیاترم لەسەر بزانن خۆشحاڵ دەبم بە وەڵامدانەوەیان زۆر سوپاس! --—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ٠٩:٢٩، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
پشکنین بۆ ھەژمارەکەم بکە • بەشدارییە سڕاوەکان • گواستنەوەکان • لۆگی دروستکردنی بەکارھێنەر • بەربەستکردن • لۆگی بەربەستن • • total • • • email | • rfas • rfb • arb • rfc • lta • checkuser • بووکەڵەکاری • socks | rfar • rfc • rfcu • ssp | مافەکانی ئێستا • تۆماری مافەکان (ناوخۆ) • تۆماری مافەکان (سەرانسەری/مێتا) | مافەکان • renames • bots • blocks • پاراستنەکان • سڕینەوەکان • | UHx • UtHx • UtE)
دژ. بەر لە ھەموو شتێک سپاسی بەشدارییەکانی جنابت لە ویکیپیدیای کوردیدا دەکەم. دەنگی من ھەر وەک جاری پێشوو دژە. ھۆکارەکانیشی زۆرن.
دیارە ویکیپیدیا کۆمەڵێک سیاسەت و ڕێسای ھەیە و گشتمان شارەزاری ئەمانە ھەین. بەڵام من پێم وایە بەکارھێنەران بەر لەوەی کە شارەزاری ئەم سیاسەتانە بن، دەبێ خەمخۆری ویکیپیدیا بن؛ نەک بە بیانووی فڵان سیاسەت و فیسار ڕێسا پێدا بێنە وتارەکان و کار و پیشەیان ببێتە تاگلێدان لە پەڕەکان. ئەم کارانە ھیچ سوودێکیان نییە و ھیچ خزمەتێک بە ویکیپیدیا نییە. تاگی سڕینەوە لێدان لە وتارێک کە بەجوانی نووسراوە بەڵام سەرچاوەی نییە خزمەت نییە و خیانەتە.
جاری پێشوو بەکارھێنەرێک کە دوایی بوو بە بەڕێوەبەر ھەر بە پشتەوانەی ئەم سیاسەتانە وای لە دوو بەکارھێنەری باشی ویکیپیدیا کرد تەرخی ئێرە بکەن. بێجگە لەم دوو کەسە ھەر ئەم بەڕێوەبەرە و تا ڕادەیەک جنابت واتان کرد یەکی تریش ماڵاوایی بکا. بریا سەدی وەک من ماڵاوایییان کردبا بەڵام ئەو نەیکردبا. ئێستاش چی تر نامەوێ ئەم تەجرەبە ناخۆشانە دووپات ببنەوە.
ئەگەر بەپێی ئەم سیاسەت و ڕێسایانەش بێ، جنابت کۆمەڵێک پۆلی (تا ڕادەیەک بێسوود و) بەتاڵتان چاک کردووە. ئایا نازانن پۆلی بەتاڵ دەبێ بسڕدرێتەوە؟ پاشان ئەم بەکارھێنەرە عەرەبە کە کوردی نازانێ چۆنی زانی جنابت بۆ بەڕێوەبەریەتیی کاندیدا بوون؟ ئیشاڵا کە جنابتان بانگتان نەکردووە چون ئەمەش دژی سیاستەکانە.
وەک جاری پێشووش دەڵێم بەڕاستی کارێکی وا لەسەر عەرز نەماوەتەوە پێویستمان بە بەڕێوەبەری تر ھەبێ بەخوا دوو سێیەکیشمان زیادین یەکیان ھەر خۆم. زۆر سپاس. -- چالاک وتووێژ ١٧:٥٢، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
بێلایەن. بەردەوام حەزدەکەم کەسانەکی چالاک ببنە بەڕێوبەر بەڵام لێرە لە بەرامبەر ئەو هەموو نووسین و خزمەتە کە ئەمن دەیبینم لە ویکیپیدیا ئەوەندەی بەڕێوبەران کەمتەرخەم بوونە ئەکتیڤ نەبوونە یاخوود خۆیان تووشی کاری بێ سوود دەکەن و خەریکی کاری نا پێویست دەبن خەریکی پڕۆژە باوەکان نین لە بەرامبەردا چەندین کاری باش و پێویستیان کردیە، بەلام لەلایەکی دیکە ئەوەندەی ئەمن دژایەتی و رقەکینەم لە نێوان بەڕێوبەران و بەڕێوبەران لەگەر ئەندامان دیتیە لە نێوان بەکارهێنانەران و بەکارهێنەران لەگەر بەڕێوبەران نەدیتیە، بێگوومان چەندین بەڕێوبەری چاک و باشیش هەن کە دەتوانم باسی ماندی بوون و باش بوونیان بکەم، هەروەها هەست ئەکەم پێویستە بەڕێوبەران زیاتر بن بە ئامانجی چالاکبوونیان زیاتر، لەبەر ئەو هۆکارانە ناتانم تەوفیق بکەم لۆیە بێلایەنی هەڵدەبژێرم بەڵام هیوای باش بوون و چالاکبوونی زیاترت لۆ دەخوازم. شەهید (لێدوان)
وەڵامدانەوەی بەڕێز چالاک@Calak: سپاس بۆ خزمەتەکانی ئێوەش کە بۆ ویکیپیدیا کردووتانە، من ئەوەنەی بیرمە تا ئێستا یەک کاری وامان کردووە ئەویش پڕۆژەییەکی ویکیپیدیا بوو بەناوی (پڕۆژەی سەرچاوەدانان) کە ئامانجی پڕۆژەکە سڕینەوە نەبوو بەڵکو ئامانجی سەرەکی زیادکردنی سەرچاوە بوو بۆ وتارەکان (بڕوانە ئێرە) ھۆکاری ئەوەی تاگی پێشنیاری سڕینەوەم دەخستە سەر ئەوە بوو تاگی (بێسەرچاوە) ھیچ سوودی نەبوو بۆ بەکارھێنەران و گوێیان پێی نەدەدا دەمویست لە ڕێگەی پێشنیاری سڕینەوە نامەیەکیان بۆ بچێت و فشار بخاتە سەر بەکارھێنەر کە سەرچاوە زیاد بکات، نەک سڕینەوەیان! و دوو بەرێوەبەریش لەم کارە ئاگادار کراونەتەوە، وابزانم ئاگادار نیت بەڵام ھەر دوای ماووەییەکی کورت پڕۆژەکە ڕاگیرا (بڕوانە ئێرە) لەبەر ئەوەی بەڕێز @Kushared: ئامۆژگاری کردم کە ئەم کارە ڕابگرین و ڕێگەییەکی باشتری پێ وتم کە بیگرینە بەر بۆ زیادکردنی سەرچاوەکان لەسەر وتارەکانمان.
وە باسی کەسێکت کرد، و ناچارم ناوی بھێنم چونکە بەڕاستی تۆمەتە بلێی من ئەو بەکارھێنەرم ناچار کردووە بڕوات، بەڕێز چالاک، شووشە خان لەبەر من نەڕۆیشتووە، بەڵکو خۆی دەلێت کە لەبەر ئەوەی کاتی نییە و ناتوانێت وەک جاران لێرە چالاک بێت.
