نەھەنگی سپی: جۆری نەهەنگ

نەھەنگی سپی (بە ئینگلیزی: Beluga whale) گیانەورێکی شیردەری دەریایە، بچووکترین جۆری نەھەنگەکانی سەر گۆی زەویە.

شێوەی بە دۆلفین دەچێت رەنگی سپیە بەلام جیا لە نەھەنگەکانی تر پەڕەی مەلەکردنیلەسەر پشتدا نیە.

نەھەنگی سپی: ژیان, شێوە, زاووزێ
نەهەنگى سپى

ژیان

لە ھاویندا لە ئاوە زۆر ساردەکاندا دەژیت بە تایبەت لە کەنارەکانی سەرووی ئالاسکا و باکووری رووسیا و کەنەدا لە زەریای سەھۆڵبەندی جەمسەری باکوور. لە زستاندا لە بەر بەستەڵەک و سەرمای دژوار ئەم شوێنانە بەجێ دێڵێ و کۆچدەکات بۆ لێوارەکانی فەرەنسا و گرینلاند.

نەھەنگی سپی: ژیان, شێوە, زاووزێ 
شوێنى بلاوبوونەوە

شێوە

نەھەنگی سپی چوار تا شەش مەترە درێژە. کێشەکەی لە نێوان یەک تا یەک تەن و نیوە. لە ھەردوو شەویلاگی ناو دەمیدا نزیکەی ھەشت تا دە ددان ھەن. بۆ مەلەکردن پەڕەکانی تەنیشتی وەک سەوڵ بەکاردێنێت. ھەستی بیستنی زۆر بەھێزە , ٣٥ تا ٥٠ ساڵ دەژیت. خۆراکی نەھەنگی سپی زیاتر بریتیە لە گۆشتی ماسی لە جۆری سەلەمۆن و رەنکە ھەروەھا زیندەوەری دەریاییەکان وەک ئەختەپوت وھی تر.

زاووزێ

نێرو مێی نەھەنگی سپی لە تەمەنی دوای چوارساڵیدا باڵغ دەبن بۆ زاووزێ. ماوەی ئاوس بوونی مێینەکەی١٤ تا ١٥ مانگە. ھەر سێ ساڵ جارێک بێچووە منداڵێکی دەبێت. بۆ ترەکان مێینەی نەھەنگەکە دەچێتە ئاوە فینکەکانی رێژگەی رووبارەکان یان کەنداوەکان. رەنگی بێچووەکەی سپی نیە بەڵکو بۆری مەیلەو شینە. ئەو بێچووە یەک ساڵ لەسەر شیری گوانی دایکی دەژیت تا ددان دەردەکات. پاش ئەوە ووردە ماسی ناو دەریاکان دەخوات.

ڕەوشت

نەھەنگی سپی گیانەوەرێکە بە ڕەوە و بەکۆمەڵ دەژیت ھەر ڕەوە نەھەنگێک لە نزیکەی دوو تا بیست وپێنج نەھەنگ پێکدێت. زۆر ئارەزووی لە یاریکردنە ھەندێک جار بۆ خۆشی و یاری ھاوشانی کەشتیەکانی دەریا مەلە دەکا. لە ناو گۆمە دروستکراوەکانی باخچەی ئاژەڵاندا نەھەنگی سپی زۆر خۆشەویست و سەرنجراکێشە. رەفتاری ژیرانەیەو حەز بە تەماشاکردنی جولانەوەی مرۆڤەکان دەکات.

نەھەنگی سپی: ژیان, شێوە, زاووزێ 
لەکاتى یارىکردندا

سەرچاوەکان

Tags:

نەھەنگی سپی ژیاننەھەنگی سپی شێوەنەھەنگی سپی زاووزێنەھەنگی سپی ڕەوشتنەھەنگی سپی سەرچاوەکاننەھەنگی سپیزمانی ئینگلیزیشیردەر

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئیدریسمیرنشینی ئەردەڵاندەربەندیخانجەنگی جیھانیی دووەمفیفتی-سیکس (ئارکانساس)مەلەوانیئینتەرنێتبەختیار عەلیمێژووی ئیسلامxjdqcسمکۆخولی پاڵەوانەکانی ئەورووپاسەید کامیل ئیمامیماکوان کەریمچێلۆیانەی کۆیەجووفەرھاد پیرباڵکۆئەندامی دەمارئیمپراتۆرتۆڕی تایبەتیی خەیاڵیشاری مۆسیقارە سپییەکانئامارجلی کوردیڕۆژژمێری ئێرانیشیعری نوێی کوردیپەردەی کچێنیچەپڕەویعێراقڕۆژژمێری کوردیبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەسیسرکپشیلەعومەر کوڕی عەبدولعەزیزکیمیاخورمانەقشبەندیقەڵای شێروانەچەنگیزخانڕەپبوونی کێرمەککەژنکوردستانھێرۆڕۆمیۆ و جولیەتتا (نیشانەی نەخۆشی)پارێزگای نەینەواتاڤگەی گەلیی عەلی بەگبەغدائایەتەلکورسیسایکۆپاتیڕێگای ئاوریشمڕەگەزپەرستیسلەمدۆگ میلیۆنێرگشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧)شێرزاد حەسەنگریگۆر مەندلمراویچەمی سمۆرحەپسەخانی نەقیبقەڵای ھەولێرمەم و زینپانپانۆکێھەڵەبجەخەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوسبەردەسووربەڕازیلیاسائیمام شافعیمەغۆلزمانی جەستەتۆڕی پەروەردە (ئێران)شۆڕشی دەستووری ئێرانقەزای کفریکۆیەئەشکەوتی جاسەنەئیدریس بارزانیقەندیل🡆 More