پەیکەری ئازادی (بە ئینگلیزی:Statue of Liberty) بەبایەخترین شوێن دادەنرێت لە نیویۆرکدا پەیکەرەکە لەلایەن گوستاڤ ئیفێل کاری ئەندازیاری بۆ کراوە، بەڵام لەلایەن فرێدریک بارتۆلدی داتێشراوە، ئەم پەیکەرە ھێمای ئازادییە و ڕۆژانە ھەزاران گەشتیار سەردانی دەکەن کە دەکەوێتە نیمچەدوورگەیەک لە نیویۆرک و دوورگەکەش ناونراوە بە دوورگەی ئازادی، کە پەیکەرەکە وێنەی ژنێکە و مەشخەڵێکی بەدەستەوەیە و بەدەستەکەی تریشی کتێبێکی پێیە کە لێی نووسراوە (٤ی تەممووزی ١٧٧٦) کە ڕۆژی سەربەخۆییی ئەمریکایە و پەیکەرەکە بەرزییەکەی زیاتر لە ٤٦ مەترە کەدەکاتە ١٥٦ پێ ، بەپێی ئامارەکان تەنیا لە ساڵی ٢٠٠٩دا نزیکەی ٢.٣ ملیۆن سەردانیکەری ھەبووە.
پەیکەرەکە وەکوو نزیکی نێوان ھەردوولایەن، لەلایەن وڵاتی فەڕەنسا لە ڕۆژی سەربەخۆییی ئەمریکا بەخشرا بە وڵاتەکە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پەیکەری ئازادی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پەیکەری ئازادی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.