سەبارەت بە بەکارھێنەر ڕویام ئەگەر سەیری پەڕەی وتووێژەکەم بکەیت دەبینی من خەریکی وەرگێڕانی ئەو وتارانەم کە ئەوان ئاماژەیان پێداوە جگە لە وەرگێرانی وتار ھیچ شتێکی تر نییە و من بەھیچ شێوەیەک داوا نە لە ڕوویام، نە لە ھیچ کەسێکی تر نەکردووە بێن دەنگم بۆ بدەن، بۆ زیاتر ڕوونکردنەوەش، گەر بچیتەوە دوایین گۆڕانکارییەکانی ئەو ڕۆژەی ڕویام دەنگی داوە سەیری ئەم وێنەیە بکە دەبینی پێشووتر من خەریکی نوێکردنەوەی ئەم پەڕەیە بووم و ڕویامیش لە دوایین گۆرانکارییەکانەوە زانیوویەتی نەک من بچم داوای لێ بکەم دەنگم پێ بدات، گەر ھەر باوەڕیش ناکەیت کێشە چییە من ڕویام تاگ دەکەم و پرسیاری لێدەکەم.
وە نەک کار نەماوەتەوە، ڕۆژانە کار ھەیە و کەڵەکەی بەڕێوەبەریمان ئەوەندە زۆرە لە ژماردن نایەن، کاری بەڕێوەبەری ئەوەنە پێویستە بکرێت لە ژماردن نایەن، وەک ڕەخنەیەکیش بۆچی ئێوە نایەنە ویکی و پێداچوونەوەیەکی تێرو تەسەلی بۆ بکەن ئینجا دەزانن چەند کار ماوەتەوە لەم ویکیپیدیایە، بەداخەوە کە دەڵێی منیش زیادم، نەک ھەر زیاد نیت، بەڵکو ئەوەنە بێ چالاکییە لەڕووی بەرێوەبردنەوە نەک من بەتەنھا بەرێوەبەرێکی تریش خۆی کاندید بکات ھێشتا بەتەواوی پێویستی بەڕێوەبەری پڕ ناکەینەوە و لە ئاست کارەکانی نابین.🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٩:٣٢، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
وەڵام بۆ @Calak: سڵاو کاک چالاک، باوەڕ بکە (کە دەزانم خۆشت لە من و ھەموو ئەوانەی لێرەن باشتر دەزانی) کە @Sakura emad: بۆ خزمەتکردنی پڕۆژەکە لێرەیە و دڵسۆزە. من لەباتی ئەو، ئەو گشتە دژایەتییە بکرابایەم، زۆر دەمێک بوو ئێرەم چۆڵ کردبوو. مەسەلەی تاگلێدان نەماوەتەوە و کۆن بووە. ئەوەتا من چەند مانگێک لێرە نەبووم کەچی ھەر ئەو پەڕانەی کە جێم ھێشتبوون ھەر ئەوانەن تاگیان لەسەرە. وتارێک کە بەجوانی نووسرابێ، ماوەتەوە، بەڵام بەڕاستی من خۆم پێم حەیفە جەماعەتێک بێن و بە وەرگێڕەکەی مایکرۆسۆفت و بە دەقەیەک کۆپی پەیستێک بکەن و تەواو. گەر وا بڕوا ئیتر کارمان لێرە تەواو بووە. بۆ مەسەلەی ئەو بەڕێوەبەرەش من نامەوێت لە ئاستی ئەو بەکارھێنەرەی کە وازی ھێنا کەم بکەمەوە، بەڵام بەڕاستی بۆ ئەو کاتە بەشداریی کەم بوو واتە شتێکی وا نەبوو بە بەراورد بە بەڕێوەبەرەکە. دواتر (کە وتووێژەکانیش ماون) خۆی وتی کە ھیچم لە دڵدا نەماوە و باسەکەی داخستووە، بەڵام کە بەشداری ناکات مانای ئەوە نییە ھێشتاکە بەڕێوەبەرەکە ھەڵەیە. کەواتە وازھێنانی بە ویستی خۆی بووە. بڕوا بکە ئەو بەڕێوەبەرە کارگەلێکی ئێجگار باشی بۆ ویکیپیدیا کرد؛ بەڕاستی دەڵێم شۆڕشێکی کرد. دەزانم کە زۆر جاران ئێمە لە یەکتری تووڕە بووینە و ھەندێ جار قسەکانمان لە دڵ دەگرین، بەڵام لەکۆتایییدا ئێمە بەیەکەوە لێرە کار دەکەین و ھەر دەبێت یەکتری قبووڵ بکەین. بۆ مەسەلەی بەڕێوەبەرانی ئێستا کە پێشتریش لێرە من و ئەوانی تریش دانمان پێدا نا کە ھیچ کاممان ئەوەندە چالاکیمان نەماوە. باوەڕ بکە ئەوە پێنج دانە ساڵە لە ویکیپیدیام تەنیا سێ کەسم بینی کە بەکەڵکی بەڕێوەبەری بێن. یەکیان شووشە خان بوو کە ئەو پێشمان وت، بەڵام خۆی حەزی نەکرد ببێتە بەڕێوەبەر و ئەوی تریش ساکاتا گینتۆکی بوو، بەس ئەویش ئێستا وەک کەسێکی ئاسایی بەشداری دەکات. ھۆگریش ھەبوو، بەس ئەو زۆر پەلەی کرد. کەسی سێیەم کە پێنج دانە ساڵە چاوەڕێیم، ساکوورایە! دەبێت چەند ساڵی تر لێرە بین تا کەسێکی وەک ساکوورا ڕوو بکاتە ئێرە؟ بە قەد ھەر ھەموومان چالاکە. نەک ھەر لێرە بەڵکوو ئاگام لێیە لە چەندین پڕۆژەی تری ویکیمیدیا چالاکە و لە تێست ویکیش ئامرازەکان تاقی دەکاتەوە پێش ئەوەی بەدەستیان بێنێ. کێ لە ئێمە وای کردووە؟ بۆ ئەو بابەتەش، من بڕوام وا نییە ڕوویام پێی وترابێ چونکە ماوەیەکە داوای وەرگێڕانی وتار لە ساکوورا دەکات. شتێکی ھێندە گەورەش نییە. باوەڕ دەکەیت گەر بە ویستی خۆمان بێ، جگە لە Kushared ھەر چوارەکەی ترمان واز لە بەڕێوەبەری دێنین؟ ئەویش تەنیا لەبەر خەمخۆرییەکەی دەمێنێتەوە کە من دەزانم چەندە لە خەمی ئەم پڕۆژەیەیە. توخوا با لەسەر بنەمای قین کار نەکەین. کاک چالاک تۆ خۆشت دەزانی کە ساکوورا چەندە گونجاوە بۆ بەڕێوەبەری، بەڵام دڵنیام لەبەر شووشە خان بێتاقەتی. منیش ئەو توانایەی ئەوسام نەماوە و دوور نییە منیش دوور بکەومەوە. دەبێت ویکیپیدیا لەسەر من پەکی بکەوێت؟ ئەسڵەن تۆ خۆت ئەوەت پێ خۆش نییە. ببوورە، بەڵام دەبێت من پشتگیریی بکەم. کۆتایی قسەشم بەوە دەھێنم کە بۆ مەسەلەی شووشە خان بەڕاستی پێم ناخۆشە، بەڵام ھەوڵێکی لەگەڵ دەدەم کە بێتەوە و ھیوادارم تکا و داواکەم لە عەرز نەدات. لەگەڵ ڕێزم بۆ ھەمووتان. ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢١:٠٢، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
@Ruwaym: یا عزیزی اسف ان أذعجک، یا ریام أنک تعرف ھنا احنا نفعل تصویت للإداریون، وأنا مرشح للإداری، و مستخدم @Calak: یفکر انا طلبت منک حتی تصوت لی؟ وانا بدی انک اشرح لھم ھل أنا طلبت منک ھیک شی؟ اسف ان حکیت معک بھدی الطریقة ولاکن @Calak: یرید یتأکد ذا اننی حکیت معک لکی تصویت لی لو لا. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٢١:٢٦، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
