قوڵایییەکانی خواروو (بە ڕووسی: На дне، لاتینی: Na dne، وشە بە وشە: لە خوارەوە) شانۆیەکی شانۆنامەنووس مەکسیم گۆرکییە کە لە ١٩٠٢ نووسراوە و لەلایەن ھۆڵی شانۆییی ھونەری مۆسکۆوە بەرھەمھێندراوە لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٠٢، لە دەرھێنانی کۆنستانتین ستانیسلاڤسکی.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
شانۆیییەکە بووە یەکەم سەرکەوتنی سەرەکی، و بووە نیشانەیەکی ڕاستی گەری کۆمەڵایەتی ڕووسیا. شانۆیەکە باس لە کۆمەڵەیەکی ھەژاری ڕووسی دەکات کە لە پەناگەیەکی نزیک ڕووباری ڤۆڵگا دەژین.
قوڵایییەکانی خواروو | |
---|---|
نووسەر | مەکسیم گۆرکی |
ڕێکەوتی پەخش | ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٠٢ |
شوێنی پەخش | ھۆڵی شانۆییی ھونەری مۆسکۆ، مۆسکۆ، ڕووسیا |
زمانی ڕەسەن | ڕووسی |
لە پەخشە سەرەتایییەکانیدا، قوڵایییەکانی خواروو ڕەخنەی لێگیرا لەبەر پەیامە ڕەشبینی و ئاکارییە ئاڵۆزەکەی. خستنەڕووی چینە نزمەکان بە تەواو تاریک و نائازادگەرانە بینرابوو، و گۆرکیش بەڕوونی دیاربوو کە حەزی دەکرد کە کەسایییەتی زیاتری لەبیر نەکراو دروستبکات زیاتر لەوەی کە چیرۆکێکی ڕێک و پێک دروستبکات. ھەرچۆنێک بێت، لەم ڕووەوە، شانۆیییەکە بەگشتی بە شاکارێک دانراوە.
بابەتی ڕاستی توند دژی درۆی خەم ڕەوێن شانۆیییەکە پڕ دەکاتەوە لە سەرەتاوە بۆ کۆتایی، کاتێک زۆرینەی کەسایییەتییەکان بڕیار دەدەن کە خۆیان فریو بدەن لەسەر خەمباری ڕاستی حاڵەتەکەیان.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە قوڵایییەکانی خواروو تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article قوڵایییەکانی خواروو, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.