چەرمۆ (لە ئینگلیزیدا بە Jarmo دەنووسرێت) پێگەیەکی شوێنەوارناسییە کە لە نزیکی دێی «کانی سارد» لە ڕۆژھەڵاتی شاری چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانیدایە.
یەکێک لە کۆنترین کۆمەڵگە کشتوکاڵییەکانە کە تا ئێستا دۆزراوەتە کە کۆنترین ئاسەوارەکانی دەگەڕێنەوە بۆ ساڵی ٧٠٩٠ی پێش زایین. ڕووبەرەکەی ١٢٠٠ بۆ ١٦٠٠ مەتری چوارگۆشەیە و لە ٨٠٠ مەتر بەرزتر لە ئاستی دەریاکاندایە .
چەرمۆ | |
---|---|
دامەزران | ٧٠٩٠s BCE |
Culture | شارستانی نیۆلیسیک |
وڵات | عێراق |
دابەشکاریی کارگێڕی | چەمچەماڵ |
پۆتانی شوێن | |
ڕووداوە بەرچاوەکان | archaeological excavation، archaeological excavation، archaeological excavation |
کۆتاییھاتن | ٤٩٥٠ BCE |
Director of archaeological fieldwork | Robert John Braidwood |
لە ساڵی ١٩٤٠ دا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسەواری عێراقی دۆزیویەتەوە و لە ساڵانی ١٩٤٨ بۆ ١٩٥٥ لە لایەن شوێنەوارناسی زانکۆی شیکاگۆی ئەمریکا «ڕۆبێرت برێدوود» (Robert Braidwood) بە شێوەی زانستی و لە سێ وەرزدا پشکنینی تێدا کراوە. بەڵام وەرزی چوارەمی پشکنینەکان کە بڕیار بوو لە ١٩٥٨دا بکرێت بە ھۆی شۆڕشی ١٤ی تەمموز لە عێراقدا ئەنجام نەدراوە.
پشکنینەکان گوندێکی بچووکی دەرخستووە کە ڕووبەرەکەی ١٢٠٠ بۆ ١٦٠٠ مەتری چوارگۆشەیە کە مێژووی ئاوەدانییەکەی بە تاقیکردنەوە carbon-14 لە کۆنترین شوێنیدا ٧٠٩٠ی پێش زایین و لە دوایین بەشیشیدا بۆ ٤٩٥٠ی پێش زایین دیاری کراوە. لە سەرانسەری پێگەکەدا شوێنەواری ١٢ خولی شارستانییەت دۆزراوەتەوە. زۆربەی شوێنەوارەکانی گوندی چەرمۆ ھی دوو خولی کۆنتری ئەو پێگەیەن کە ھاوکات بووە لەگەڵ شارستانییەتی شانەدەر.
گوندەکە ٢٥ ماڵی ھەبووە کە بە کاگڵ و بەرد درووست کراون. لەوانەیە نزیکەی ١٥٠ کەس دانیشتووی ھەبووبێت. چەند ئامرازێکییان بەکارھێناوە کە لە جۆرە بەردێک دروست کراوە کە لە لای دەریاچەی واندا دەست دەکەوێت و ھەروەھا ھەندێ شتیش دۆزراوەتەوە کە لە کەنداوی فارسەوە ھاتوون، کە ئەمە نیشاندەری ئەوەیە کە بازرگانی و مامەڵەیان لەگەڵ ناوچەکانی تردا ھەبووە.
44°55′E / 35.567°N 44.917°E
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چەرمۆ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article چەرمۆ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.