بەکارھێنەری نوێ دێتە ویکیپیدیای کوردی وتارێک دەنووسێ سەد جۆرە تاگی لێ دەدەن! سەد پەیامی ھۆشدار لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی دادەنێن. کابرای بەدبەخت لە ترسان دڵی دەتۆقێ دەڕوا چاو لە پشت سەریشی ناکات! ئێوە بەم کارانەتان، بەم تاگ و تاگبازی و سیاسەتبازییانەتان کەستان لە ویکیپیدیا نەھێشت و شکستتان بە ویکیپیدیا ھێنا! چاک دەزانم سەد ساڵی تریش قسەی من ناسەلمێنن بۆیە درێژە بە قسەکانم نادەم. ھەر ئێستاش کەس بەشداری ناکا نازانم دەتانھەوێ بەڕێوەبەرایەتی بۆ کێ یان بۆ چی بکەن! خۆ تاگلێدان بەڕێوەبەرایەتیی گەرەک نییە! سپاس.-- چالاک وتووێژ ٠٠:٠٧، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
بەڕێزان ھەندێکجار دەبینم حساب بۆ ڕا و دەنگی بەکارھێنەرەکان ناکەن و بەشێوەیەک لە شێوەکان بێبایەخ سەیری دەکرێت ، ئەگەر وابێت ھەر با بەڕێوبەرەکان لەناوخۆیان قسەبکەن و ئیتر ئەم دەگدان و بێنەوبردەی بۆچییە ؟ ئێمەش ماوەیەکی کەم نییە لێرەین بۆیە چاک و خراپ لێکجیادەکەینەوە.گەورەترین ڕەخنە کە تێبینیم کردووە لە ھەردووی مەسەلەی خۆ کاندیدکردنی ساکوورا لەلایەن ئەو کەسانەی خۆیان زیاتر بەخەمخۆر و دڵسۆزی ویکی دەناسێن بریتییە لە تاگلێدان و دروست کردنی پۆلی ناپێویست !!، کە ئەمە ماوەیەکی زۆرە ڕاگیراوە ،من لە سەرتادا کە وتارەکانم نوسی ، بەڕێوبەرەکان تاگیان لەسەردەدا و کێشەوگرفتەکانیان لە بەشی وتووێژ باس دەکرد ، بەتایبەتی کاک ئارام ، دەی نە پێمناخۆش بوو نە ڕۆیشتیشم بەڵکو بەردەوامیش بوووم و کێشەیەکم لەگەڵیدا نییە .بۆیە ئەمە بیانوویەکی تاڕادەیەکی زۆر لاواز و جێگای سەرنج نییە ،دەکرێت ئەوە بۆ بەکارھێنەران ڕوونبکرێتەوەکە ئەم تاگ لێدانانە بۆ دژایەتی تۆ نییە و بەڵکو بۆ باشتر بوونە.وە دەشکرێت ھەندێکجار بەشێک لە سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیای کوردی بۆ ئەم قۆناغەی ئێستامان پشتگوێ بخرێت ، بۆنموونە کورتە وتار .ئەگەر مەسەلەکەش نەبوونی متمانەیە و وادەزانن بۆ تێکدان لێرەیە ،ئەوە بەپێی ئەو کارانەی کردوویەتی ھیچ خراپەکاریەکی تێدانابینم و پێم وایە لە زۆرێک لە بەڕێوبەرانی ئێستاش چالاکترە ، بەبایەخەوە کاریان لەسەردەکات . خۆ ئەگەر دنیاش بوو ئەویش وەک پێویست نییە ،مافی بەڕێوبەری لێوەردەگرینەوە.جا بۆیە تکایە ئەم جۆرە دەنگدانانە ماوەی بۆ دابنرێت حسابێک بۆ دەنگی زۆرینە و کەمینە بکرێت .Kurd2021 (لێدوان) ٠٩:٤٧، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
┐────────────────└
کرا بڕوانە داواکارییەکە لە مێتا. پیرۆزە @Sakura emad:! دڵنیام کاری زۆر باش دەکەیت، بەڵام ئەم قسەیەم بۆ ئێستا ھەڵگرتبوو تا چاک لەبیرت بمێنێت. لەبیرت نەچێت کە ژیانێکی ترت لەدەرەوەی ویکیپیدیا ھەیە و ژیانی خۆشت بژی. سەرکەوتن بۆ تۆ! ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢١:٢٠، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
بەپێی یەکدەنگی کۆمەڵگا نەکرا. --—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ١٧:٥١، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
سڵاو بەخێرھاتیت ئەم پاڵاوتنە جیاوازە لە تەواوی پاڵاوتنەکانی تر بۆ مەبەستێکی تایبەت و بارودۆخێکی تایبەت کراوەتەوە، بۆ زانینی بابەتەکە تکایە لە دیوەخان (بابەتی یەکەم)، (بابەتی دووەم) بخوێنەوە بە شێوەیەکی سادە بیخەمە ڕوو ھەڵبژاردنی دوو بەڕێوەبەرە بۆ ماوەیەکی کاتی بەمەبەستی بەرزکردنەوە و بەرەو پێشبردنی ویکیپیدیای سۆرانی، ، کۆمەڵگاکە لە ئێستادا لە سستیەکی بەڕێوەبەری دایە بۆ رزگاربوونی لەم بارودۆخە دوو بەڕێوەبەر خۆیان دەپاڵێون بۆ ماوەی شەش مانگ.
سڵاو، من ھەریاد، ماوەی ساڵێک و چوار مانگە ھاتمە ناو ویکیپیدیاوە و لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠٢٠ ھەژمارم دروستکرد و ھەر ئەو ڕۆژە یەکەم وتارم دروستکرد. تا ئێستا ٧٩ وتارم لە ویکیپیدیادا نووسیوە و چەندین داڕێژە، پۆل، و پەڕەی ترم لە بۆشاییی ناوەکانی تردا دروستکردووە، و زیاتر لە ٥٢٠٠ دەستکاریم ھەیە و لە ویکیی عەرەبی وتارم نووسیوە، دەستکاریم کردووە. وە لە پرۆژە خوشکەکانی تر بەتایبەت ویکیدراو بەشداریم ھەبووە. بڕوانە بەشدارییەکانم و ئەو پەڕانەی دروستم کردوون و دەمەوێت توانای دەسەڵاتی سڕینەوە و ھێنانەوەی پەڕەکان، لۆگی پاراستن، بەربەستکردنی خراپەکارانم ھەبێت. سپاس بۆ متمانە پێکردنم بۆ شەش مانگی داھاتوو. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ٠٩:٠٤، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
من هیچ گومانێکم لە دڵسۆزی ئێوە نییە، بگرە لە منیش زۆر زیاتر کاتی خۆتان تەرخان کردووە. بەڵام پێموانییە کە کارەکان لەسەر بەڕێوبەرانی ئێستا کەڵەکە بووبێت؛ هەمووی تەنیا ٣٥ پەڕە لە ژێر تاگی سڕینەوەن، کە دەکرێت بە ٣٠ خولەک هەمووی بسڕدرێتەوە بەڵام لێرە کارەکان وەستاون بەوەیە کە هەندێ لەو پەڕانە پێویستیان بە وتووێژە.
لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو ئەوا خراپەکاری زۆر کەم ڕوویداوە، زۆرینەشیان لەماوەیەکی کەمدا ڕێگریان لێکراوە، هەندێکیان تەنها ١ خولەک بەسەریدا تێپەڕیوە و پووچەڵکراونەتەوە.
سەبارەت بە پاراستنی وتارەکانیش ئەوا بەپێی پێویست کراوە، هەر وتارێک هەڕەشەی لەسەر بووبێت ئەوا پاراستنی بۆ کراوە. بەڵام وتارێک نموونە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوا لە ئاستێکی باشدا نەنووسراوە بۆیە هێشتا شایەنی ئەوەیە کە خەڵکی بێن و باشتری بکەن. دەزانم کە جۆرەکانی پاراستن جیاوازە بەڵام کە وتارەکان هەڕەشەیان لەسەر نییە و لە ئاستێکی باشدا نین ئەوا باشترە هەر کراوەبن.
