مەیسن دای (لەدایکبووی ١٥ی تەممووزی ١٩٩٤) ئەکتەرێکی ئەمریکییە کە ناسراوە بە ڕۆڵەکانی لە Teen Wolf و Flowers in the Attic.
ئەمە ژیاننامەی کەسایەتییەکە کە زیندووە و پێویستی بە سەرچاوەی زیاترە بۆ سەلماندنیبوون. (نیسانی ٢٠١٨) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
مەیسن دای | |
---|---|
لەدایکبوون | شاوونی، ئۆکلاھۆما | ١٥ی تەممووزی ١٩٩٤
نەتەوە | ئەمریکی |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠١٣-ئێستا |
ناسراوە بە | Teen Wolf, Flowers in the Attic |
مەیسن دای لە شاونی، ئۆکلاھۆما لەدایکبووە، و ئادا، ئۆکلاھۆما گەورەبووە لەگەڵ برا گەورەکەی، پرێستن، و خوشکە بچووکەکەی، تەیلەر، کە ناسراوە بۆ بوون لە نیوەی دووانەی کەنتری Maddie & Tae.
دای دەستیکرد بە نواندن بە ڕۆڵی یاریدەدەری لە فیلمی Adventures of Bailey: A Night in Cowtown و ڕۆڵی پاڵپشتی لە زنجیرەی تۆڕی Secret Diary of an American Cheerleader 2: The Fierce One. لە ٢٠١٤دا، ڕۆڵی سەرەکی کریستۆفەر دۆڵانگانگەری گێڕا لە فیلمی ڵایفتایمی Flowers in the Attic کە لە ڕۆمانی ڤی سی ئاندروسەوە وەرگیراوە. ئەو ڕۆڵی میوانیشی ھەبووە لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکانی Review و Teen Wolf. لە ٢٠١٥دا، ڕۆڵی ڤیکتۆری گێڕا لە فیلمی ڵایفتایمی My Stepdaughter. دای ڕۆڵی میوانی ھەبووە لە Major Crimes و ڕۆڵی پاڵپشتی ھەبووە لە زنجیرەکانی Roommates و Finding Carter.
لە ٢٠١٦دا، دای ڕۆڵی سەرەیکی تایلەر ئێڤانسی گێڕا لە فیلمی درامی Natural Selection لەگەڵ کاترین مەکنامارا. دواتر لەو ساڵەدا، ڕۆڵی سەرەکی جۆش جاکسنی گێڕا لە فیلمی ئەکشن-سەرکێشی درامی Vanished – Left Behind: Next Generation لەگەڵ ئامبەر فڕانک و دیلان سپرەیبێری. لە ٢٠١٧دا، دای ڕۆڵی بڕوس کەینی گێڕا لە فیلمی ھەستبزوێنی ڵایفتایمی Stalker's Prey. ئەو ڕۆڵی سەرەکی تایلەر پێمھاڕدی ھەبووە لە فیلمی ترسناکی Truth or Dare، کە لە کەناڵی سایفای پەخشکرا. لە ٢٠١٨دا، ڕۆڵی سەرەکی ماتی گێڕا لە فیلمی ڵایفتایمی The Wrong Son.
ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینییەکان |
---|---|---|---|
٢٠١٣ | Adventures of Bailey: A Night in Cowtown | ماڕک | |
٢٠١٦ | Natural Selection | تایلەر ئێڤانس | |
Vanished – Left Behind: Next Generation | جۆش جاکسن |
ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینییەکان |
---|---|---|---|
٢٠١٤ | Flowers in the Attic | کریستۆفەر دۆڵانگانگەر | فیلمی تەلەڤیزیۆنی (ڵایفتایم) |
Review | تایلەر | ئەڵقەی: "Revenge; Getting Rich; Aching" | |
Teen Wolf | گارێت | ٤ ئەڵقە | |
٢٠١٥ | Finding Carter | دەیمن | ٩ ئەڵقە |
My Stepdaughter | ڤیکتۆف | فیلمی تەلەڤیزیۆنی (ڵایفتایم) | |
٢٠١٦ | Major Crimes | ئێریک ھەیس | ئەڵقەی: "Family Law" |
٢٠١٧ | Stalker's Prey | بڕوس کەین | فیلمی تەلەڤیزیۆنی (ڵایفتایم) |
Truth or Dare | تایلەر پێمھاڕد | فیلمی تەلەڤیزیۆنی (سایفای) | |
٢٠١٨ | The Wrong Son | مات | فیلمی تەلەڤیزیۆنی (ڵایفتایم) |
٢٠١٩ | Bosch - وەرزی ٥ | تۆم - ٥ ئەڵقە | فیلمی تەلەڤیزیۆنی (ئەمەزۆن پڕایم) |
The Goldbergs - وەرزی ٧ | ڕیک کێنتوود - ١ ئەڵقە | فیلمی تەلەڤیزیۆنی (ئەی بی سی) | |
ڕانەگەیەندراوە | شتە نامۆکان | جەیسن کاڕڤەر | بڕیار نەدراوە |
ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینییەکان |
---|---|---|---|
٢٠١٣ | Secret Diary of an American Cheerleader 2: The Fierce One | بڕاندن | ٥ ئەڵقە |
٢٠١٦ | Roommates | مەیسن | ٨ ئەڵقە |
ساڵ | ناو | گۆرانیبێژ |
---|---|---|
٢٠١٥ | "Shut Up and Fish" | Maddie & Tae |
ئەم وتار دەربارەی ئەکتەرێکی ئەمریکییە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مەیسن دای, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.