چاکەکاری (بە ئینگلیزی: philanthropy) بە ئیشگەلێک دەوترێت کە بە مەبەستی خێرخوازی و بۆ ئامانجە مرۆڤدۆستانەکان کرابێتن.
لە ئەمریکا چاکەکاری و خێرخوازیی، پێشینەیەکی لەمێژینەی ھەیە و وەک نەریتێکی باوی لێھاتووە. زۆربەی زانکۆکانی ھەنووکەی ئەمەریکا یا بە بەخشینی زەوی و پارە بۆ بەرژەوەندیی گشتی یان بە پیشتیوانیی مرۆڤە خێرخوازەکان درێژە بە چالاکیە زانسییەکانیان دەدەن. لە ناو کارە خێرخوازییەکانی ئەمریکادا کە بەناوبانگن (بێجگە لەو ھەموو ڕێکخراوانەی خوێندنی باڵا وەکوو دامەزراندنی زانکۆی ھارواڕد)، دەکرێ ئاماژە بە دامەزراندنی ۱۰٥ پەڕتوکخانەیی گشتی لە لایەن ئەندڕۆ کارنگی و ھەر وەھا پێشکەشکردنی ۲۰۰ میلیون دۆڵار بە ئێن پی ئار بکرێ. زۆربەی پارکە نەتەوەییەکانی ئەمریکا (وەکوو پارکی نەتەوەیی گڕەند تیتۆن) لە لایەن دەوڵەمەندەکانەوە بۆ پاراستنی ژینگە و بەرژەوەندی گشتی کڕدراون. لە ساڵی ۲۰۱۰ی زایینی، ٤۰ میلیاردلێری ئەمریکا بەڵێنیاندا کە لانیکەم نیوەی ماڵ و دارایی خۆیان بۆ مەبەستی خێرخوازی و مرۆڤدۆستانە بدەنە ڕێکخراوە خێرخوازی سەربەخۆ و ناحوکمیەکان و ngoـیەکان . لە ناو ئەوانەدا ناوی بیل گەیتس، مایکل بلۆمبێڕگ، جۆرج لووکاس ، واڕێن بافت، لەری ئێلیسۆن، پیر ئەمیدیار و پۆل ئالێن بەدی دەکرێ.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چاکەکاری تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article چاکەکاری, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.