بە ڕوانینی من ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە ڕووی تەکنیکییەوە بەقەد قەبارەکەی زۆریش پێشکەوتووە و ئەوەندە کێشەی تەکنیکیمان نییە. بڕواننە ویکیپیدیای کورمانجی ئەوا زۆر کێشەی هەیە بەڵام ئەوەندە خەریکی لایەنە تەکنیکییەکان نین. پێموایە ویکیپیدیا پێویستی بە کەمپەینی باشتر هەیە بۆ ناساندنی لەسەر ڕووپەری ئینتەرنێت و هەمیش لە ژیانی ڕاستەقینە لەڕێی ئەنجامدانی وۆرکشۆپ لە قوتابخانە، زانکۆ یان کتێبخانە گشتییەکان کە لە هەموو شارێکدا هەیە، بۆیە من زیاتر چاوەڕێی ئەو کەسە دەکەم کە ببێتە بەڕێوبەر کە کەمپەینی بەرفراوان بکات بۆ ناساندنی ویکیپیدیا و پێویستییەکانی ئێستامان پڕبکاتەوە کە بریتییە لە هاتنی کەسانی نوێ بۆ ویکیپیدیا. بێگوومان دەبێت چەند نموونەیەکی هەبێت لەو کارەشدا. هەر کەسێکیش بۆ کەمپەین کرد پێویستی بە پشتگیری دارایی هەبێت ئەوا ویکیمیدیا خەرجییەکانی دەگرێتە ئەستۆ لەڕێی یوزەرگرووپی کوردییەوە.
کۆتا قسەی من ئەوەیە کە بگەڕێینەوە باشترکردنی وتارەکان، ویکیپیدیای کوردی لە ئێستادا پێویستی بە پێداچوونەوەی زۆرێک لە وتارەکانە بێگوومان ئێمە دەبێت باشتریشیان بکەین لەوەی دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین یان جێیان بهێڵین. Kushared (لێدوان) ٠٦:٢٨، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
زۆر سپاس بۆ بەشداریکردنی ھەمووان لە دەنگدانەکە ئامانجی سەرەکیی ئەو پاڵاوتنە چالاک نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی بوو بەڵام وا دیارە بەرێوەبەران لەم چەن ڕۆژەدا دەستیان بە چالاکی کردووەتەوە، ھیوادارم و چاوەروانی بەردەوامیان لێدەکەم (نەک یەک دوو ڕۆژ دواتر ون بن، چون ھەموو کردەوەیەک کە بەڕێوەبەران دەیکەن لێرە دەنووسرێت) و کاربکەن لەو شوێنانەی پێویستی بە بەرێوەبردن ھەیە، ھەر بۆیە لەلایەن خۆمەوە وەک پاڵێوراوێک خۆم دەکشێنمەوە و ئەنجامی پاڵاوتنەکەش داخستنە بەبێ ئەوەی ببرێتە مێتا. سپاس! ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ١٥:٣٩، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
خۆناساندن: من ساکورا ئەو ماوەیەی لەناو ھەمووتان بووم و دەزانن کارەکانم لە ویکیپیدیا چۆن بووە، ئێستاش ھەوڵ دەدەم بە وەرگتنی چەن تووڵێکی بەڕێوەبەرایەتی تر بتوانم زیاتر یارمەتی ویکییپدیا بدەم سپاس بۆ متمانە پێکردنم بۆ شەش مانگی داھاتوو. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ٠٧:٤٥، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
تۆ و ئێپین ئەو ماوەیەی لە ویکی بووم، بەو کارانەتان، ئەوەندەی لەسەر ئەعسابی ئێمە بوون و کاتی ئێمەشتان بە فیڕۆ دا، ئەوەندە چاکەتان بۆ ویکی نەبوو. پێشتریش پێم وتی کە ڕێگەی ئێپینت گرتۆتە بەر. ئەمە دژایەتی و سکاڵاکانی من لە ئێپین وتووێژ:زەین، وتووێژ:کار (فیزیک)، وتووێژ:کێندرا لەست داهاتووی تۆش لە بوونە بەڕێوەبەر لەمە چاکتر نابێت. ئەمەیە دڵسۆزیی ئێوە بۆ ویکی؟ لێدوانی دەروازە:کوردستان ڕەخنەگرتن له بەڕێوەبەران بە بیانووی ئەوەی خۆتان ببنە بەڕێوەبەر و بە تاگلێدان و پێشنیاری سڕینەوە ویکی کاول کەن؟! سەیرەکەی ئەوەیه کاکی دڵسۆزمان کە بوو بە بەڕێوەبەر لەبەر تاگی سڕینەوەلێدان کاتی نەما دڵسۆزیی خۆی بۆ دەروازەی کوردستان بسەلمێنیت. ویکیپیدیا پێویستی بە بەکارهێنەری دڵسۆزه، نەک بەڕێوەبەری تاگلێدان و سڕینەوه. نازانم بەڕاستی تا ئێستا چ گوڵێکت لەسەری ویکی داوە کە بووی بە بەڕێوەبەر، گوڵەکەمان بۆ بکەی بە دەستەگوڵ! لە وتووێژی وەڕەزکەر و پڕۆژەی وەڕەزکەر و ڕەخنە لە بەڕێوەبەران بەدەر؟ خۆزگە ویکی لەگەڵ ئەم هەموو سیاسەتە، سیاسەتێکیشی هەبا نەیهێشتبا ھەندێک کەس بێن کێبەرکێ بکەن لەسەر زیادکردنی ژمارەی دەستکاری بۆ بوونە بەڕێوەبەر و لادان لە ئامانجی سەرەکیی ویکیپیدیا.Şûşe وتووێژ ١٧:٠٩، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
من هیچ گومانێکم لە دڵسۆزی ئێوە نییە، بگرە لە منیش زۆر زیاتر کاتی خۆتان تەرخان کردووە. بەڵام پێموانییە کە کارەکان لەسەر بەڕێوبەرانی ئێستا کەڵەکە بووبێت؛ هەمووی تەنیا ٣٥ پەڕە لە ژێر تاگی سڕینەوەن، کە دەکرێت بە ٣٠ خولەک هەمووی بسڕدرێتەوە بەڵام لێرە کارەکان وەستاون بەوەیە کە هەندێ لەو پەڕانە پێویستیان بە وتووێژە.
لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو ئەوا خراپەکاری زۆر کەم ڕوویداوە، زۆرینەشیان لەماوەیەکی کەمدا ڕێگریان لێکراوە، هەندێکیان تەنها ١ خولەک بەسەریدا تێپەڕیوە و پووچەڵکراونەتەوە.
سەبارەت بە پاراستنی وتارەکانیش ئەوا بەپێی پێویست کراوە، هەر وتارێک هەڕەشەی لەسەر بووبێت ئەوا پاراستنی بۆ کراوە. بەڵام وتارێک نموونە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوا لە ئاستێکی باشدا نەنووسراوە بۆیە هێشتا شایەنی ئەوەیە کە خەڵکی بێن و باشتری بکەن. دەزانم کە جۆرەکانی پاراستن جیاوازە بەڵام کە وتارەکان هەڕەشەیان لەسەر نییە و لە ئاستێکی باشدا نین ئەوا باشترە هەر کراوەبن.
