زارۆ تيڤى (Zaro Tv) كه‌ناڵێكى ته‌له‌فزيۆنى كورديى منداڵانه‌ى سه‌ر به كه‌رتى حكومي بوو و له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى و لاوانى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه پشتگيرى ده‌كرا له رووى كارگێڕيهوه سه‌ر به بهرێوەبەرایەتى گشتى راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە بوو ئێستا راگیراوە.
له سه‌ر سيستمى ديجيتاڵ DVB-T په‌خشى ناو هه‌رێم ده‌كرد به ژێرلۆگۆى : زارۆ تيڤى ده‌نگ و ره‌نگى منداڵانى كوردستانه. كاته‌كانى په‌خشى کاتژمێر 3 ى پاش نێوەڕۆ تاکو 9 ى شه‌وه بوو.
زارۆ تيڤى Zaro Tv | |
---|---|
خاوەن | وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى ولاوان - حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان |
وڵات | ھەرێمی کوردستان |
زمان | کوردی |
ناوچەی وەشان | ناوخۆى هه‌رێم (كاتى) |
پێگە سەرەکییەکان | هه‌ولێر |
ماڵپەڕ | www.zarotv.com |
هه‌نگاوه‌كانى هاتنه‌ئاراى زارۆ تيڤى زۆرن كۆششێكى به‌رده‌وام دراوه بۆ وهديهێنانى خه‌ونى دامه‌زراندنى كه‌ناڵێك كه كۆده‌نگ و كۆڕهنگى منداڵانى كوردستان بێت. به‌ڵام له‌مپه‌ره دارايى و ده‌ره‌كيه‌كان رێگربوون و په‌خشى كه‌ناڵه‌كه زۆر له واده‌ى خۆى دواكه‌وت. به گوێره‌ى لێدوانه‌كانى به‌رێوه‌به‌رى گشتى راگه‌ياندن و سه‌رپه‌رشتيارى كه‌ناڵى زارۆ تيڤى: كێشهداراييهكانى حكومه‌ت هۆكارى سه‌ره‌كى بوون بۆ دواكه‌وتنى په‌خشى كه‌ناڵه‌كه له رێگه‌ى په‌خشى ئاسمانيهوه و په‌نابردن بۆ په‌خشى ديجيتاڵى ناوخۆ وه‌ك رێگه چاره‌يه‌كى كاتيه. له هاوینی ساڵى 2013 ئاماده‌كارى چڕ فهراههمكران له پێناو دامه‌زراندنى كهناڵٍكى ته‌له‌فزيۆنى شايسته به منداڵانى كوردستان و تیم و ستافی ته‌له‌فزيۆنى له ئۆفیسی سه‌ره‌كی پایته‌ختی كوردستان و له سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك و ئامه‌دی باكوور كاراكران و ده‌ستبه‌كاربوون بۆ مه‌شقپێكردن و راهێنانیان له‌لایه‌ن ئه‌و ستاف و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كه بانگهێشتكرابوون. كرداری بهرههمهێنانيش هه‌نگاوى دووه‌م بوون چ له بواری به‌رنامه ناوخۆییه‌كان و چ ئه‌و فیلم و زنجیره كارتۆن و به‌رنامانه‌ی كه له‌كۆمپانیا جيهانيهكانهوه مافى دۆبلاژكردنيان سه‌ندرابوو. له 22 كانونى يه‌كه‌مى ساڵى 2013 كه‌ناڵه‌كه به فه‌رمی كرایه‌وه‌و به‌و هیوایه‌ی كه له نه‌ورۆزدا 2014 دا په‌خشی ئاسایی خۆی له‌سه‌ر هه‌رسێ مانگی ده‌ستكردی (نایلسات، توركسات، هۆتبیرد) دا كارا بكات . په‌خشى كه‌ناڵه‌كه كاتيهو كۆششى به‌رێوبه‌رايه‌تى كه‌ناڵه‌كه به‌رده‌وامن بۆ په‌ره‌دان به بهرنامهپهخشكراوهكان له رووى بابه‌ت و كواليتى و هونه‌ريه‌وه. لە مانگى ئایارى 2016 لە بەر هۆى نەبوونى پشتگیرى دارایى بە فەرمانێکى وەزارى پەکخرا.
زارۆ تيڤى هه‌وڵ ده‌دات بەرنامەکان و بڕگەکان و گوتارەکان ، گۆرانییەکان ، کارتۆن و دراماکان ئەم خاڵانەیان تێدا رەچاوکرابێت:
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article زارۆ تیڤی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.