میرنشینی کلس (بە کوردیی باکووری: Mîrektiya Kilîsê) میرنشینێکی کوردی بوو کە تا ھەڵوەشاندنەوەی بنەماڵەی ئەییووبییەکان لە ساڵی ١٢٦٤ فەرمانڕەوایی ناوچەی کلیس و حەلەبی دەکرد.
فەرمانڕەواکانی ئەم میرنشینە نەوەی شێخ فەخرەدین بوون کە یەکێکە لە گەورەترین فەیلەسوفەکانی ئێزیدی و یەکێکە لە گرنگترین کەسایەتییە پیرۆزەکان. ئایینی سەرەکی ئەم میرنشینە ئێزیدی بوو.
فەرمانڕەواکانی کلس نەوەی شێخ مەند بوون کە کوڕی شێخ فەخرەدین بووە، لە سەرەتای سەدەی ١٣. بەھۆی پەیوەندی باش لەگەڵ بنەماڵەی ئەییووبییەکان لە سەردەمی سەڵاحەددین کە ئەویش کورد بووە، شێخ مەند وەک فەرمانڕەوای ئەو میرنشینە دەستنیشانکرا کە لە حەلەب و دیمەشقەوە تا کلیس و مەرعەش لە تورکیای ئەمڕۆدا درێژبووەوە. دواتر شێخ مەند بە «شازادەی شازادەکان» ناسرا.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article میرنشینی کلس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.