بە ڕوانینی من ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە ڕووی تەکنیکییەوە بەقەد قەبارەکەی زۆریش پێشکەوتووە و ئەوەندە کێشەی تەکنیکیمان نییە. بڕواننە ویکیپیدیای کورمانجی ئەوا زۆر کێشەی هەیە بەڵام ئەوەندە خەریکی لایەنە تەکنیکییەکان نین. پێموایە ویکیپیدیا پێویستی بە کەمپەینی باشتر هەیە بۆ ناساندنی لەسەر ڕووپەری ئینتەرنێت و هەمیش لە ژیانی ڕاستەقینە لەڕێی ئەنجامدانی وۆرکشۆپ لە قوتابخانە، زانکۆ یان کتێبخانە گشتییەکان کە لە هەموو شارێکدا هەیە، بۆیە من زیاتر چاوەڕێی ئەو کەسە دەکەم کە ببێتە بەڕێوبەر کە کەمپەینی بەرفراوان بکات بۆ ناساندنی ویکیپیدیا و پێویستییەکانی ئێستامان پڕبکاتەوە کە بریتییە لە هاتنی کەسانی نوێ بۆ ویکیپیدیا. بێگوومان دەبێت چەند نموونەیەکی هەبێت لەو کارەشدا. هەر کەسێکیش بۆ کەمپەین کرد پێویستی بە پشتگیری دارایی هەبێت ئەوا ویکیمیدیا خەرجییەکانی دەگرێتە ئەستۆ لەڕێی یوزەرگرووپی کوردییەوە.
کۆتا قسەی من ئەوەیە کە بگەڕێینەوە باشترکردنی وتارەکان، ویکیپیدیای کوردی لە ئێستادا پێویستی بە پێداچوونەوەی زۆرێک لە وتارەکانە بێگوومان ئێمە دەبێت باشتریشیان بکەین لەوەی دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین یان جێیان بهێڵین.Kushared (لێدوان) ٠٦:٢٨، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
لێدوان: لە پەڕەیەکی دیکەش لێدوانم نووسی، دەمەوێت جەختی لێ بکەمەوە کە بەلای منەوە گرنگترین شت بۆ بەکارھێنەری چالاک و بۆ بەڕێوەبەریش ئەوەیە کە کوردی (ڕێزمان و ڕێنووس) زۆر بەباشی بزانێت. کێشەی گەورە و فراوانی ویکیمان ئەوەیە کە زۆرێک لە وتارەکان پێویستییان بە خاوێنکردنەوە و چاکسازیی ڕێنووس و ڕێزمانە. زۆربەی بەکارھێنەرە نوێیەکانیش ئەو کێشەیەیان ھەیە. من یەک دوو جار پێشنیارم بۆ کردی کە خاڵەکانی پەڕەی ڕێنووسی کوردی بخوێنیتەوە، ڕەنگە لەو کاتەوە باشتر بووبن بەڵام ھێشتاش زۆر ھەڵەی ڕێنووس دەبینم لەو لێدوانانەی نووسیوتن. جا ئەگەر کەسێک ببێتە بەڕێوەبەر و نەیتوانی بە بەکارھێنەرە نوێیەکان بڵێت نووسینەکانتان ئەو کێشەیەی ھەیە یان ھەڵە لە نووسینەکانی خۆی ھەبێت، ئەوە دەبێتە گرفت. ئەوەش بڵێین کە دروست نووسین لە ویکیپیدیا ئەرکە نەک ئەوەی خەڵک ئازاد بێت چۆن بنووسێت، لە ھەر ویکییەکی دیکەش وتارێکیان ناوێت کە پڕ بێت لە ھەڵەی نووسین. من پشتگیریی ھەوڵ و ماندووبوونەکانیشت دەکەم، جا ئەگەر ئێستاش بە ئەرێ دەنگم نەدا ھیوادارم عادز نەبن. لە زۆر لایەنەوە باش لە ویکیپیدیا تێگەیشتوویت و دەکرێت دوای ئەوەی لە بابەتی ڕێنووس و ڕێزمانیش زیاتر پێش چوون، ئەو کات داوایەکی دیکە پێشکەش بکەن. سەرچیا — ١٨:٤٧، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
بۆ خاتوو شووشە @Amine yousefi: سڵاو بەخێرھاتیت بۆ ئێرە ، گەر بە ڕاستەوخۆیی قسەمان کردبوایە دەموت تۆزێک ئارامبە و برۆ پشوویەک وەرگرە دواتر وەرەوە قسەیەک دەکەین ، بەھەرحال ھەوڵ دەدەین بە ئارامییەوە شتەکان بێنینەوە سەر خۆی و ھەڵە تێگەیشتنەکان چارەسەر بکەین، من لە قسەکانت ھەنێک پێشنیارم بینی، وە ڕەخنەم بینی، وە ھەنێک قسەم بینی بەڕأستی لێرە نابێت بکرێت و دەزانم لە تورەیی ئەم قسانەتان کردووە بەڵام ئاگادار بن ھەنێک لە قسەکان پەلاماری کەسین، با دەست بکەین بە ڕوونکردنەوەکان: سەرەتا وتنی ھیچ دڵسۆزیەکم لەتۆ نەبینیوە بەبیرورای من زیادەڕەوی کردنە من نامەوێ بەشدارییەکانی خۆم بخەمەڕوو و منەت بەسەر ھیچ بەکارھێنەرێکی تر بکەم و لێرە ئاماژەی پێنادەم، لە قسەکانت ئاماژەت بە پڕۆژەی وپ:پڕۆژەی سەرچاوەدانان کرد کە ماوەیەکی زۆرە ئەم پڕۆژەیە وەستێنراوە، لە پەڕەی سەرەکی پڕۆژەکەش ڕوونمان کردۆتەوە کەبۆچی پڕۆژەکەمان ڕاگرتووە، وە ھەر لەسەرەتاوەش ئامانجی پڕۆژە ئەوە نەبوو شت بسڕینەوە بەڵکو ئامانجەکە ئەوە بوو کوالێتی وتارەکان بەرز بکەینەوە دووبارە، ئەویش بە ئاگاداری سوور، نەک ئاگاداری سپی، ئاگاداری سوور لێرە مەبەستم ئەوەیە فشار دەحاتە سەر بەکارھێنەران بۆ ئەوەی سەرچاوەکە زیاد بکەن، ئاگاداری سپی لێرە مەبەستم ئەو داڕێژانە بوو وەک {{بێسەرچاوە}} {{یەک سەرچاوە}} کە ماوەیەکی زۆرە بەکارمان ھێناوە و سوودی نەبووە و سەدان وتار لەسەر یەک کەڵەکە بووە نازانم ئێوە چەن ئاگادارن و لێکۆلینەوەتان لە باسەکە کردووە یان چەن وردن و وردەکارییەکان دەزانن بڕوانە ئێرە ئەمە یەکەم جاری پڕۆژەکە بوو کە دەستم پێکرد دوو بەڕێوەبەرم لێ ئاگادار کردەوە کە من ئامانجم چییە لەو کارە، دواتر نەک تەنھا ئەو دوو بەڕێوەبەر دوای ماوەیەک ھەستام بانگھێشتنامەیەکم دروست کرد تەواوی بەکارھێنەرە چالاکەکان بەپێی پێویست ھەموویان بانگھێشت کران لەناویدا بە بەڕێزیشتەوە[1]
لەناو نامەی بانگھێشت نامەکە نوسرابووئەگەر لێرە تاگکراویت ئەوە مانای ئەوەیە ئاگاداربکرێیتەوە بەم نزیکانە تاگی پێشنیاری سڕینەوە بۆ چەن کۆمەڵە وتارێکی بێسەرچاوەی ویکیپیدیا دەستپێدەکات، کە ئامانج لێی سەرچاوەدانانە نەک سڕینەوەیان داوات لێدەکرێت بەشداری بکەیت لە زیادکردنی سەرچاوە بۆ ھەر یەک لەو وتارانەی کە لەپەڕەی سەرەکیدا دادەنرێت.
