مارڤڵ ئینتەرتەیمێنت (بە ئینگلیزی: Marvel Entertainment) کۆمپانیایەکی ئەمریکییە بۆ کات بەسەربردن کە بەھۆی یەکگرتنی گرووپی مارڤێڵ ئینتەرتەینمەنت و تۆیس بیز، ئینکۆ پێکھاتووە.
کۆمپانیاکە بە کۆمپانیای لقەکەی مارڤڵ کۆمیکس ناسراوە و لە کۆتایییەکانی ٢٠٠٠دا کۆمپانیای لقەکەی کە ناوی مارڤێڵ ستۆدیۆیە، دەستی بە بەرھەمھێنانی فیلم کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٩ی زایینی کۆمپانیای واڵت دیزنی بە بڕی ٤٫٦٤ ملیار دۆلار کڕی لە کۆمپانیای مارڤێڵ ئینتەرتەینمەنت. لەو کاتەوە کۆمپانیاکە بووەتە کۆمپانیایەکی بەرپرسیارێتی سنووردار. بۆ مەبەستی ڕاپۆرتکردنی دارایی، مارڤڵ بەشێکە لە کۆمپانیای واڵت دیزنی. مارڤێڵ ھاوبەشی زۆری لەگەڵ کۆمپانیاکانی تردا ھەیە وەک سەدەی بیستەمی فۆکس و کۆڵۆمبیا پیکچەرز، بەجۆرێک فیلمەکانی ستۆدیۆکانی مارڤڵ لەلایەن ستۆدیۆی واڵت دیزنی پیکچەرزەوە بڵاودەکرێنەوە کە کۆمپانیایەکی تری واڵت دیزنی یە. لەو کاتەوە کۆمپانیاکە توانیویەتی کارەکتەرەکانی مارڤێڵ لە ھاوینەھەواری و پارکەکانیدا نمایش بکات، شایەنی ئەوەیە لێرەدا بڵێین کە پێشتر ڕێککەوتنێک لەگەڵ پارک و ھاوینەھەواری یوونیڤەرساڵ ھەبووە، کە دواتر فراوانتر بووە لەگەڵ کڕینی واڵت دیزنی.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مارڤڵ ئینتەرتەیمێنت تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مارڤڵ ئینتەرتەیمێنت, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.