نینتێندۆ ٦٤ (بە ئینگلیزی: Nintendo 64) سێیەم کۆنسڵی ڤیدیۆیی کۆمپانیای نینتێندۆیە بۆ بازاڕی جیھانی.
ئەم کۆنسڵە بەھۆی پڕۆسێسەری ٦٤ بیتی ناوی N64 بووە و لە ٢٣ی حوزەیرانی ١٩٩٦ لە ژاپۆن بڵاوکرایەوە. لە ٢٩ی ئەیلوولی ھەمان ساڵ لە ئەمریکای باکوور و لە ١ی ئازاری ١٩٩٧ لە ئەورووپا و ئوسترالیا (لە ١ی ئەیلوول لە فەرەنسا بڵاوکرایەوە) و لە ١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٩٧ لە بەڕازیل بڵاوکرایەوە. ئەم کۆنسڵە ڕەقەکاڵا و گرافیکی ناوخۆیی بەھێزتری ھەبوو لە پلەیستەیشن. بەڵام بەھۆی بەکارھێنانی کارتێژییەوە، تەواوی ھێزی خۆی بەکارنەھێنا. ئەم ئامێرە دوا کۆنسڵی ماڵەوەی نینتێندۆیە پێش نینتێندۆ سویچ (بە کارتێژی فلاش ڕۆم) کە کارتێژی بۆ یاریکردن بەکاردەھێنێت. لە کۆنسڵی داھاتووی نینتێندۆ گەیم کیوبدا فۆرماتێکی مینی دیڤیدی بەکاردەھێنرێت و لە کۆنسڵی دوای ئەوە دیسکەکانی دیڤیدی قەبارە ستاندارد بەکاردەھێنرێت بۆ بڵاوکردنەوەی یارییەکە. بەڵام زنجیرەی «گەیم بۆی» بەردەوام بوو لە بەکارھێنانی شریت. بڵاوکردنەوەی بەرنامەی نینتێندۆ ٦٤ لە ساڵی ٢٠٠١ لە ژاپۆن و لە ساڵی ٢٠٠٢ لە ئەمریکای باکوور و ناوچەکانی PAL وەستێنرا، بەھۆی ھاتنی گەیم کیووب. N64 لەگەڵ دوو یاری Super Mario 64 و Pilotwings 64 و لە ژاپۆن لەگەڵ یاری سێیەم بە ناوی Saikyo Habu Shogi بڵاوکرایەوە. نرخی پێشنیارکراوی N64 لەکاتی چوونە ناو بازاڕەوە ١٩٩ دۆلاری ئەمریکی بووە و ٣٢٬٩٣ ملیۆن یەکە لەم کۆنسڵە فرۆشراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نینتێندۆ ٦٤ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article نینتێندۆ ٦٤, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.