ئەمە واتا من بە ھەمووانم وتووە تکایە ئاگاداربن پڕۆژەکە چییە و ئامانجی چییە و چی دەکات بەڵام نازانم سەرم سوورماوە بۆچی دوای ئەو ڕوونکردنەوانە دژایەتی کرام ڕۆژێک دوای ئەوە لە دیوەخان [2] بێگومان تۆ بانگھێشت نامەکەت پێگەیشتبوو دژایەتی کردن لێرە دوو مانای ھەیە ئاگاداری باسەکان و وردەکارییەکان نین یان پەلاماری کەسی کە ھەردووکی کێشەیە بۆ ئێمە لە ویکیپیدیا، کە قسەکانی بەڕێزتان وا دەریدەخات ئاگاداری تەواوی باسەکان نەبن،وە سەبارەت بەوەی بەکارھێنەرانم بەم دەردە بردووە نازانم لەکوێ کاری وام کردووە بڕوانە ئەمە کاردانەوەی بەکارھێنەران بوو دوای ئەوەی زانیان مەسەلە چییە[3][4][5][6][7][8] وەک ئەوەی لەسەرەوە ئاماژەم پێدا من پڕۆژەکەم ڕوونکردۆتەوە ئامانج چییە لێی بەڕێزتان ئاگادار نین نابێت ئاوا زوو بڕیار بدەن بەڕاستی من ھەست بە نائارامییەکی زۆر دەکەم ئاوا تکایە گەر کێشەیەکت ھەیە وەرە پەڕەی وتووێژەکەم چارەسەری بکەین و لەیەک تێبگەین، باسی بەرێز Epine دەکەی ھەرچۆنێک بێت دەستکاری و بەشدارییە بەنرخەکانی بەڕێز Epine لەرووی تەکنیکیەوە دیارە و شتێک نییە لەبیر بکرێت، تۆ نابێت ئاوا ڕابردوو لەدڵ بگریت و لەبەر چەن وتارێکی ڕابردوو کە ناکۆکی لەسەر بووە ھەر باسی بکەیت ھەموومان ھەڵە دەکەین باشترین شت ئەوەیە ھەوڵ بدەین چارەسەری بکەین (کە من ئاگادارییەکی تەواوم نییە لە ڕابردوو چی ڕوویداوە)، و تکات لێدەکەم و دەێلێمەوە دەست ھەڵبگرە لە پەلاماردان گەر کێشەیەکت ھەیە گفتوگۆی لەسەر دەکەین چونکە وتنی "تۆش باشتر نابیت" پەلاماری کەسییە، لێرە ئێمە پێویستە شارستانیانە بین و بە ئەتەکێتی ویکیپیدیاوانییەوە ھەڵسوکەوت لەگەڵ یەکتر بکەین ھەر بۆ نموونە ئەو پڕۆژەیەی باست کرد ئەزانی بۆچی وەستێنرا؟ چونکە بەرێز Kushared ھات ڕوونی کردەوە کە بۆچی پڕۆژەکە دەبێت بوەستێنرێت و چۆن بەڕێگەیەکی سەرکەوتووانە تر کارەکان بەرێ بکەین، ھەموومان خزمەتی ویکیپیدیامان کردووە و بە دەستکاری ھەمووان گەیشتووە بە ئەمڕۆ، ژمارەی دەستکاری چییە تێناگەم ئەوەنە گرنگ بووە لێرە؟ دەستکاری پەڕەی خۆڵەپەتانێکەت ژمارەی دەستکاریت زیاد دەکات، ئایا من نەتوانم ھیچ بکەم و دەستکاری ھیچ نەکەم لەبەر خاتری ئەوەی ژمارەی دەستکاریم زیاد نەکات؟ بێگومان ھەڵەیە ژمارەی دەستکاری شتێکی ئاسایە و خۆی زیاد دەبێت، شووشە گیان من لێرەوە کۆتایی بە قسەکانم دێنم و زۆر درێژتری ناکەمەوە بەڵام کۆتا قسەکانم ئەوەیە تکایە لێکدانەوەت باش بێت بەرامبەر ویکیپیدیاوانەکانت، و کینەی رابردوو ھەڵمەگرە گەر شتێک ھەیە وەرە پێمان بڵێ چارەسەری دەکەین، من نامەوێ لێرە باسی ھیچ کارێکی خۆم بکەم و شەرم دەکەم بێم کار و چالاکییەکانی خۆم لێرە باس بکەم و ھیچ منەتی لەسەر کەس نییە و من خۆم ئەو بەشداریانەم کردووە، ھیوادارم جارێکی تر شتی وا دووبارە نەبێتەوە. زۆر سوپاس! --—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ١٩:٢١، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
زۆر سپاس بۆ بەشداریکردنی ھەمووان لە دەنگدانەکە ئامانجی سەرەتای ئەو پاڵاوتنە چالاک نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی بوو بەڵام وا دیارە بەرێوەبەران لەم چەن ڕۆژەدا دەستیان بە چالاکی کردووەتەوە، ھیوادارم و چاوەروانی بەردەوامیان لێدەکەم و کاربکەن لەو شوێنانەی پێویستنی بە بەرێوەبردن ھەیە، ھەر بۆیە لەلایەن خۆمەوە وەک پاڵێوراوێک خۆم دەکشێنمەوە و ئەنجامی پاڵاوتنەکەش داخستنە بەبێ ئەوەی ببرێتە مێتا زۆر سوپاس! – بۆ بەشداریکردن --—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ١٥:١٤، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
ڕێکەوتی دەستپێکردنی داواکاری: ٧ی نیسانی ٢٠١٥
ڕێکەوتی دوایی ھاتنی داواکاری: ٢٢ی نیسانی ٢٠١٥
کرا ڕێکەوتی دەستپێکردنی داواکاری: ٧ی نیسانی ٢٠١٥
ڕێکەوتی دوایی ھاتنی داواکاری: ٢٢ی نیسانی ٢٠١٥
من محەممەد سەردار (kushared) لە٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ەوە لەویکیپیدیای سۆرانی خۆم تۆمارکرد بەگشتی لەسەرەتای ٢٠١٢ەوە وەک بەشداربوو دەستم بەنووسین و بەشداریکردن کرد. لە ئێستادا وەک کاندیدێکی باشووری کوردستان دەمەوێت ببم بەڕێوبەری ویکی سۆرانی و خۆم کاندید کردووە سووپاسی بەڕێزان پیرەھەڵۆ و مادی و چالاک و ئاسۆ ... دەکەم کە ئەو هەلەیان پێ بەخشیم کەخۆم کاندیدبکەم. پێم وایە ویکیپیدیای سۆرانی کاری زۆری ماوەی بۆی بکرێت لەڕووی ناساندن و بەشداربوونییەوە هیوادارم ئێمە و ئەو هاوڕێیانەی ئێستا لەویکین گۆڕانکارییەکی باش درووست بکەین.
کرا ڕێکەوتی دەستپێکردنی داواکاری: ٨ی نیسانی ٢٠١٥
ڕێکەوتی دوایی ھاتنی داواکاری: ٢٣ی نیسانی ٢٠١٥
من چەند ساڵێکە کە بەشداری ویکیپیدیای کوردی ناوەندی دەکەم. لەم ماوەدا بە ڕێنوێنییەکانی دیکەی بەکارهێنەرە چالاکەکانی ویکی توانیومە کە خزمەت بە کۆمەڵگای ویکیپیدیا بکەم. زۆربەی جاران وتارەکانم سەبارەت بە پزیشکی و تەندروستین بەڵام وتاری تریشم نووسیوە. ئێستاش ماوەیەکە کە زۆرتر خەریکی خاوێنکاری وتاری دیکەی بەکارهێنەران دەبم. ئێستا ماوەیێکە کە بەڕێبەری هەرە چالاکی ویکیپیدیاکەمان، کاکە چالاک، ناچالاکە و ئەمە منی هان دا کە تێبکۆشم تا ڕادەی توانایی شوێنی کاکە چالاک پڕ بکەمەوە هەر چەند کە هیوادارم کاکە چالاکەکەمان بگەڕێتەوە و هیچ گرفتێکی بۆ پێش نەهاتبێت. ئیشەڵا کە ئەم هەنگاوەی من و کاکە پیرەهەڵۆ و کاکە محەممەد خێر بێت و ویکی کوردی ناوەندی لە هەموو کات باشتر ببێت. مادیوتووێژ (١٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٤) ٠٩:٥٧، ٨ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
کوڕینە سڵاو. زۆربوونی بەڕێوەبەران وا ئەزانم کارێکی زۆر چاکە (بێ شارەزایی). پێش ئەوەی دەنگ بدەم، یەک دوو پرسیار، ١. کێ و کێ خۆیان هەڵبژاردوە؟ بەکارھێنەر:Min.neel و Kushared؟ ٢، ئەگەر وایە بۆچی KuShared دەنگی داوە بۆ Min.neel و پیرەهەڵۆش دەنگی داوە بۆ هەردوکیان؟ ئایا دەنگدان بۆ هەردوولا (هەرچەن لا) ئەکرێ؟ سوپاس :)--هیوا (لێدوان) ٢٠:٢٩، ٨ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
بەڕێز @هیوا:، زۆر باش دەبێت ئەگەر ڕای جەنابت و باقیی بەکارهێنەرەکانیش بزانین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٦:٠٩، ٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
کرا. سوپاس.--◂ ئێپین لێدوان♬ ٠٩:٥٨، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
سڵاو، من ئارام، ماوەی ساڵێک و پێنج مانگە لەڕێگەی ویکیپیدیا زیرۆوە ھاتمە ناو ویکیپیدیاوە و لەژێر ناوی ئارام بکر لە ڕێکەوتی ٢٧ی ئازاری ٢٠١٧ ھەژمارم دروستکرد و دوای ڕۆژێک یەکەم دەستکاریم ئەنجام دا (و دەمەوێت ئەوەش بڵێم کە ڕێنووینی و یارمەتییەکانی بەڕێز Épine و سپاسەکانی بەڕێز Serchia وایان لێم کرد تا بە ھێزێکی زۆرەوە بەردەوام بم)؛ تا ئێستا ٤٢ وتارم لە ویکیپیدیادا نووسیوە و چەندین داڕێژە، پۆل، و پەڕەی ترم لە بۆشاییی ناوەکانی تردا دروستکردووە، و زیاتر لە ٦٥٠٠ دەستکاریم ھەیە و لە ویکیپیدیاکانی تر بەشدارییەکی وام نەبووە، بەڵام لە پرۆژە خوشکەکانی تر بەشداریم ھەبووە وەک: ویکیفەرھەنگ و ویکیدراوە. و بەپێی توانا وەرگێڕانم لە کۆمنز، ویکیدراوە و ئینکیوبەیتر کردووە (بڕوانە بەشدارییەکانم و ئەو پەڕانەی دروستم کردوون [تۆ خەریکی سەیری دەستکارییە ھەنووکەیییەکانم دەکەیت]) و ویکیپیدیام لە سەدان دەستکاریی خراپ پاراستووە و ھەواڵم لە چەند بەکارھێنەری خراپ داوە (بەشێکیانم لە پەڕەی وتووێژی بەکارھێنەران خستووەتە ڕوو) و بەشداریم لە پەرەپێدان و باشترکردنی وتارە ھەڵبژێردراو و باشەکاندا ھەبووە. و ئێستاش خەریکی دروستکردنی چەند پەڕەیەکی ویکیپیدیا و یارمەتیم و لە داھاتووشدا ھەوڵی چاککردن و زیادکردنی ئەو پەڕانە دەدەم. ئەوەندەی پێم کرابێ ڕێنووینی بەکارھێنەرە نوێیەکانم کردووە، یارمەتیم داون، و وام نەکردووە ھەست بە تەنیایی بکەن. و ئێستا دەمەوێت لەمەودوا ئەو توانایەی کە ماومە لەژێر مافی بەڕێوەبەریدا بیبەمە سەر چوون دەمەوێت توانای دەستەڵاتی سڕینەوە و ھێنانەوەی پەڕەکان، لۆگی پاراستن، بەربەستکردنی خراپەکاران و ...ـم ھەبێت. و بە بۆچوونم ئەو مافە لە خۆمدا دەبینمەوە چوون چالاکییەکانی پێشووم دەبنە پێوەر. سپاس.-- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢١:٠٣، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
من لە ساڵی ٢٠١٠ـەوە لە ویکیپیدیاوە چالاکم، بەڵام بە ئەککاونتی Hiwak82 لە ٢٠١٤ـەوە بە پێنج زمان چالاکم. چالاکییەکانی من بە زمانەکانی کوردی سۆرانی، کوردی کرمانجی باکوور، ئینگلیزی، فەڕەنسی و فارسین. من زیاتر لە بواری زانیاری لە سەر کەسایەتییە سیاسییەکان، رێکخراوە سیاسییەکان و چەمکە زانستییەکانی تایبەت بە سیاسەت بەشداری دەکەم. یەکێک لە هەوڵە گرنگەکانی من لە ویکیپیدیادا ئەوەیە کە زانیارییەکان لە ئایدۆلۆژیا و بیر و بۆچوونە تەسکە سیاسییەکان خاوێن بکەمەوە و بیکەم بە ژینگەیەکی خاوێن و بێ لایەن بۆ ئەوەی خوێنەر و بەردەنگی کورد متمانەی زیاتری هەبێ. هەروەها لە رێگەی ویکیپیدیاوە هەوڵ دەدەم کە زانیاریی بە سوود لە زمانەکانی دیکەوە بگوازمەوە بۆ سەر کوردی و لە کوردیشەوە بۆ سەر زمانەکانی دیکە. هیوادارم داواکارییەکەم لە لایەن هاوڕێیانی بەڕێز پەسند بکرێ. -- Hiwak82 (لێدوان) ١٢:٠٠، ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)
زۆر سپاس بۆ روونکردنەوەی هەمووان. من لە داواکارییەکەم پاشگەز دەبمەوە و وەکوو بەکارهێنەری ئاسایی بەردەوام دەبم. — ئەم لێدوانە لەلایەن Hiwak82 واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان) ١٦:٢٣، ١٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)
نەکرا. (١/٥/٥). لێدوانەکان ھەژمار کران. (ئەنجام) ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢١:٠١، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
سڵاو لە ھەموو بەکارھێنەران، من ھۆگر یەکێک لە بەکارھێنەرەکانی ویکیپیدیا، ماوەیی ساڵێک دەبێت لە ویکیپیدیا بەشدارم، حەزێکی زۆرم بۆ ویکیپیدیا ھەیە و ھیوام وایە ڕۆژێک ببینم کە ویکیپیدیایی کوردی ناوەندی یەکێکە لە ویکییە گەورە و سەرکەوتوەکانی جیھان، بەتایبەتی لەلای کورد، من لەلایەن خۆمەوە تا توانیومە کەس و ھاوڕێکانم ئاگادار کردووەتەوە سەبارەت بە ماڵپەڕێکی وا سەرکەوتوو، بەڵام لە ڕووی بانگەشە تەنھا ئەوەنەم پێکراوە. زۆر حەز بەڕێکی وتارەکان دەکەم لە ویکیپیدیادا، تا توانیومە دەستکاری وتارە کورتەکانم کردووە و زیاتر درێژترم کردووەتەوە بێگومان بە وشەی پاراو و جوان و بەشێوەیەک خوێنەر پێی ڕازی بێت و لێی تێبگات، نزیکەیی ھەزار ١٠٠٠ دەستکاریم ھەیە تەنھا لە ویکیپیدیا، ئەمە تەنھا لە ڕووی دەستکاری بۆ ڕێک و پێکی وتارەکان و درێژکردنەوەی وتارەکان و زیادکردنی ئینفۆبۆکس. لە ڕووی وتارەوە (٤٥١) وتارم لە ویکیپیدیای کوردی سۆرانی بڵاوکردووەتەوە، بێگومان زیاتریش پەرە بە ویکیپیدیا دەدەم، دیارە کە ئەمە حەزێکی خۆمە بۆ ئەم کارە بە شانازییەوە، إن شاء اللە پڕۆژە و چەنەھا شتی زۆر لەبن دەستمدایە لەدوای ئەم دەنگدانە. حەزەکەم سوپاسی بەڕێوبەرێکی چالاکی ویکیپیدیا بکەم کاکە ئارام Aram کە زۆربەی کات بە مامۆستا بانگی دەکەم چونکە وەک مۆمێکی بەھێز ڕێگایەکی تاریکی بۆم کردەوە، کە توانیم بگەم بە ئاستێک خۆم لە خۆم ڕازی بم لە بەشدارییەکانم لە ویکیپیدیا، ھەروەھا کاک محەممەد kushared بۆ ھەر ھەڵەیک منی ئاگادارکردووەتەوە، توانیم وا بکەم ھەڵەکان دوبارە نەبنەوە، لێرەوە سوپاسی ئەو دوو برایەم دەکەم. کاری زۆر گەورەتر لە خەیاڵمدایە بۆ ویکیپیدیا و ھیوادارم ھەمووتان لێم ڕازی بن و بەدڵنیایەوە بە دڵنیایییەوە یەکێک دەبم لە چالاکترین بەکارھێنەرەکان لە ویکیپیدیا، ھەست بەخۆم دەکەم کە ئەو ھێزەی ماومە لەژێر بەڕێوبەرایەتی تەواوی دەکەم، بێگومان پاش گەورەکردنی وییکییەکەمان بە جوانترین و ڕازاوەترین شێوە، لەگەڵ سوپاسی ھۆگر بۆ ھەموو بەرکاھێنەرانی ویکیپیدیایی کوردی.
سەرەتا زۆر سوپاسی بەشدارییەکانی پێشووترت، و سوپاسی ستایشەکەشت دەکەم! دوو پرسیارم ھەیە. وتت کە دوای دەنگدانەکە پرۆژەی ترت لەبن دەستدایە. ئەو پرۆژانە چین؟ ئایا دەزانی بەڕێوەبەر دەبێت بەکارھێنەری چالاک بێت؟ نەک تەنیا دروستکردنی وتار، بەڵکوو ھەڵسوکەوتکردن لەگەڵ بەکارھێنەرانی تردا و ڕاگرتنی کارەکانی ویکیپیدیا بەگشتی لەسەر بەڕێوەبەرە و گەر ناچالاک بێت مافەکەی لێ دەسەندرێتەوە، ئەمانە دەزانی؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٩:٢٥، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
ئێپین: کاک ئیپێن، هەموو قسەکانی تۆ ئەوە دەگەیەنێت کە ڕقت لەمنە، لە بەرژەوەندی ویکیپیدیا بڕیار نادەیت، ئەگینا بێلایەن دەبوویت، من واژوویی خۆم دەکەم، لێرەدا ئەمە پەیوەندی نیە بەهیچ شێوەیەک، پەیوەندی بە بەرێوبەری تەنها کارەکانمە لە ویکی، نەک واژووی من، من بیرم لە خزمەتکردنی ویکیپیدیا کردۆتەوە، نەک تەواوی رۆژ بیرم لای واژوو بێت، کاک ئارام شایەتە یەک جاریش ناو واژووم نەهێناوە، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کەئەوەم لا گرینگ نەبووە جارێ، جگە لە خزمەتکردن.. ئەشڵەن تۆ پرسیارێکشت لەمن نەکرد یەکسەر بۆ نەخێر هەوڵدا. — ئەم لێدوانە لەلایەن هۆگر صڵاح واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان) ١٣:٣٢، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
سڵاو کاک ھۆگر دوو پرسیارم ھەیە: یەکەم: ئایا ھەست ناکەی ئاشنایت کەمەبە بە یاساکان! ئەگەر بووی بە بەڕێوبەر کات تەرخان دەکەی بۆ ئەوەی شارەزای یاساکان بی؟ دووەم: کاتت چۆنە تا چەن کاتی پێ دەدەی؟ ✏️ Karem - ١٩:٢٨، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
لە کۆتاییدا، ئێمەش هەست بەوە دەکەین کە ویکیپیدیا لە داهاتوودا پێویستی بە بەڕێوبەری نوێ و کەسانی خوێن گەرم هەیە کە لەئێمە چالاکتربن بەڵام دەبێت هەوڵبدەین کەسانی شایستە و بێ کەم و کوڕی ئەو پلەیە وەربگرن. بە بەڕێز هۆگریش دەڵێم وەک برایەک کە جارێ بووەستێت لە بوون بە بەڕێوبەر تاکوو تەواو شارەزایی پەیدادەکات و ئەو کەم و کوڕییانەی کە باسمان کرد نەهێڵێت. Kushared (لێدوان) ١٨:٠٠، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
کاک @ھۆگر صڵاح: ئەندامێکی نوێیە و جارێ زووە ببێت بە بەڕێوبەر بەڵام لەگەڵ ئەوەش چالاکی زۆرە کە ئەمە خاڵی بەھێزێتی. ئەگەر ویکیپیدیای کوردی بەڕێوبەری چالاکی زۆر بوایە بە نەخێر دەنگم دەدا بۆ بوون بە بەرێوەبەری کاک ھۆگر لەبەر چەند ھۆکارێک:
لەگەڵ ئەمانەشدا پێم وایە دەکرێت ھەلێکی پێ بدرێت بەڵام بۆ ماوەی مانگێک لەژێر چاودێری بەڕێوبەرانی دیکە بێت. — ئەم لێدوانە لەلایەن ArkanEN123 واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان) ١٨:٢٢، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
ArkanEN123: سوپاس کاک ئەرکان قسەکانت جوانن، بەڵام زۆربەی قسەکانت دەڵێیت هەڵەی ڕێنووس هەیە، بەڵام من چەن مانگێک پێش ئێستا چاکم کرد، کە گوایە هەڵەی ڕێنووس نماوە، وە لەم کارەم کاک ئارام ئاگادارە و پێشم وت چاکم کردووە، وە بەدڵنیایەوە کەم تەرخەم نیم لە ویکیپیدیا، زۆر حەز بە خزمەتکردنی ویکیپیدیای کوردی دەکەم بۆ بەرەوپێشچوونی زۆر شت دەکەم زۆر شت، سەبارەت بە ڕێنووس دووبارە سەیری دەکەم و چاکتری دەکەم، وە بۆ ویکیپیدیا ئەبمە بەرێوبەرێک حەلی نەبێت بۆ چاودێری و چالاکی، هیوادارم کە ڕای خۆت گۆڕی لە بێلایەنی، ئەوە هەلێک بدەیت پێم، دووبارە سوپاس کاک ئەرکان. — ئەم لێدوانە لەلایەن هۆگر صڵاح واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان) ١٣:٣٢، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیا:داواکردنی مافی بەڕێوەبەرایەتی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.